}

سوید.. شۆڕش قادر وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوو

تاراوگە‌‌ 10:36 AM - 2021-06-23

.

ڕۆژی 21-6-2021 له‌شاری ستۆكهۆڵم پایته‌ختی وڵاتی سوید به‌ئاماده‌بوونی دابان شه‌ده‌ڵه‌ جێگری لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی یاوه‌ری وكارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سوید، شۆڕش قادر ڕه‌حیم وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوو.

 سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ دابان شه‌ده‌ڵه‌ به‌ناوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی شۆڕش قادر ڕه‌حیم وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، شه‌ده‌ڵه‌ باسی له‌ گرنگی و هه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و تێدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم زۆر به‌بایه‌خه‌وه‌ ئه‌ڕوانه‌ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت له‌ وڵاتی سوید، به‌وپێیه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ڕه‌وه‌ندی كوردی تێدا ده‌ژی و ئه‌مه‌و له‌مێژه‌ وڵاتی سوید چ حكومه‌ت و چ په‌رله‌مان و زۆربه‌ی زۆری پارته‌ سیاسییه‌كانی سوید دۆستی كورد و كوردستانن.

 دابان شه‌ده‌ڵه‌ له‌درێژه‌ی وته‌كه‌یدا باسی ڕۆڵی گرنگی ده‌ستبه‌كار بوونی شۆڕش قادری كرد كه‌پێشتر به‌سه‌ركه‌وتویی كاری نوێنه‌رایه‌تی كردووه‌ و كه‌سێكی چست و چالاكه‌ و توانیه‌تی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و وڵاتی سوید پته‌وتر بكات.

دابان شه‌ده‌ڵه‌ به‌ناوی لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ شۆڕش قادر ڕه‌حیم خواست.

له‌كاتی یه‌كه‌م ساتی ده‌ستبه‌كار بوونیدا وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سوید شۆڕش قادر ڕه‌حیم وتی: هێنده‌ی من بزانم و زۆر له‌وه‌ش زیاتر وڵاتی سوید بایه‌خێكی ته‌واوی داوه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ئان و زه‌مان و كاته‌هه‌ستیاره‌كاندا سوید هه‌میشه‌ هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌،جارێكی تر ده‌ستبه‌كار بوونی من بۆ ئه‌م پۆسته‌ مایه‌ی شانازیمه‌ و زیاتر هه‌وڵی نزیك بوونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و وڵاتی سوید ده‌ده‌م، هه‌وڵی زیاتر ئه‌خه‌مه‌ كار بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌ته‌ك حیزبه‌ سویدییه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌ به‌ناوبانگه‌كانی سوید له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه‌ وه‌زیره‌كان و ئه‌ندام و سه‌رۆك په‌رله‌مان، به‌ڵێنی وه‌فاداری و ڕاستگۆیی خۆم هه‌م بۆ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ده‌م هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌م بمه‌ پردێكی ڕاستگۆیی نێوان سوید و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ.


 
PUKmedia  فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید- سوید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket