riklam

دانیمارك.. چلەی ماتەمینی پێشمەرگەی دێرین حاجی رزگار بەڕێوەچوو

ی.ن.ک‌‌ 12:48 AM - 2021-06-07
.

.

  ڕۆژی شەمە ڕێكەوتی  ٥ - ٦ - ٢٠٢١ بەسەرپەرشتی ناوەندی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە دانیمارك و خانەوادەی ڕەوانشاد ( حاجی ڕزگار ) چلەی ماتەمینی بەڕێوەچوو، كە تیایدا كونسڵی باڵوێزخانەی عیراق لە دانیمارك و  چەندین پارت و لایەنی سیاسی  وڕێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی و جەماوەرێكی زۆرئامادەی ڕێوڕەسمەكە بوون.

بەمەبەستی بەشداری و سەرپەرشتی ڕێو ڕەسمەكە شاندێكی ناوەندی دانیمارك بەشداربوون كە پێكهاتبوون لە ( وشیار جلال دەربەندی ) سەرپەرشتیاری ناوەندی یەكێتی لە  دانیمارك وە هەریەك لە ( جافەر وەیسی ) ئەندامی ناوەند و ( هەڤاڵ عومر ) ل. كەرتی ئۆدێنسە و ( صباح ئیبراهیم موراد ) ل. كەرتی ئارغوس و ( دڵشاد بەكر عەلی ) ل. كەرتی ئالبۆرگ  و ( شوان فخرالدین ) ل .كەرتی نێستفید  و هەڤال ( شوان ئیسماعیل ) كارگێڕی كەرتی هۆی تاستڕۆپ و ( صباح فاروق و ستار مامە ) كارگێرانی كەرتی ڕێكخستنی كۆبنهاگن.

  سەرەتای مەڕاسیمەكە بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی پێشمەرگەی دێرین ( حاجی ڕزگار ) بەڕێوە چوو و، پاشان ژیان نامەی ڕەوانشاد  ( حاجی ڕزگار ) لەلایەن  (نەورۆز بۆتانی )ەوە خوێنرایەوە، كە تیایدا ئاماژەی كردە سەر وێستەگەكانی ژیانی بەتایبەتی ژیانی سیاسی، هەر لە سەرەتای تەمەنی لاوێتیەوە تا بوونی بە پێشمەرگەو پاشان هاتنی بۆ هەندەران وبەشداربوونی لە چەندین كاروچالاكی و كۆڕو كۆبوونەوەی جەماوەری كردوە.

لەبەشێكی تردا  لەلایەن  ( وشیار جلال دەربەندی ) سەرپەرشتیاری ناوەندی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە دانیمارك،  ووتاری  ناوەندەكە خوێنرایەوە كە تیایدا باسی ژیان وخەباتی نەمر ( حاجی ڕزگار )ی كرد كە یەكێك بووە لە ئەندامە دلسۆز و چالاكەكانی ناوەندی دانیمارك لە سنووری كەرتی ڕێكخستنی كۆبنهاگن .

 لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا سەرەتا لە تیپی ( ٣٧ )ی شارباژێڕ و دواتر لە تیپی ( ٤٧ )ی پیرەمەگرون  بووەتە پێشمەرگە  كە ئەو كاتە شەهیدی فەرماندە  (جلالی حمەی محەی ئامۆزای )  سەرتیپ بووە،  پێشمەرگەیەكی قارەمان و خۆشەویستی سنوورەكەی بووە ، تاوەكو لە سالی ١٩٩١دا ڕووی كردوەتە ووڵاتی دانیمارك و پاش ماوەیەكی كورت پەیوەندی كردۆتەوە بەڕیزەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە لە دانیمارك،  بە بەردەوامی ئەركی ڕێكخراوەیی و جەماوەری جێبەجێ كردووە، زۆربەداخەوە بەكۆچی دوایی  ئەو هەڤاڵەمان بە هۆێ پەتای كۆڕۆناوە  ئەندامێكی دلسۆز و پێشمەرگەیەكی قارەمانی ڕۆژگارە سەختەكانمان لە دەست دا .

پاشان چەندین ووتار و بروسكەی ماتەمینی خوێندارانەوە

 . لە كۆتاییدا لەلایەن   ( هاوڕێ محمود ) برای ڕەوانشاد ( حاجی ڕزگار )ەوە   بە ناوی بنەماڵەكەیانەوە سوپاسی ئامادەبووانی كرد بۆ بەشداربوون لە چلەی ماتەمینیەكەدا،  سوپاسی خۆی گەیاندە هەموو ئەو كەس و لایەنانەی كە چ بە نامە یان بە  تەلەفۆن بەشداری ئەو كۆستە گەورەیان كردووە  . 

لەلایەن( نەورۆز بۆتانی )ەوە بە خوێندنەوەی چەندین پارچە هۆنراوە كۆتایی بە ڕێوڕەسمەكە هێنرا. 

 PUKmedia  ڕاگەیاندنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە دانیمارك

 -   كۆبنهاگن

 

ممم.jpg

ننن.png

خخخخخ.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket