ئه‌و ژنه‌ی حكومی ئه‌ڵمانیای كرد‌و نه‌بووه خاوه‌نی كۆشك و ئۆتۆمبێل و فڕۆكه‌ی تایبه‌ت
ژنان 09:54 AM - 2021-07-05.
ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا پاش 18 ساڵ حوكمڕانی و دوای ته‌واوبوونی واده‌ی كاركردنی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی كۆشك و ته‌لار بێت وه‌ك خانه‌نشێنێك گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
نووسه‌ر د. ئه‌رسه‌لان بایز له وتارێك به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانێك بێ ئیشكه‌ری ماڵ سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی مێركل گه‌وره ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا نووسیوه: ژنێك دوای 18 ساڵ حكومرانی به‌بێ ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی كۆشك و ته‌لار و ئۆتۆمبێل و فڕۆكه‌ی تایبه‌ت به بێده‌نگی هات و به بێده‌نگی ماڵئاوایی له حكومرانی كرد و ئه‌ڵمانیای له لوتكه‌دا به‌جێهێشت.
سه‌باره‌ت به ساده‌یی و بێ فیزی ئه‌و ژنه، نووسه‌ر نووسیویه‌تی: له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا،كچه پێشكه‌شكارێك لێیپرسی بۆچی ئه‌و هه‌موو ساڵانه هه‌ریه‌ك مۆدێلی جل و به‌رگت له‌به‌ركرد؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی: من فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تم، خۆ نمایشكه‌ری جل و به‌رگ نیم.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه
سه‌رۆك وه‌زیرانێك بێ ئیشكه‌ری ماڵ
هه‌موو گه‌لی ئه‌ڵمانیا، گه‌وره‌و بچووك چ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بوون. یان ئه‌وانه‌ی له به‌رده‌رگای ماڵ و باڵكۆنی شوقه‌كان، بۆ ماوه‌ی شه‌ش خوله‌ك به‌پێوه وه‌ستان و زۆر به گه‌رمی چه‌پله‌ی شكۆوو گه‌وره‌ییان بۆ سه‌رۆك وه‌زیره سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆیان لێدا، كه سه‌ربه‌رزانه دوای ته‌واوكردنی واده‌ی كاره‌كه‌ی به بێده‌نگی و هێمنانه ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌و وه‌ك خانه‌نشینێك گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه.
ژنێك. زانا‌و پسپۆر له بواری زانستی فیزیای كیمیا، له ماوه‌ی هه‌ژده ساڵی حوكمڕانیدا نه‌كه‌وته ژێر كاریگه‌ری ڕه‌ونه‌قی كامیراو شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان، مۆدێله گۆڕاوه‌كانی جل و به‌رگ كاریان تێنه‌كرد. نه‌بووه خاوه‌نی كۆشك و ته‌لارو ئۆتۆمبێل و یه‌خت و فڕۆكه‌ی تایبه‌ت. كاتێ ده‌ست به‌رداری ده‌سه‌ڵاتیش بوو ئه‌ڵمانیای له لوتكه جێهێشت.
له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا. كچه پێشكه‌شكارێك لێیپرسی:- بۆچی ئه‌و هه‌موو ساڵانه هه‌ریه‌ك مۆدێلی جل و به‌رگت له‌به‌ركرد. ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی: من فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تم، خۆ نمایشكه‌ری جل و به‌رگ نیم.
پێشكه‌شكارێكی تر لێیپرسی:- ئایا له ماڵه‌وه ئیشكه‌رت هه‌یه..؟ كێ ماڵت بۆ پاك ده‌كاته‌وه‌و خواردنت بۆ ئاماده ده‌كات. دیسان له وه‌ڵامدا وتی: من و پیاوه‌كه‌م بۆ خۆمان ڕۆژانه ماڵیش پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌و خواردنیش بۆ خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین.
(مێركل) سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا (موسته‌شار) وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له شوقه‌یه‌كی ساده‌ی ئاپارتمانێكی گه‌وره ده‌ژیا. ده‌سه‌ڵات نه‌فسیه‌تی به‌رز نه‌كرده‌وه‌و له خۆیی بایی نه‌بوو، شیاوی باسه ئه‌و شوقه‌یه‌ش نه باخچه‌ی ماڵ و نه مه‌له‌وانگه‌شی هه‌بوو. ژنێك وه‌ك هات و ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ئاواش ماڵئاوایی كرد. شكۆی بۆ خۆی و وڵاته‌كه‌ی به‌جێ هێشت.
ئه‌مه نموونه‌ی لێپرسراوی خۆ به‌خش و نیشتیمان په‌روه‌ری ڕاسته‌قینه‌یه.
د. ئه‌رسه‌لان بایز
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19