}

رێگری له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی زه‌ڵم ده‌كرێت

ئابوری 03:20 PM - 2021-07-30

.

دوای سكاڵایه‌كی زۆری گه‌شتیاران له‌سه‌ر هاوینه‌ هه‌واری زه‌ڵم و به‌رزی نرخه‌كان و وه‌رگرتنی پاره‌ی زۆر به‌ پشت به‌ستن به‌پێوه‌ری ڕاكێشانی گه‌شتیار بو هاوینه‌ هه‌واره‌كه‌ ، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گه‌شت و گوزاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ به‌دواداچونێكی مه‌یدانیدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له‌ خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرت و ژماره‌یه‌ك شوێنیشیان داخست.

ئومێد محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی ڕایگه‌یاند: وه‌ك لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان جارێكی پێداچوونه‌وه‌ به‌ نرخه‌كاندا ده‌كه‌ن و بۆ هیچ خاوه‌ن كه‌پرو شوێنێكی هاوینه‌ هه‌واره‌كه‌ نیه‌ نرخ به‌رز بكاته‌وه‌ .

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ غه‌ریب ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شت و گوزاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند : پاڵپشت به‌ به‌ڵگه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وت زیاده‌ڕۆی له‌ نرخ ده‌كرێت و چه‌ندین گه‌شتیاریش له‌ ناوچه‌كه‌ بێزاربوون، ڕێگه‌ به‌هیچ كه‌سێك ناده‌ین یاری به‌نرخ بكات و خۆمان نرخیان بۆ دیاری ده‌كه‌ین و ده‌بێت هڵیبواسن .

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket