riklam

سەرۆك كۆمار: سزادانی ئەنجامدەرانی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان ئەركمانە

کوردستان 01:38 PM - 2021-08-03

د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لە یادی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكاندا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانه ‌و قەرەبووكردنەوەی قوربانیان ئەركی سەرشانمانە‌.
دەقی پەیامەكە:
 كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان برینێكی قوڵ و سارێژنەبووە، سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانه ‌و قەرەبووكردنەوەی قوربانیان ئەركی سەرشانمانە‌‌، گێڕانەوەی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی شەنگار و دیاریكردنی چارەنووسی زیاتر لە 2700 بێسەروشوێنی ئێزیدی كاری هەرە لەپێشمانه.
PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket