پزیشكێكی جوانكاریی: هه‌موو كه‌سێك پێویستی به‌جوانكاری نیه
هەمەرەنگ 10:16 AM - 2021-07-01.
هانا حه‌سه‌ن، خوێندكاری كۆمه‌ڵناسییه، له‌باره‌ی جوانكاریه‌وه ده‌ڵێت: هه‌ندێك كه‌س هه‌یه له خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه جوانكاری ده‌كه‌ن ئه‌وه هیچ باش نیه، چونكه ئه‌گه‌ری تێكچونی ڕوخسارین زۆرتره و زووتره ، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له جوانكاریه‌كان ده‌چنه قاڵبی قه‌ره‌بوكردنه‌وه، چونكه هه‌ندێك كه‌س به پێی فیسۆلۆجی جه‌سته‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت جا به هه‌رهۆكارێك بێت یاخود هه‌ندێكی هه‌ر له زگماكیه‌وه ڕوخساری شێواوه و جواجكاری بۆ ئه‌م جۆرانه ده‌چێته قاڵبی قهرهبوكردنهوهوه .
موحه‌مه‌د شه‌وكه‌ت، خوێنكاری به‌شی ده‌رونناسی ده‌ڵێت: هه‌ندێك له‌و كه‌سانه نه‌خۆشی نه‌فسیان هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كیان هه‌بێت ده‌چن ڕوخساریان جوانكاری بۆ ده‌كه‌ن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خۆیان ده‌كه‌ن به بابه‌تی رۆژ و خۆیان نمایش ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیج سودێكیان هه‌بێت ته‌نها له پێناو ناوبانگ یاخود بڕێك پاره.
به‌ڵێن محه‌مه‌د كه‌مامۆستایه ده‌ڵێت؛ جوانكاری بۆ كه‌سێك پێویسته كه توشی ڕوداوی هاتوچۆ بێت یاخود بۆ كه‌سێك كه هه‌رله‌سه‌ره‌تای بونیانه‌وه له شتێكیان كه‌مه ، نه‌ك بۆ كه‌سێك له هیچ شتێكی كه‌م نیه و ته‌نها بۆ خۆده‌رخستنه.
گۆنا ئهحهمهدیش خوێندكاری پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌ڵێت: كاتێك كه‌سێك جوانكاری ئه‌نجام ده‌دات پێویسته دڵنیا بێته‌وه له باشی و كوالێتی ئه‌و مواده و باشی و سه‌ركه‌وتوی دكتۆره‌كه، چونكه زۆر جار دوای چه‌ند مانگێك یاخود ساڵێك زیانه لاوه‌كیه‌كانی جوانكاریه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
مامۆستا جه‌بار ئه‌حمه‌د-یش كه مامۆستای ئاینییه، ده‌رباره‌ی جوانكاری بۆمان ڕوندهكاتهوه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا و ده‌ڵێت؛ قه‌ده‌غه‌یه بۆ كه‌سێك كه هیچ پێویستیه‌كی به جوانكاری نیه، چونكه ده‌ستكاریكردنی ئیشی خوای گه‌وره یه‌كێكه له گوناحه گه‌وره‌كان ، به‌ڵام له ئیسلامدا ڕێگه به كه‌سێك ده‌دات كه هه‌ر له زگماكیه‌وه یان به ڕوداوی هاتوچۆ یان به هه‌ر هۆكارێك بێت ڕوخساری یاخود به‌شی جه‌سته‌ی شێواوه و پێویستی به جوانكاری بێت ئه‌وا ڕێگه پێدراوه بۆ ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه.
دڵنیا ڕۆسته‌م توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی، پێی وایه هه‌ندێك كه‌س هه‌یه به جوانكاری سروشتی خۆی تێكداوه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوڕێكه‌ی جوانكاری كردوه ، واته جوانكاری له ژینگه‌ی ئێمه‌دا له‌حاڵه‌ته‌وه بووه به دیارده وای لێ هاتووه كه‌سێك جوانكاری نه‌كرد به دواكه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاسایی كردونهوهی ئه‌م به ناو مۆدێلانه‌ی ئیستا په‌یدا بوون و به هه‌ڵه به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا و سۆشیال میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان .
دكتۆر هه‌نار كریم پسپۆری جوانكاری ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریه‌كانی جوانكاری بۆ PUKmedia ده‌ڵێت، هه‌موو كه‌سێك حه‌زده‌كات جوان بێت، چونكه جوان بوون ده‌رون مورتاح ده‌كات ، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س سروشتی خۆیان تێكداوه به‌وه‌ی زیاد له‌پێویست جوانكاری كردوه یاخود هه‌ڵبژاردنی دكتۆری هه‌ڵه بووه، چونكه هه‌ندێك پێكهاته‌ی كیمیای ئه‌و مواده‌ی دروست ده‌كرێت له ڕووی زانستیه‌وه ده‌بێت زۆر به‌رز بێت، به‌داخه‌وه هه‌ندێك كۆمپانیا هه‌یه به كوالێتی نزم مواده‌كان دروست ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش له كۆتایدا ته‌نها خه‌ڵك زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت .
PUKmedia راپۆرتی/ ڕێباز حه‌سه‌ن
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22