riklam

ئەڵمانیا.. سەنتەرێك بۆ بەشداری ژنان لەچالاكی ئاشتیدا دەكرێتەوە

ژنان‌ 05:51 PM - 2021-05-16
.

.

باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لەعیراق ئەمڕۆ 16ی 5ی 2021  رایگەیاند: هایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاو نادیە موراد، ژنە چالاكوانی ئێزدی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی سەنتەرێكیان لەئەكادیمیای دپلۆماسی لەبەرلین تیگل بەناونیشانی (ژن و ئاشتی و ئاسایش)كردەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكاتی بەڕێوەچوونی كردنەوەی بینای سەنتەرەكە كەبەهەمان ئەو ناونیشانەیە كە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە 1325ی پێدەرچوو بەناوی (ژن و ئاشتی و ئاسایش) لەئەكادیمیای دیپلۆماسی كە بریتین لەژمارەیەك كارمەندی تازە پێگەیشتوو لەوەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەشاری بەرلین تیگل، ماس جەختیكردەوە لەسەر رۆڵی ناوەندی ژنان لەبەشداریكردنی چالاكانەیان لەپرۆسەی ئاشتیدا.

ماس جەختیشی لەگرنگی مافەكانی كچان و ژنان لەسەرانسەری جیهاندا كردەوەو راشیگەیاند: مافەكانی مرۆڤ بەردەوام پێشێڵا دەكرێت، بۆیە لەمەودای دووردا، سەقامگیری سیاسیی دروست نابێت.

وەزیرەكەی دەرەوەی ئەڵمانیا وتیشی: رێزگرتن لەمافی كچان و ژنان ئاماژەیەكی تەواو ناوەندییە، ئەمە هۆكارێك بوو بۆئەوەی بەرنامەی كارەكانی (ژن و ئاشتی و ئاسایش) رەگەزی سەرەكی سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بێت لەمساڵانەی دواییدا.

هایكۆ ماس ئاماژەشیدا كە ئامانجەكانی خشتەی كاری ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان كە بەناونیشانی (ژن و ئاشتی و ئاسایش)ەو جەخت لەسەر گرنگی رۆڵی ژنان دەكاتەوە لەپرۆسی ئاشتی، بەشێكی دانەبڕاوە لەو مەشقەی لەسەرجەم پسپۆڕییەكان لەئەكادیمیەكەدا بەڕێوەدەچێت.

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket