riklam

ئەڵمانیا.. كۆنترین پارچەی هونەری مرۆڤی نیاندرتاڵ دۆزرایەوە

هەمەرەنگ 01:17 PM - 2021-07-07
.

.

دوێنی 6-7-2021، شارەزاو زانا كۆمەڵناسەكانی ئەڵمانیا لەئەشكەوتی " ئینهۆرن" لە ناوەڕاستی وڵاتەكەیاندا پارچە ئێسقانێكی زۆر كۆنی ئاسكێكیان دۆزیەوە كە هێلكاری و نیگارێكی ئەندازەیی ئاڵۆز و سەرسوڕهێنەری لەسەر نەخشێنراوە.

 ئەو زاناینە میژووی ئەو پارچە ئێسقانە كە هونەری شێوەكاری لەسەرە مێژوەكەی بۆ 51 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێننەوە، ئەم پارچە شوێنەوارە بە كۆنترین نموونەی هونەری شیوەكاری دەژمێردرێت لای مرۆڤی نیاندرتاڵ.

بەرلەم دۆزینەوەیە شارەزایانی مێژوو هونەری شێوەكاری مرۆڤی نیاندرتاڵیان دەگەڕانەدەوە بۆ سەردەمێكی زۆر زووتر لەم مێژوە وبەسەدان ساڵ بەرلە هاتنی مرۆڤی عاقڵ Homo Sapiens یان هەژماردەكرد ، بەڵام لەمساڵانەی دواییدا دەركەوت كە مرۆڤی نیاندرتاڵ هونەری زانیوەو لەژیانی ڕۆژانەدا بەرجەستەیان كردوە. 

PUKmedia   بورهان ئەمین-ئەڵمانیا

سەرچاوە.. گۆڤاری Nature Ecology & Evoluttion

6666.jfif

88888.jfif

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket