}

ژماره‌یه‌ك كاندیدی كورد له‌هه‌ڵبژاردنی فنله‌ند سه‌ركه‌وتن

تاراوگە‌‌ 12:36 PM - 2021-06-17

.

له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كانی وڵاتی فنله‌ند كه‌ یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو له‌كۆی نزیكه‌ی 30 كاندیدی كورد له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان، ژماره‌یه‌كیان ده‌نگی پێویستیان هێناو بوون به‌ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌كان.

موهیس عه‌زیزی له‌سه‌ر لیستی پارتی نیشتیمانی Kokomos توانی 668 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و بۆسێیه‌م خول له‌سه‌ر یه‌ك توانی جارێكی تر ببێته‌وه‌ ئه‌ندام له‌ناو ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاری تۆركۆ ، هه‌ر له‌م شاره‌ " بورهان ئه‌حمه‌دی" یش له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیالدیموكرات توانی كورسیه‌ك له‌هه‌مان ئه‌نجومه‌ندا به‌ده‌ستبهێنێت.

هه‌روه‌ها ده‌هام به‌هائه‌دین گه‌ردی له‌سه‌ر لیستی پارتی سویدی كورسیه‌كی شاره‌وانی  Kauniainen ی به‌ده‌ست‌هێنا و قادر توران-یش له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سیپۆی سه‌ركه‌وت و بووه‌ ئه‌ندام .

ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له‌كاندیده‌كورده‌كان بوونه‌ جێگرو یاریده‌ده‌ری ئه‌ندام له‌ناو ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌دا .

گه‌شاو بیبانی له‌شاری ڤانتاو له‌سه‌ر پارتی چه‌پ و شه‌یدا سوهرابی له‌ هلسنكی پایته‌خت و ئه‌ركان گۆزه‌ل له‌ شاری راوما محه‌مه‌د باتمان له‌شاری كۆكۆلا پۆستی جێگری ئه‌ندامیان له‌ناو ئه‌و شاره‌وانیانه‌دا به‌ده‌ستهێنا.

شایانی باسه‌، ژماره‌ی دانیشتوانی فنله‌ند پێنج ملیۆنه‌و نزیكه‌ی 15 هه‌زار كوردی تێدا ده‌ژی.


 PUKmedia بورهان ئه‌مین/ ئه‌ڵمانیا

001 (1).png

001 (2).png

001 (3).png

001 (4).png

001 (5).png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket