دانیمارك.. سیمنارێك بۆ دكتۆر هۆمەر شێخمووس ڕێكده‌خرێت
ی.ن.ک 10:35 PM - 2021-06-02.
له ( ٤٦ )ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌مه ڕێكه‌وتی ١/ ٦/ ٢٠٢١ ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ سكایپه‌وه سیمینارێكی بۆ دكتۆر هۆمەر شێخمووس ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان سازكرد.
سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه به‌ساتێك بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان وه ڕوحی سه‌رۆكی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان( مام جه‌لال) و سروودی مه‌شخه‌ڵان ده‌ستی پێكرد.
پاشان له‌لایه‌ن وشیار جه‌لال ده‌ربه‌ندی سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی یه‌كێتی له دانیمارك به خێرهاتنی دكتۆر هۆمەر شێخمووس و ئاماده‌بووانی سیمیناره‌كه كرا وسوپاسی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی كرد بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌و هه‌له و پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڤاڵانی سنووری ناوه‌ندی یه‌كێتی كرد له دانیمارك.
پاشان ده‌رفه‌ت درایه كاك هۆمەر بۆ پێشكه‌شكردنی باسه‌كه‌ی كه ئاماژه‌ی كرده سه‌ر ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی بڕیاری دامه‌زراندنی یه‌كێتی تێدا درا، وتی: چه‌ندین هۆكار هه‌بوون بۆ بڕیاردان ئه‌ویش ئه‌و قۆناغه سه‌خته‌ی دوای نسكۆی شۆرش بوو و میلله‌ته‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كاری دژ به مرۆڤایه‌تی ببووه وبێ هیوایی زۆر باڵی كێشابوو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا و ڕژێمی سه‌دام كه‌وتبووه به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردنشینه‌كان و ڕاگواستنی دێهاته سنوورییه‌كان و گرتن و كوشتنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان. ئه‌مانه ده‌یان كاری دوژمنكارانه‌ی ڕژێمی ئه‌و كاته هۆكاربوون بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕش و به‌رخودان ، بۆیه له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ وڕابه‌ری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ڕه‌وانشاد ( مام جه‌لال ) پێشنیاری كۆبوونه‌وه درا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ره‌تا له به‌رلین و دواتر له زۆر شوێنی تر كۆبوونه‌وه كرا به ئاماده‌بوونی هه‌ندێك له ڕۆشنبیران و سیاسه‌ت مه‌دارانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه پاش ئاڵ و گۆڕی بیر‌و ڕا توانرا بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه پێویسته ڕێكخراوێكی كوردستانی دروست بكرێت و بڕیای به‌ره‌نگاربوونه‌وه بدرێت. ئه‌وه بوو دواجار به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌ڤاڵانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر یه‌كه‌م به‌یاننامه نووسرا و له ١ /٦ /١٩٧٥ دا بڵاوكرایه‌وه.
دیاره ئه‌وێ ڕۆژێ هه‌ل و مه‌رجی ئیقلیمی تاڕاده‌یه‌ك له‌بار بوو بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش چونكه وڵاتانی وه‌كو سوریا و لیبیا ئاماده‌یی هاوكاریان پیشاندا بۆ ئه‌و شۆڕشه و پاش ساڵێك له‌و بڕیاره‌ش شۆرشی چه‌كداری له ١٩٧٦ دا ده‌ستیپێكرد و توانرا گیانی به‌ره‌نگاری جارێكی تر له ناو كۆمه‌لانی خه‌ڵكدا دروست بكات و به‌ره به‌ره شۆڕشه‌كه په‌ره بسێنێت و چه‌ندین ناوچه‌ی له كوردستان له‌ڕژێم پاك كرده‌وه و ئازادی كردن .
دیاره ئه‌م شۆرشه بێ قوربانیدان نه‌بووه ،خاوه‌نی چه‌ندین هه‌زار شه‌هیده و تا ئێستا به‌رده‌وامه له خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. ئه‌مانه و چه‌ندین ڕاستی مێژوویی تر ناوه‌ڕۆك و ته‌وه‌ری سیمیناره‌كه‌ی دكتۆر هۆمەر شێخمووش بوو.
له‌كۆتاییدا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی سیمیناره‌كه كه پێكهاتبوون له هه‌ڤاڵانی ڕێكخستن و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زیندانیانی سیاسی و تێكۆشه‌رو ڕێكخستنی دێرن له ناوه‌ندی دانیمارك چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان كرا و ڕاو بۆچوونه‌كان ئاڵوگۆڕا كرا و سیمیناره‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.
ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی یه‌كێتی له دانیمارك
٢ / ٦ / ٢٠٢١
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27