شێوەکارێکی بەناوبانگی ئێران بۆ PUKmedia دەدوێت
ژنان 10:15 AM - 2021-07-03.
له‌یلای ڕه‌شیدی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری به‌ناوبانگی ئێران كه له‌شاری تاران نیشته‌جێیه و ته‌مه‌نی 37 ساڵه, ماوه‌ی 25 ساڵه شێوه‌كاره‌و له‌هه‌ندێك له شه‌قامه‌كانی تاران و زۆر شوێنی تر تابلۆ‌و وێنه‌كانی ئه‌و هه‌یه.
له‌م دیداره‌دا بۆ PUKmedia باس له‌كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌كات.
*ئاشنایه‌تیتان له‌گه‌ڵ هونه‌ری شێوه‌كاری بۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
من هه‌ر له‌منداڵیه‌وه خولیا‌و ئاواتم بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری هه‌بووه‌و له‌ساڵی 1991 وه تاكو ئێستا به‌رده‌وامم چونكه ئه‌وه خه‌ونی منداڵی من بووه كه‌ببمه هونه‌رمه‌ندێكی فارس له‌بواری شێوه‌كاریدا كاربكه‌م و خزمه‌ت بكه‌م و تامردن له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامم, وه هه‌ركارێك به‌ڕۆح بیكه‌یت ده‌تگه‌یه‌نێته لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن وه له ئێران‌دا هه‌زاران تابلۆی هه‌ڵواسراوم هه‌یه‌و جێگه‌ی شانازین بۆ كاره‌كانم.
*كێ له هونه‌ری شێوه‌كاریدا هانده‌رت بووه؟
هه‌ر له‌منداڵییه‌وه كه‌ده‌ستم پێكرد سه‌ره‌تا له دیمه‌نه‌كانی ناو دونیای منداڵانه‌وه خۆم بینیه‌وه, باوكی خۆشه‌ویستم كه‌مامۆستای زانكۆیه هانده‌رو پاڵپشتی ده‌كردم تابگه‌مه ئه‌و ئاسته‌ی كه ئێستا خۆمی تێدا ده‌بینمه‌وه.
*جگه له‌كاری شێوه‌كاری له‌هیچ بوارێكی تری هونه‌ریدا هه‌وڵت نه‌داوه كاربكه‌یت؟
بێگومان كه‌چوومه ناو دونیای شێوه‌كارییه‌وه به‌ئاواتی سینه‌ماو دراماوه ڕۆشتم كه‌ببمه ئه‌كته‌ریش بۆیه زۆرێك له‌ده‌رهێنه‌ره‌كانی تاران داوایان لێكردم به‌شداری له‌فیلم و دراماكاندا بكه‌م و زۆرێك له‌ئه‌كته‌ره‌كان له‌نزیكه‌وه ده‌ناسم و هاوڕێمن به‌ڵام نایشارمه‌وه كاتی زۆری ده‌وێت و منیش كاتم نه‌بووه به‌شداری بكه‌م .
*جۆری ئه‌و تابلۆییانه چین و باسی چیده‌كه‌ن كه كێشاوتن ؟
هه‌میشه هه‌موو ڕه‌نگێك به‌كار ئەهێنم به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی كه مرۆڤ پێی خۆشه وه زیاتر تابلۆكانم گوڵ و نه‌خشی سه‌ر دیوار‌و باڵنده‌و وێنه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان و ئافره‌تان و زۆر شتی تری تێدایه وه‌ك دیزاینیش كاری تێدا ده‌كه‌م تا به‌دڵی جه‌ماوه‌ر بێت .
*به‌شداریت له‌هیچ پێشانگایه‌كی شێوه‌كاریدا كردووه ؟
به‌ڵێ ده‌توانم بڵیم به‌شداری ده‌یان پێشانگام كردووه‌و 5 خه‌ڵاتی یه‌كه‌میم به‌ده‌ست هێناوه كه‌یه‌كێكیان له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی بووه.
*هونه‌ری شێوه‌كاری له ئێران‌دا له‌چ ئاستێكدا ده‌بینی؟
ده‌توانم بڵێم ئاستێكی زۆرباش و سه‌ركه‌وتووانه و هونه‌رمه‌ندی زۆرباش و ده‌ستڕه‌نگینمان هه‌یه‌و هیوام به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیانه.
PUKmedia دیدار‌و وه‌رگێڕانی :ڕێباز حه‌سه‌ن كه‌ڵهوڕی_سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24