}

دانیمارك.. قونسڵی عیراق سوپاسی یه‌كێتی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 01:01 PM - 2021-06-25

.

به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی چه‌ندین حیزب و لایه‌نی سیاسی و ڕ‌ێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كارمه‌ندانی باڵێۆزخانه‌ی عیراقی له‌وڵاتی دانیمارك ئێواره‌ی ڕ‌ۆژی چوارشه‌مه‌ 23-6-2021 ڕ‌ێوڕ‌ه‌سمی ڕ‌ێزلێنان و به‌ڕ‌ێكردنی ئه‌حمه‌د مه‌هدی ساڵح  قونسڵی باڵێۆزخانه‌ی عیراقی له‌ دانیمارك له‌لایه‌ن یه‌كێتی كۆمه‌ڵه‌و ڕ‌ێكخراوه‌ عیراقیه‌كان و مه‌جلیسی ئه‌علا و ڕ‌ه‌وتی حیكمه‌وه‌ ڕ‌ێكخرا.

به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌و ڕ‌ێزلێنانه‌دا له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رپه‌رشتیارانی ڕ‌ێوڕ‌ه‌سمه‌كه‌  وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ دانیمارك كه‌ پێكهاتبوون له‌  وشیار جلال ده‌ربه‌ندی لێپرسراوی ناوه‌ندی دانیمارك و سه‌باح موراد لێپرسراوی كه‌رتی ئارغوس و هه‌ڤاڵ عومه‌ر لێپرسسراوی كه‌رتی ڕ‌ێكخستنی ئۆدێنسه‌ و هاوڕ‌ێ مه‌حمود  لێپرسراوی كه‌رتی ڕ‌ێكخستنی كۆبنهاگن ئاماده‌ی ئه‌و ڕ‌ێوڕ‌ه‌سمه‌بوون.

سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئاماده‌كارانی مه‌راسیمه‌كه‌وه‌ به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان كراو پاشان وته‌یه‌ك به‌ناوی ڕ‌ه‌وه‌ندی عیراقی له‌ دانیمارك له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆمه‌ڵه‌ و ڕ‌ێكخراوه‌ عێراقیه‌كان عه‌بدولڕ‌ه‌زاق شه‌مخییه‌وه‌ پێشكه‌ش كرا كه‌ تیایدا سوپاسی قونسڵی كرد له‌ پای ئه‌و هاوكاری و كارانه‌ی كه‌ كردوویه‌تی له‌ ماوه‌ی كاركردنی له‌ دانیمارك .

له‌ به‌شێكی تری مه‌ڕ‌اسیمه‌كه‌دا وشیار جلال ده‌ربه‌ندی لێپرسراوی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌  دانیمارك وتاری ناوه‌نده‌كه‌ی خوێنده‌وه‌ كه‌ تیایدا سوپاسی ئاماده‌كارانی مه‌ڕ‌اسیمه‌كه‌ی كرد بۆ بانگهێشت كردنه‌كه‌ و سوپاس و ده‌ستخۆشی هه‌ڤاڵانی ناوه‌نده‌كه‌ی گه‌یانده‌ ئه‌حمه‌د مه‌هدی ساڵح  قونسڵی باڵێۆزخانه‌ی عیراقی له‌ دانیمارك كه‌ له‌ ماوه‌ی كار كردنیدا كاره‌كانی زۆر دڵسۆزانه‌ ڕ‌اپه‌راندووه‌ و بێ جیاوازی خزمه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كردووه‌ له‌ ڕ‌ه‌وه‌ندی ده‌ره‌وه‌ له‌ دانیمارك ، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ چه‌پكه‌ گوڵی ڕ‌ێزلێنانی ناوه‌نده‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ قونسڵ كرد، دیاره‌ قونسڵیش زۆر خۆشحال بوو به‌ به‌شداری كردنی وه‌فدی یه‌كێتی و سوپاسی كردن. هه‌ر له‌و  ڕ‌ێو ڕ‌ه‌سمه‌دا وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی چاویان كه‌وت به‌ دیار ئه‌حمه‌د مه‌جید سه‌رۆكی نێرده‌ی عیراقی له‌ باڵوێزخانه‌ی عیراق له‌ دانیمارك و سوپاس و ده‌ستخۆشی یه‌كێتیان گه‌یانده‌ كاك دیار له‌پای هاوكاری و هه‌م ئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕ‌ه‌وه‌ندی كوردی له‌ دانیمارك وه‌ ئاماده‌یی وپشتیوانی ناوه‌نده‌كه‌یان بۆ پیشاندا .

هه‌ر له‌ درێژه‌ی ئه‌و ڕ‌ێوڕ‌ه‌سمه‌دا له‌لایه‌ن چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌و ڕ‌ێكخراوی تره‌وه‌ سوپاس و پێزانینی خۆیان گه‌یانده‌ قونسڵ كه‌ تا ئه‌مڕ‌ۆ له‌ دانیمارك توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتووانه‌ كاره‌كانی ئه‌نجام بدات .

مه‌راسیمه‌كه‌ دوای تێپه‌ڕ‌بوونی دوو سه‌عات به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.

ڕ‌اگه‌یاندنی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌ دانیمارك
كۆبنهاگن  /  ٢٣ / ٦ / ٢٠٢١
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket