قائیمقامی سلێمانی خەڵاتی بنەماڵەی جەمال نەبەز دەكات
شوێنەوار 12:59 AM - 2021-06-18.
قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی خانووی ماڵی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز دەكەن و خەڵاتی بنەماڵەكەی دەكەن.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە:"هەوڵەكان زیاتر چڕ دەكرێنەوە بۆ پاراستنی سیمای كەلەپوری شاری سلێمانی بەتایبەت لەو گەڕەكە كۆنەكاندا و پشتگیری هەموو ئەو كەس و لایەنانە دەكرێت كە هاوكارن بۆ پاراستنی خانوو و گەڕەكە كەلەپورییەكان.
ئاماژە بەوەشدراوە:" ئەمرۆ 17-6-2021 ئاوات محەمەدـ قائیمقامی سلێمانی بە هاورێیەتی سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان و لیژنەی پاراستنی شوێنەوار، سەردانی خانوو ماڵی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز)ی كرد كە ئێستا لەقۆناغی نۆژەنكردنەوەدایە و لەلایەن (نیعمەت خان) خوشكی جەمال نەبەز و بنەماڵەكەیانەوە پێشوازی لێكران.
لە وتەیەكدا قائیمقامی سلێمانی دەستخۆشی زۆری پێ گەیاندن لە بەرامبەر هەوڵ و كارەباشەكانیان بۆ پاراستنی خانووە كەلەپورییەكانیان و رێگەگرتن لە لەناوچونی ئەو سامانە نیشتیمانییە گەورەیەی شارەكەیان.
رایگەیاند؛ لەگەڵ ئەوەی نەتوانراوە تەواوی خانوو و گەڕەكە كۆنەكان وەكو خۆیان بپارێزرێن، بەڵام بە هەموومان هەموو هەوڵێك دەدەین بۆئەوەی ئەو بەشەی لە خانوو و گەڕەكە كەلەپورییەكانی سلێمانی كە ماوە بیپارێزین.
نیعمەت خان_ خوشكی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز سەرەڕای سوپاسی زۆری بۆ قائیمقامی سلێمانی، باسی لە هەوڵ و گرنگیدانیان بە پاراستنی سیماو پێكهاتەی خانووەكانی بنەماڵەكەیان كرد و وتی: ئەم خانووە تەمەنی (۱۲٥)ساڵە و روبەرەكەی (٦٤٠) مەتر دووجایە و بەهیچ نرخێك رێگەنادەین بروخێنرێت و بە تێچوو و توانای خۆمان نۆژەنی دەكەینەوەو دەیپارێزین.
هونەرمەند دەوەن مەعروف_ سەرپەرشتیاری نۆژەنكردنەوەی خانووەكە وتی: بە راوێژ لەگەڵ ژمارەیەك هونەرمەند و ئەندازیاری تەلارساز خەریكی نۆژەنكردنەوەی خانوەكەین و دەیكەین بە ناوەندێكی كەلەپوری و مێژووی و بارەگای رێكخراوی رۆشنبیری جەمال نەبەز. ئاماژەی بەوەش كرد تەواوی سیماو پێكهاتەی خانووەكە دەپارێزین و وەكو خۆی نۆژەنی دەكەینەوە.
PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی ههولێر گهنجێك دهكوژێت و بنهماڵهكهی داوای روونكردنهوه دهكهن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24