riklam

ھاووڵاتیان بە گرنگییەوە لە رێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان دەڕوانن

ی.ن.ک‌‌ 09:23 AM - 2021-07-11
.

.

لێپسراوان و ھاووڵاتیانی شارەزوور  باس لە گرنگی ھاوپەیمانێتی نێوان یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەكەن، ئاماژە بەگرنگی رێككەوتنی نێوان ھەردوولا دەكەن و پێیانوایە ھەنگاوی لەو جۆرە  لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستانە و دەبێتە ھۆی   كەمكردنەوەی گرژی نێوان لایەنەسیاسیەكان،  یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەردەوام دەرگای  كراوەبووە بۆ  ئەنجامدانی ھاوپەیمانی و رێكەوتن لەگەڵ ھەر لایەنێك ئەگەر لەبەرژەوەندی  كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا بێت.  

 زیدان تەھا ھاوڵاتی لە قەزای شارەزوور  بە PUKmedia ی راگەیاند:  ڕێكەوتنی  یەكیتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان  بە ڕیكەوتنیكی گرنگ و بەرھەمدار  دەبینم،  چونكە ھەمان دریژكراوەی ئەو ڕیكەوتنەیە كەوا  لە حزوری بەڕیز جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا كران، 

وتیشی :  ئەم ڕیكەوتنە  دەبێتە  زەمانەتی  یەگرتوووی یەك ھەڵویستی  دوو حیزبی جیاواز ، زەمانەتیكیش دەبیتە  بۆ پاشكۆ نەبوونیان  بۆ ھیچ  پارتیكی تر.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەم شیوەیە دەتوانن خزمەتی  زیاتر و،برەوی زیاتر بە سنوری  جوگرافیی خۆیان بدەن.

  بەمۆ سەید ئەمین   لێپسراوی ڕێكخستنی  كۆمیتەی وارماوە بە PUKmedia ی ڕاگەیاند :-  رێكەوتنی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەچوارچێوەی ئەو ھەوڵانەیە كە یەكێتی  بۆ نزیكبوونەوەی لایەنەكان لەیەكتری ئەنجامی دەدات، بەتایبەتی دوای كۆنگرەی چوارەم یەكێتی گفتوگۆو دانوستاندەكانی لەگەڵ زۆربەی لایەنەكان دەست پێكردوە و دەرگاشی كراوەیە بۆ ھەموو ئەوانەی دەیانەوێ لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان ھاوپەیمانی یان ھەرجۆرە رێكەوتنێكی دیكە لەگەڵ یەكێتی بكەن.

 وتیشی: ڕێكەوتن ڕۆلیكی زۆری دەبێت، ئەمەش وادەكات ببیتە ھۆی ڕەخساندنی كەشێكی ئارام لەناوچەكەدا ، وەك لای ھەموان ڕون و ئاشكرایە  لەماوەی  ڕابڕدوودا  بەھۆی ململانێی  سیاسییەوە پاریزگای  سلیمانی  بەتایبەت  دۆخێكێ  خراپ و ناھەمواری بەڕیكرد.

 ئاماژەی بەوەشكرد: پەكخستنی ھەندێ پرۆژە ھەبووە  بەھۆی ململانێی حیزبییە وە كاریگەری ھەبووە  ئەم یەك دەنگییەو ھاو پەیمانییە زۆر گرنگە، رێكەوتنی لەوجۆرە وادەكات  پێگەی كورد لە بەغدا بەھێز  و باشتر بێت  ، چونكە كورد  بەیەگرتووی و  بچییتە بەغداد  باشترە، نەك پارچە پارچە ئەو كاتە لاواز دەبیت ھەر لایەنیك بەشی خۆی پی ئەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو :  ھەمیشە  یەك پارچە ویەك پاكێج  ویەك بەرنامە  سود ی بۆ ھاووڵاتیان  دەبێت، نەك چەند  بەشێك و چەند بەرنامەیەك.

 سەفەر ئەوبەری  ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان  بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: سەبارەت بە رێكەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان پێمانوایە ئەو رێكەوتنە ھەنگاوێكە بۆ ھاوسەنگی  ھێز‌و دانانی یەك بەرنامەی بۆ كاركرن لە بەغدا، پێشتریش رێكەوتن لە نێوان ھەردوولا ھەبووە  بەتایبەتی رێكەوتنی  دەباشان  بەسەرۆكایەتی ھەفاڵ مام جەلال و كاك نەوشیروان.

وتیشی: رێكەوتنەكە گرنگ بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە بەردوام بێت ئەم ھاوپەیمانییە لە دوای ھەڵبژاردنیشەوە  برەوی پی بدرێت و كاربە بەرنامەكانی  ھاوپەیمانیتییكە بكرێت ، چۆنیەتی بەرێوەبردنی  ھەڵبژاردنی  پەرلەمانی عیراق ئەمساڵ ئەگەر بەجدی كاری لەسەر بكەین   رەنگدانەوەی زۆر ئیجابی باشی  دەبێت  لەسەر ھاووڵاتیانی  خەڵكی كوردستان. 

ئاماژەی بەوەشكرد: ھاوپەیمانی لەم شێوەیە سودی بۆ بەغدایش دەبێت بەیەك دەنگ بچنە بەغداد بۆ بەدەست ھێنانی مافی ھاوڵاتیانی ھەرێمی كوردستان ، ھەروەھا سودیشی دەبێت  بۆ  ناوچە دابڕاوەكان بە ھەمان شێوە  رەنگدانەوەی  باشی ئەبێت .

ئاماژەی بەوەشكرد:  پێویستە كورد تەباو یەك دەنگ بێت، لەناوخۆی خۆێدا ھاوپەیمانی لەم شێوەیە گرنگە كارلەسەر بەرنامەو ڕێبازی بكرێت وبەردەوام بێت، ھیوادارم ئەم ڕێكەوتنە ببێتە ھۆی ئارامی و ئاشتی بەتایبەت لە پارێزگای ھەڵەبجەو سلێمانی كە لەماوەی پێشوو نائارامیی پێوە دیار بوو بەتایبەت  لەپارێزگای سلێمانی.

PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان-شارەزوور

2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket