riklam

سلێمانی.. فێستیڤاڵێك بۆ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

هەمەرەنگ 07:44 PM - 2021-07-13
.

.

له‌پاركی ئازادی شاری سلێمانی فێستیڤاڵێك بۆ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، بریاره‌ ماوه‌ی 5ڕۆژ به‌رده‌وام بێت، فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ڵایه‌ن سێ كه‌سه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، سه‌رجه‌می ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شداریان پێ كراوه‌ به‌رهه‌می خۆماڵین..

ئامانج كه‌ریم یه‌كێك له‌ ڕێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند؛ فێستیڤاڵه‌كه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌ و ماوه‌ی پێنج ڕۆژ له‌ ناو پاركی ئازادی شاری سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتیشی؛ زیاتر له‌ 30 كه‌پر به‌شداری پێكراوه‌، له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستانه‌وه‌ وه‌به‌رهێنی خۆماڵی به‌شداریان كردووه‌، ئامانجیش له‌كردنه‌وه‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ زیاتر ئاشناكردنی به‌رهه‌می خۆماڵییه‌و هه‌روه‌ها بازاڕكاریه‌كیش ده‌بێت بۆ به‌شداربووانی فێستیڤاڵ.

ڕونیشیكرده‌وه‌؛ له‌ناو فێستیڤاڵه‌كه‌دا هیچ جۆره‌ كاڵایه‌كی بیانی به‌شداری پێنه‌كراوه‌ سه‌رجه‌می به‌رهه‌می خۆماڵین.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ: شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket