riklam

كوردێك بۆ به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتیی جیهان گه‌یشته‌ روسیا

هەمەرەنگ 03:21 PM - 2021-07-12
.

.

یاریزانێكى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى شه‌تره‌نجى عیراق بۆ به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتیی شه‌تره‌نجى جیهان گه‌یشته‌ شارى سۆچى وڵاتى روسیا .

ئاكار عه‌لى ، یاریزانه‌ كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق شه‌وى رابردوو گه‌یشته‌ وڵاتى روسیاو ئه‌مرۆش له‌ یه‌كه‌م یارى له‌ پاڵه‌وانێتیی جیهان به‌رامبه‌ر ركابه‌رێكى ئه‌مه‌ریكى یاریده‌كات .

پرۆفایلى ئاكار عه‌لى

ئاكار عه‌لى ساڵح

ساڵى 1990 له‌دایكبووه‌

یاریزانى شه‌تره‌نجى هه‌ڵبژارده‌ى عیراقه‌

ئه‌و پاڵه‌وانێتییانه‌ى وه‌ك یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق به‌شداریكردووه‌

-پاڵه‌وانێتى لاوانى عه‌ره‌ب ساڵى 2008 –ئیمارات (مه‌دالیاى برۆنز )

پاڵه‌وانێتى  ئاسیا ساڵى 2008 –ئێران

پاڵه‌وانێتى لاوانى وڵاتانى عه‌ره‌ب ساڵى 2009-لیبیا (مه‌دالیاى برۆنز )

پاڵه‌وانێتى لاوانى وڵاتانى عه‌ره‌ب ساڵى 2010 ئه‌رده‌ن (مه‌دالیاى برۆنز ) به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى مامۆستاى نێوده‌وڵه‌تى

یارییه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌ب ساڵى 2011 قه‌ته‌ر ( پله‌ى چواره‌م )

ئۆلۆمپیادى جیهان ساڵى 2012 توركیا

ئۆلۆمپیادى جیهان ساڵى 2014  نه‌رویژ

پاڵه‌وانێتى وڵاتانى ئیسلامى ساڵى 2014 ئێران

پاڵه‌وانێتى ئاسیا ساڵى 2015 فلیپین

PUKmedia به‌شى وه‌رزش -تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket