ناوەندی نەرویج: یەكێتی رێبازی ئازادیخوازانە
ی.ن.ک 10:14 AM - 2021-05-31.
رۆژی 30-6-2021، ناوەندی نەرویج بە ئامادەبوونی بەشێك لە هەڤاڵان لە مەراسیمێكدا ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی كردەوە و سەرەتای مەراسیمەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی مام جەلال و هاوڕێی و هاوسەنگەرانی و سەرجەم شەهیدانی كورد و كوردستان دەستی پێكرد.
جێی ئاماژەیە ئەمساڵ بەهۆی بڵاووونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكارەكانی خۆپاراستن نەتوانرا كۆبوونەوەی جەماوەری و ئاهەنگ سازبكرێت و ئەو یادە بەشێوازی بەرفراوان بكرێتەوە.
هەر لە یادەكەی ئەمساڵدا هەڤاڵانی ناوەند لەپێشوازی میواناندا بوون لەبارەگای كۆمیتە كە بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانیان دەكرد و بەشێكیشیان وەك وەفایەك سەردانی گۆڕستانیان كرد و گۆڕی پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی و دكتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم نوێنەری پێشووی یەكێتی لە نەرویج بەسەركردەوە و بەڵێنیان دوپاتكردەوە بۆ درێژەدان بە خەبات لەناو ڕیزەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی.
هاوكات پەیامی ناوەند لەلایەن هەندرێن باوەنوری خوێنرایەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان
جەماوەری دڵسۆزی یەكێتی
هەڤاڵانی ئامادەبووی ئەم یادە پڕ شكۆیە،
یادی دامەزراندنی 46 ساڵەی یەكێتی، حزبە تێكۆشەرەكەی ڕەنجدەرانی بیروبازوتان پیرۆزبێت.
هەڤاڵانی بەڕێز بەخێزبێن بۆ ئەم یادە پڕشكۆیە و پیرۆزبێت ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی شەهیدان و ئۆفیسی نوێی ناوەندتان لێ پیرۆزبێت.
یەكێتی لە مێژودا حزبی دەستەبژێرێكی بوێر و ھوشیار و جەماوەرێكی دڵسۆزە . كوانوی مەشخەڵان و ئیرادەی ھەڵسانەوەی تێكۆشەرانی ئازاو نەبەزە لەڕۆژگارەكانی شكست و نائومێدیدا بە سەركردایەتی ڕێبەری مەزن مامجەلال و ھاوڕێكانی.
ڕێبازی ڕەسەنی یەكێتی، ڕێبازی ئازادیخوازانە، ڕێبازی ڕوبارێك خوێنی شەھیدانە، ڕێبازی ڕەنجدان و كۆمەڵێك تێكۆشەری دێرین و پێشمەرگەی گیانبازە. یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەو هێزەیە كە بە پاڵپشتی كۆمەڵانی خەڵك توانی سەركەوتوانە سەردەمی شۆڕش و خەباتی شاخ ببەستێتەوە بە قۆناغی رزگاری و ڕاپەڕین و دواتر دامەزراندنی حوكمڕانی خۆبەخۆی كوردستان. یەكێتی خاوەن تۆماری سەروەری و داهێنانە لە مێژووی گەلی كوردستاندا.
لەم قۆناغە هەستیارەی ئێستاشدا، لە ڕوبەڕوبونەوەی پەتای كۆرۆنا و واقعی بارگرانی گوزەران و قەیرانی بژێوی هاوڵاتیان و لە ئاست نیگەرانی و ناڕەزایی كەڵەكەبووی كۆمەڵانی خەڵك و چاوەڕوانیەكانیان، گەلی كوردستان گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی كە یەكێتی پارێزەری ڕاستەقینەی حكومەت و پەرلەمان و دەستكەوتە مەزنەكانی باشوری كوردستانە بۆیە دەبینین حیزبە كوردستانییەكان چەندین ڕێككەوتنیان لەگەڵ واژو كردووە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوویی عێراق ، یەكێتی لەمێژووداكردار سەلماندویەتی هاوكارو پاڵپشتی خەبات و شوڕشی هەر چوار بەشی كوردستانی داگیركروە، ئێستاش لەبەردەم پارێزگاری لە سەروەری ڕابردو و بەرپرسیارێتی ئێستا و دواڕۆژی گەل دایە ھەتا هێز و توانای بۆ پەیڕەوكردنی چاكسازی بنەڕەتی و دادپەروەری و ڕێزگرتن لە ئیرادەی دیموكراسی ئاڕاستەبكات.
دوبارە پیرۆز بێت یادی یەكێتی
PUKmedia هەورامان تاوگۆزی- راگەیاندنی ناوەندی نەرویج
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA بهشێك لهگفتوگۆكانی كۆبوونهوهی سودانی و بلینكن بڵاودهكاتهوه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA بهشێك لهگفتوگۆكانی كۆبوونهوهی سودانی و بلینكن بڵاودهكاتهوه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22