پەرلەمان: پەلە بكرێت لە گەڕاندنەوەی دانیشتوانی شەنگال بۆ زێدی خۆیان
کوردستان 11:02 AM - 2021-08-03
لە ساڵیادی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكاندا سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پێویستە حكومەتی عیراق بە ئەركی ئەخلاقی خۆی هەڵبستێت و ڕێگە بە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و تیمی تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لیكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش بدات كە ئەو تاوانكارییە دۆكیۆمینت بكات و لە دادگا نێودەوڵەتییەكاندا بەرپرسیارانی ئەو تاوانكارییە دادگایی بكرێن.
دەقی پەیامەكە:
3ی ئابی 2014، ڕۆژێكی كارەساتبار و خەمناكە لە مێژووی خەڵكی كوردستان، لەو ڕۆژەدا تیرۆریستانی داعش بە بەرچاوی هەموو جیهان هێرشێكی دڕندانەیان كردە سەر قەزای شنگال و كچ و ژنانی كوردانی ئێزدییان بە بارمتە برد و پیاو و گەنجەكانیشیان زیندەبەچاڵ كرد.
لە كاتێكدا یادی ئەو ڕۆژە ڕەشە دەكەینەوە، پێویستە سوپاسی خۆڕاگری و گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هاوكاریی وڵاتانی دۆست بكەین كە ڕێگەیان نەدا تاریكپەرستانی داعش پێشڕەویی زیاتر بكەن و بێنە ناو قووڵایی خاكی كوردستان و سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان و ناوچەكەشیان لە چەپۆكی ڕەشی تیرۆریستان پاراست و ئەفسانەی داعشیان تێكشكاند.
پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ژمارە (3)ی نائاسایی خۆیدا لە ڕێكەوتی 3-8-2019، ڕۆژی 3ی ئابی 2014ی وەك ڕۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان دیاریكرد، بۆئەوەی لەڕووی یاساییەوە زەمینەسازی بكرێت بۆ قەرەبووكردنەوەی خەڵكی شنگال و قوربانییەكانی ئەو تاوانكارییە دڕندانەیە، داواش لە حكوومەتی عیراق دەكەین كە بە ئەركی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی هەڵبستیت و ڕێگە بە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و تیمی تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لیكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش (UNITAD) بدات كە ئەو تاوانكارییە دۆكیۆمینت بكات و لە دادگا نێودەوڵەتییەكاندا بەرپرسیارانی ئەو تاوانكارییە دادگایی بكرێن و قەرەبووی قوربانییان بكرێتەوە و سەرجەم ئەو تاوانكارییانەی لە دژی خەڵكی كوردستان ئەنجام دراون بە جینۆساید بناسێنن.
لە كۆتاییدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی شنگال و قوربانییانی جینۆسایدی شنگال دادەنەوێنین، داواكارین پەلە بكرێت لە گەڕان بە دوای بێسەروشوێنان و دیاریكردنی چارەنووسی نادیاران و گەڕاندنەوەی دانیشتووانی شنگال بۆ زێدی بابوباپیرانی خۆیان.
PUKmedia راگەیاندنی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی ههولێر گهنجێك دهكوژێت و بنهماڵهكهی داوای روونكردنهوه دهكهن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24