riklam

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: بێدرێغی پاڵپشتی ئێزیدییه‌كان ده‌بین

کوردستان 12:17 PM - 2021-08-03

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگال دا راگه‌یه‌نراێوك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، جێگای داخ و شه‌رمه‌ هێشتا ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌ كاولكارییه‌ به‌ شه‌نگالی ئازیزه‌وه‌ دیاره‌.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...
له‌ حه‌وته‌مین ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان و كاره‌ساتی له‌بیرنه‌كراوی شه‌نگال دا، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئازار و خه‌موژانی منداڵ و خوشك و برا ئێزیدییه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامه‌، دروود بۆ گیانی شه‌هیدان و قوربانییانی ئه‌و كاره‌ساته‌ ده‌نێرم، جێگای داخ و شه‌رمه‌ هێشتا ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌ كاولكارییه‌ به‌ شه‌نگالی ئازیزه‌وه‌ دیاره‌ و هه‌وڵی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش، بۆ بوژاندنه‌وه‌ی شه‌نگال و یارمه‌تیدانی ئێزیدییه‌كان تا بتوانن ژیانی خۆیان بنیات بنێنه‌وه‌، له‌ ئاست پێویستی ژیانی و چاوه‌ڕوانیاندا نییه‌.

ئێزدییه‌كان وه‌ك یه‌كێك له‌پێكهاته‌ ڕه‌سه‌ن و دێرینه‌كانی كوردستان و دانیشتووانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه‌، به‌ یه‌كێك له‌ سیما دیاره‌كانی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و فره‌كولتووریی گه‌لی كوردستان داده‌نرێن، بۆیه‌ له‌ كاركردن به‌ئامانجی به‌ره‌وپێشچوونی كه‌یسه‌كه‌یان له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆدا به‌رده‌وام ده‌بین و بێدرێغی هه‌موو پاڵپشتییه‌كیان لێ ده‌كه‌ین.

له‌م ساڵڕۆژه‌ خه‌مناكه‌دا، له‌پێناو رێگریكردن و دورخستنه‌وه‌ی شه‌نگال له‌ شه‌ڕ و پێكدادان و كاره‌ساتێكی دیكه‌، كه‌ بێگومان قوربانییه‌كانی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دانیشتووانی ئێزدینشینی ناوچه‌كه‌ ده‌بێت، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی به‌وپه‌ڕی گرنگی پێدانه‌وه‌ راسته‌وخۆ چاودێریی دۆخی ناوچه‌كه‌ بكات، تاوه‌كو به‌هیچ پاساوێك هیچ هێز و لایه‌نێك ئه‌و مافه‌ به‌خۆی نه‌دات پیلان و كاره‌ساتێكی تر به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كاندا بهێنێت.

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket