}

كورد بەچەندین كاندید بەشداری هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی فنلەندا دەكات

تاراوگە‌‌ 04:22 PM - 2021-06-09

.

بڕیارە 13ی ئەم مانگە لە وڵاتی فنەلندا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەكان ئەنجام دەدرێت و لەپاڵ كاندیدە فنلەندیەكان ژمارەیەكی بەرچاو لەچالاكوان و كەسایەتیە دیارەكانی ناو رەوەندی كوردی ئەم وڵاتە خۆیان كاندید كردوەو دەیانەوێت پێگەی خۆیان بەهێزتر بكەن و خزمەتێك بە كۆمەڵگەی فنلەندی بگەیەنن.

ئەو كاندیدە كوردانەی هەرچوار پارچەی كوردستان لەڕێی PUKmediaەوە داوا لە رەوەندی كوردی دانیشتوی ئەو وڵاتە دەكەن كە دەنگیان پێ بدەن و بیانكەن بەنوێنەری خۆیان لەناو ئەو ئەنجومەنانەی كە دەسەڵاتێكی كارگێڕی و خزمەتگوزاری زۆری هەیەو بونی ئەندامانی كورد لەناویاندا سودی زۆر بەخۆیان بە میللەتەكەیان و بەكۆمەڵگەی وڵاتەكەش دەگەیەنێت.

وڵاتی فنلەند 296 شارەوانی هەیە، هەریەكەیان   ئەنجومەنی تایبەت بەخۆیان هەیەو هەرچوار ساڵ جارێك بەپێی سنوری جوگرافی و ئیدارەی شارو شارۆچكەكانەوە ئازادو دیموكراسیانە لەلایەن هاووڵاتیانە هەڵدەبژێردرێن، سەرۆك و جێگری هەیەو بەرزترین یەكەی ئیداری شارەكانە.

بەپێی یاسای بنچینەیی مافی خۆبەڕێوەبردنیان هەیە، لەبارەی چەندین  بابەتی تایبەت بەدانیشتوانەكەیەوە بڕیار دەدات و بۆ سنوری خۆی سەرپشك كراوە ، هەڵبژاردنی ئەم خولەی ئەمساڵ رۆژی 13ی 6ی 2021 لەسەرتاسەری وڵات بەڕێوەدەچێت  وژمارەیەكی زۆری كاندید لەسەر لیستی جیاجیای پارتەسیاسیەكان وەك سۆسیالدیموكرات SDP  سەوز Vihreät De Gröna، فنلەندیەڕەسەنەكانPerusS  پارتی نیشتیمانیVasemmisto، پارتی گەل RKP هاوپەیمانی نیشتیمانی  Kokoomus دیموكراتی كریستیان، سەنتەر لیبرالەكان  Kesk چەپەكان Vasemmistoliitto ڕكابەری یەكتری دەكەن بۆ هێنانی زیاترین كورسی لەناو ئەو ئەنجومەنانەدا.

PUKmedia بورهان ئەمین- ئەڵمانیا

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket