داوای ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانیانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەكرێت
جینۆساید 08:00 PM - 2021-06-13.
نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا داوا لەڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكات لە دۆزینەوەو ئاشكراكردنی ناسنامەی روفاتی قوربانیانی دەستی تیرۆرستانی داعش هاوكارییان بكەن و یارمەتییان بدەن.
نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵدانەوەی ژمارەیەك لەگۆڕە بەكۆمەڵەكاندا لەناوچەی بادووش لەرۆژئاوای موسڵ، روونیشی كردەوە كە روفاتی ئەم گۆڕە بەكۆمەڵانە ئەو قوربانییانەن لەگرتووخانەی بادوش زیندانی كرابوون و تیرۆرستانی داعش لەسەردەمی دەسەڵاتی نەگریسیاندا بەسەر پارێزگای نەینەوادا لەساڵی 2014 لەسێدارەی دابوون.
راشیگەیاند: لەباشوورو باكوورو رۆژئاواو رۆژهەڵاتی موسڵ ژمارەیەكی زۆر گۆڕی بەكۆمەڵ هەیەو كەسوكاری قوربانییەكان داوا لەلایەن پەیوەندیدارەكان دەكەن ناسنامەی رۆڵەكانیان ئاشكرا بكرێت كە خۆی لەهەزارەها قوربانی دەدات.
هەر ئەمڕۆ تیمە تایبەتەكانی سەر بەدەزگا شەهیدان، گۆڕێكی بەكۆمەڵیان لەناوچەی بادوش لەپارێزگای موسڵ هەڵدایەوە.
سەرچاوەیەكی تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاندبوو كە تیمە تایبەتەكان، ئەمڕۆ گۆڕێكی بەكۆمەڵیان لەناحیەی بادوش هەڵداوەتەوە كە روفاتی 600 قوربانییان تێدا بوو، روونیشیكردەوە، زۆربەی روفاتەكان بریتین لە زیندانیانی كوشتارگەكەی بادوش و ساڵی 2014 لەو كاتەی داعش شاری موسڵ داگیردەكات، زیاتر لە 670 كەسیان لەسێدارە دەدات.
راشیگەیاند: تا ئێستا نزیكەی 112 روفات دەرهێنراونەتەوە، بەهۆی ئەوەی گۆڕەكە قووڵ نییە، رەنگە بەمنزیكانە كۆتایی بە پرۆسەی دەرهێنانەوەی سەرجەم روفاتەكان بهێنرێت، جەختیشی كردەوە كەلەو گۆڕەبەكۆمەڵەدا، ژمارەیەك كچ و ژنی تێدایە.
لای خۆیانەوە، ژمارەیەك لە هاووڵاتیان لەناوچەكانی باشووری موسڵ داوایانكرد پەلەبكرێت لەئاشكراكردنی روفاتی قوربانییەكان لەگۆڕی (خەسفە) كە بەپێی شایەتەحاڵە رزگاربووەكان هەزارەها روفات لەخۆی دەگرێت و زۆربەی قوربانییەكانیش بریتی بوون لەكارمەندی دەزگا ئەمنییەكان و ئەوانەی لەبەرەی دژ بە گرووپی تیرۆرستی داعشدا بوون، وەك هاووڵاتی عومەر عەبدوڵڵا ئاماژەی پێكردووە، ژمارەیەك گۆڕی بەكۆمەڵ لەباشووری موسڵ هەیە كە تا ئێستا ئاشكرا نەكراون، لەوانە گۆڕەبەكۆمەڵەكانی (خەفسە، زگروتیە، مەقالع ئەلعەریج، كۆلێژی كشتوكاڵ و دارستانەكان).
واش باس دەكرێت كە تا ئێستا 45 گۆڕی بەكۆمەڵ لەپارێزگای نەینەوا دۆزاونەتەوەو فەرمانگەی تەندروستی و دەزگای شەهیدان و چەند لایەنێكی تری پەیوەندیدار لەهەوڵدان بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانییەكان، وەرگرتنی نموونە لەترشی ناووكی روفاتەكان، بەڵام لەئێستادا فەرمانگەی پارێزگاریكردن لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەر بە دەزگای شەهیدان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، رووبەڕووی ئاستەنگ بۆتەوەو زۆرێك لەكارمەندەكان نەخۆش كەوتوون و سەرەڕای بڵاوبوونەوەی دووپشك و مار، ئەوەشی تا ئێستا دۆزراونەتەوە چارەكێكی رووبەری دیاریكراوی گۆڕەبەكۆمەڵەكانە.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24