riklam

له‌ سلێمانی خولێك بۆ ژنانی میدیاكار به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ژنان‌ 05:44 PM - 2021-06-26
.

.

له‌ژێر ناونیشانی (چۆنێتی له‌به‌رچاوگرتنی ره‌گه‌زی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ رووماڵی میدیایدا) بۆ كۆڕبه‌ندی ژنانی میدیاكاری عیراقی له‌سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت، خووله‌كه‌ له‌لایه‌ن سندوقی نێوده‌وڵه‌تی نیشتمانیی بۆ پاڵپشتی له‌دیموكراسیه‌ت پشتگیری ده‌كرێت و 20 میدیاكار تێیدا به‌شدار ده‌بن، بڕیاریشه‌ خووله‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام بێت.

له‌ باره‌ی خووله‌كه‌، تانیا كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی راسان بۆ مافی ژنان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆڕبه‌ندی ژنانی میدیاكاری عیراق له‌ساڵی 2011 دا دامه‌زراوه‌و له‌سه‌ر ئاستی عیراقدا به‌رگری له‌ژنانی میدیاكار ده‌كات و ئامانج لێی پاڵپشتیكردنه‌ له‌میدیاو چۆنێتی ئه‌نجامدانی ئه‌و رووماڵه‌ میدیایی و جێنده‌رییانه‌یه‌ كه‌ ره‌نگه‌ به‌نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر بێتوو  چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و توێژینه‌وه‌ی بۆ دانه‌نرێت و راستیش له‌كاره‌كه‌دا به‌رجه‌سته‌ نه‌بێت، هه‌روه‌ها چۆن وا بكه‌ین كه‌ جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێته‌ ئامرازێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی لێی بڕوانێت، هه‌رله‌و خوله‌دا نوێنه‌ری PUKmedia ئاماده‌بوو.

PUKmedia عه‌دنان جاف/ سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket