riklam

شارەزوور ئەمساڵ قەرەخەرمانی نەبوو

هەمەرەنگ 05:11 PM - 2021-06-28
.

.

ساڵانە لە دەشتی شارەزوور بەشێک لە جوتیاران لەگەڵ دروێنەکردنی گەنم، دەست دەکەن بە دروستکردنی قەرەخەرمان، ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بە هۆی وشکەساڵی و کەم بارانیەوە لەشارەزوور جوتیاران نەیانتوانی گەنم بکەنە قەرەخەرمان.

جوتیاران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن گەنمی ئەمساڵ لاوازبوو بۆیە نەتوانرا ئەوگەنمەی بەرهەم هاتووە بکرێت بە قەرەخەرمان.

هەرێم قادر: جوتیار لەقەزای  شارەزوور بە PUKmediaی  ڕاگەیاند؛ بەهۆی كەم بارانیەوە دانی گەنم لاوازبوو نەدەکرا بەقەرەخەرمان، چونکە گەنم بۆ قەرەخەرمان جیاوازە، دەبێت گوڵەكەی سەوز ببێت و دانەكەی قەڵەوبێت، ئەوکاتە بۆ قەرەخەرمان دەبێت، باشترین گەنمیش بۆ قەرەخەرمان گەنمی ڕەشە.

وتیشی؛ قەرەخەرمان گەلێک هەستیارە، تام و بۆنی خواردنەکەی بەنده بەسەلیقە و شارەزایی جوتیارەکەوە، بەتایبەت ئەو کەسەی ئاگری تێ بەردەدا دەیبرژێنێت.

ئەو جوتیارە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد؛ جۆری گەنمەکه درەوکردنی لەوادەی خۆیدا، یارمەتیدەرە بۆ دەستکەوتنی بەرهەمێکی باش و بەلەزەت، بەڵام ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو نەمانتوانی گەنم بکەینە قەرەخەرمان.

قەرەخەرمان یەکێکە لەخواردنە کوردەوارییەکان تام و لەزەتی تایبەتی خۆی هەیە، بەشێک سفرەی نان خواردنی هاوڵاتیان ئەوخواردنە دەبینرێت، ساڵانی رابردوو زیاتر بخۆری هەبووە، بەڵام ئێستا تەنها لە شوێنە کوردەواریەکاندا قەرەخەرمان دەخورێت..

PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان/ شارەزوور

photo_2021-06-28_10-57-07 (3).jpg

photo_2021-06-28_10-57-06.jpg

photo_2021-06-28_10-57-06 (3).jpg

photo_2021-06-28_10-57-05.jpg

photo_2021-06-28_10-57-07.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket