riklam

جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان: به‌ڵێن به‌گه‌رمیانییه‌كان ده‌دات

ژنان‌ 09:26 PM - 2021-05-23
.

.

ئه‌مڕۆ 'سروه‌ محه‌مه‌د' وه‌ك جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستبه‌كاربوو، به‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ژن ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت.


 له‌ وتاری ده‌ستبه‌كاربونیدا سروه‌ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد كه‌ پاڵپشتی و پشتیوانی بون.


 سروه‌ محه‌مه‌د به‌ڵێن به‌خه‌ڵكی گه‌میان ده‌دات و ده‌ڵێت، هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌یه‌ درێژه‌ به‌خزمه‌ت و ئاوه‌دانی و بوژانه‌وه‌ی زیاتری گه‌رمیان بده‌ین.


سروه‌ محه‌مه‌د، به‌ جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كاروباری كارگێڕی به‌ پله‌ی(به‌ڕێوبه‌ری گشتی) له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستبه‌كاربووه‌.

هه‌روه‌ك له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا جه‌لال نوری، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی خۆی بۆ جێگری نوێی دوپاتكرده‌وه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket