رۆڵی ژنان له‌رێكخراوه‌كاندا
ژنان 10:12 AM - 2021-07-30.
ژنێك: حزبایه‌تی و قسه‌و قسه‌ڵۆكی خه‌ڵكی هۆكاری دوركه‌وتنه‌وه‌یه له‌ڕێكخراوه‌كان.
چالاكوانێك: ڕێكخراوه‌كانی شاره‌زوور هه‌ندێكیان چه‌ق به‌ستوو بێ پرۆژه‌ن و حزبایه‌تیان لا گرنگتره.
ژنان هه‌میشه ڕۆڵێكی گرنگ و سه‌ره‌كیان هه‌بووه له‌كایه‌جیاوازه‌كانی ژیان و به ره‌وپێش چوونی كۆمه‌ڵگا، هه‌ربه‌درێژای مێژوو ژنان زۆر قوربانیان داوه‌و به‌رده‌وامیش له قوربانی داندان بۆ گه‌وره‌كردن و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانیان و هاوبه‌شی كردنی پیاو له كۆمه‌ڵگادا، له‌م ڕاپۆرته‌دا باس له‌ڕوڵی ڕێكخراوه‌كانی ژنان له‌شاره‌زوو ده‌كه‌ین.
به‌نان خه‌لیل، ته‌مه‌ن 24ساڵ كه كار بۆ ڕێكخراوێك ده‌كات ده‌ڵێت "(ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌كانی ژنان به‌تایبه‌تتر، له‌سه‌ره‌تای درووستبونیانه‌و به په‌یڕه‌وێكی تاڕاده‌یه‌كی زۆر نامۆ به كۆمه‌ڵگای سونه‌تی و ئاینی كوردی هه‌وڵیان داوه بیسه‌لمێنن ئه‌و درووستكراوه‌ی ك ناوی ژنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه هه‌وڵی سه‌لماندنی بوون و وجودی خۆی بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌و بواره كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه سنورداره‌ی له سنوری خێزان به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه)".
هاوده‌نگ عه‌لی ،یه‌كێكی تره له‌ژنه‌كانی قه‌زای شاره‌زوورو ئه‌و ده‌ڵێت:"(له قه‌زای شاره‌زور كۆمه‌لێك رێكخراو ھه‌ن، ھه‌ندێك له‌و رێكخراوانه نوێنه‌ری حزبێك یان لایه‌نێكی دیاری كرا‌و ده‌كه‌ن، تاراده‌یه‌ك ژنان رۆڵیان ھه‌یه. ھه‌ندێك رێكخراو ھه‌ن كه زوربه‌ی ژنانه‌و كار‌و چالاكی و خزمه‌تی باش ده‌كه‌ن روڵ و كاریان دیاره، ئه‌وه‌ی كه روڵی ئافره‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه‌و وا ده‌كات كه خانمانی ئێمه دوور بكه‌ونه‌وه له كاری رێكخراوه‌یی دوو ھۆكاری ھه‌یه:
یه‌كێكیان به حزبی بونی رێخراوه‌كانه‌و دووه‌میان قسه‌و قسه ڵوكی كومه‌ڵگا. من خانمێكم له رێكخراوێك كارده‌كه‌م كه رێكخراوێكه كچانی تێدا كه‌مه، به‌ڵام من ئاسوده‌م و پێكه‌وه له گه‌ڵ ھاوڕێكانم له ته‌واوی ئه‌و بوارانه‌ی كه ئه‌مانه‌وی خزمه‌ت به خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین تاراده‌یه‌ك گوێم بو ده‌گیرێت ئه‌و بیروكه‌و پروژانه‌ی كه پێشكه‌شی ده‌كه‌م به خۆشحاڵیه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ھێشتا ناتوانین بڵێین رۆلێكی كاریگه‌رمان ھه‌یه چونكه رێژه‌ی به‌شداری كردنی ژنان كه‌مه وه‌ك وتم ھوكاره‌كه‌ی بو ئه‌و خاڵانه ده‌گێڕمه‌وه كه ئاماژه‌م پێكرد)".
خۆشبه‌ختانه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دویدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌كچان و ژنان ده‌بینین به‌شداری له‌كارو چالاكی نێو ڕێكخراوه‌كان ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش به‌هه‌نگاوێكی گرنگی ڕه‌وتی ڕۆشنبیری ده‌زانین كه ڕێگه‌دراوه به ئافره‌تان ته‌نها له‌ماڵه‌كانیان نه‌مێننه‌وه هه‌نگاو بنێنه ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كانیان بۆكار و چالاكیه‌كانیان . زۆر خۆشحاڵین به‌م هه‌نگاوه نوێیه.
بێگومان بوونی ژنان له ڕێكخراوه‌كاندا ڕێژه‌یه‌كی كه‌من، بونیان هه‌یه به‌ڵام ره‌نگه ژماره‌كه‌یان دڵخۆشكه‌ر نه‌بێت، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكاری، یه‌كێك له‌وانه خودی ژن خۆیه‌تی كه هه‌موو وزه‌ی خۆی له‌شتانی بی سوددا سه‌رف ده‌كات، بۆ نمونه بازاڕكردن و گرنگی دان به دیكۆرات و جل و به‌رگ و شتانێكی لاوه‌كی دیكه، راسته ئه‌مانه گرنگن بۆ هه‌موو كه‌س، به‌ڵام نابێت فاكته‌رێكبین بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ڕۆڵی خۆت له كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌گێریت، یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كان كۆمه‌ڵگه و خێزانه، كه ڕه‌نگه ئه‌و ئازادیه نه‌درابێت به زۆرێك له خانمان بتوانن كاری ده‌ره‌وه بكه‌ن، به‌داخه‌وه كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لاوازكردنی ئیراده‌ی خانمانه كه نه‌توانن له‌م قه‌زایه وه‌ك پیاوان ڕۆڵی خۆیان له‌بواره جیاوازه‌كاندا بگێڕن.
شه‌ونم كه‌مال چالاكوانێكی ژنان و پێی وایه ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی له‌شاره‌زوور كارده‌كه‌ن هه‌ندێكیان چست وچالاك نین و بێ پرۆژه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت ململانێی حزبی و زۆر شتی تر وای كردووه ژنان و كچانیش دوور بگرن ، له‌كۆتایشدا ئه‌و چالاكوانه ئه‌وه‌شی وت، بوونی ناوچه‌یی و ڕێگری خێزان و كلتوری بوون و عه‌شایه‌ری بوون ئه‌وه‌ش هۆكارێكی تره له‌به‌رده‌م چوونی ژنان بۆ ناوڕێكخراوه‌كانی شاره‌زوور.
PUKmedia ڕاپۆرتی.. ڕێباز حه‌سه‌ن كه‌ڵهوڕیی
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18