riklam

شیرین خزرپوور بۆ PUKmedia : لە شێوەكارییەوە گۆرانیم هەڵبژارد

ژنان‌ 11:08 AM - 2021-07-14
.

.

هونەرمەندی شێوەكار و گۆرانیبێژی كوردستانی رۆژهەڵات شیرین خەزەر پوور ساڵی  1989 لە سابڵاغ لە دایك بووە و ئێستا لەشاری ورمێی كوردستانی رۆژهەڵات ژیان بە سەر دەبات و ماوەی چەند ساڵێكە لە بواری هونەری شێوەكاری و تۆماركردنی شیعری شاعیران كاردەكات و هەروەها دەنگێكی خۆشی هەیەو خاوەنی گۆرانییەكەو لە ئێستاشدا سەرقاڵی گۆرانیەكی نوێیەو بڕیارە كاری كلیپی بۆبكات لەم دیدارەی PUKmedia دا باس لە كارە هونەرییەكانی دەكات.

-سەرەتای ئاشنایەتیت لەگەڵ كاری هونەری بۆكەی دەگەڕێتەوە ؟

من هەرلەتەمەنی 13ساڵییەوە ئاشنایەتیم لەگەڵ هونەر پەیدا كردووە و باوكیشم چیرۆك نووس بووە و حەزوخولیام بۆ هونەر سەركەوتوانە بووە.

-تۆ جگە لەگۆرانی وتن و هونەری شێوەكاری شیعری شاعیرە دێرینەكانیش دەخوێنیتەوە كام بواریان لای تۆ خۆشەویستترە؟

 هەموویان لای من خۆشەویستن و چێژی تایبەتی خۆیان هەیەو جیاوازی لای من نییە چونكە، خزمەت كردنە بە هونەری میلەتەكەم و هەوڵی زیاترو باشتری بۆ دەدەم.

-چۆن دەڕوانیتە تواناكانی ژنان لەبواری هونەروشیعردا لە كوردستانی رۆژهەڵات؟

هەر لەكۆنەوە كورد هونەر دۆست وئەدیب دۆست بوون و بەشانازییەوە لە ئێستادا كۆمەڵێك كەسی چالاك لەژنان و كچان لە هونەرو شیعردا دەبینم  لە كوردستانی رۆژهەڵاتدا و ئایندەیەكی باشیان لێ چاوەڕوان دەكرێت.

-تاچەند خێزانەكەت لە بواری هونەریدا هاوكاریان كردووی؟

بەداخەوە لە كوردستان بەگشتی ئافرەتان لەزۆركاری هونەریدا رێگری لێدەكرێت منیش یەكێكم لەوكەسانەو تەنها باوكی خوالێخشبووم هاندەری سەرەكیم بووە چونكە خۆی هونەرمەند و ئەدیب و ڕۆشنبیربوو.

-ئەو وێنەو تابلۆییانەی بۆ شیعر كێشاوتن تاچەند رەنگدانەوەی هەست و ئیحساسی لەگەڵ ئەو شیعرە هەیە؟

من هەمیشە هەوڵی خۆم داوە تا بە تەواوی هەست و ئیحساس و بیرۆكە شارەوەكان  بەجۆرێكی سەرەنج راكێشانە بۆ ناو تابلۆكانم و شیعرەكان بگوازمەوە و وە ئەوانەی شیعرم بۆ خوێندبنەوە یان شێوەكاریم بۆكردبن لە شێوەی شیعردا بەدڵیان بووە و ئەوەشی دە مێنێتەوە بۆ رای گشتی و جەماوەر تا چەند من بە سەركەوتوو دەزانن. 

-دواین بەرهەمت چیە؟

ئێستا جگە لە هونەری شێوەكاری توانیم بچمە دونیای گۆرانی وتنەوە و بەردەوام دەبم و تاكو ئێستا كلپێكم تۆماركردوە و بەنیازی كاری باشترم.

PUKmedia دیداری رێباز حەسەن كەڵهوڕیی

 

1.gif

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket