riklam

یادی 47 ساڵەی كارەساتی بۆمبارانكردنی قەڵادزێ دەكرێتەوە

جینۆساید‌‌ 11:45 AM - 2021-04-24
.

.

ئەمڕۆ 24-4-2021، بە ئامادەبوونی مەڵبەندی 24ی رێكخستنی راپەڕین و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و هاووڵاتیانی سنوورەكە، لە قەڵادزێ مەراسیمێكی شایستە بۆ 47 هەمین ساڵیادی كارەساتی بۆمبارانكردنی شارەكە سازكرا و تاجە گوڵینەی وەفا لەسەر مەزاری شەهیدان دانرا.

47 ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی 24-4-1974 دا، قەڵادزێ و خەڵكە تێكۆشەرەكەی بە چەكی قەدەغەكراوی ناپاڵم لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعسەوە بۆمبارانكراو بووە هۆی شەهیدكردنی كۆمەڵێك مامۆستا و خوێندكاری زانكۆی سلێمانی (كە ئەو كات زانكۆی سلێمانی گواسترابۆوە بۆ شاری قەڵادزێ)، هەروەها شەهیدكردنی ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی.

یادی بۆمببارانكردن و شەهیدكردنی قەڵادزێ هاوكاتە لەگەڵ یادی راپەڕین و خۆپیشاندانی جەماوەری گەورەی ئەو شارە، كە لە 24-4-1982 خەڵكی قەڵادزێ بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی بۆردوومانی شارەكە و بەگژداچوونەوەی زوڵم و زۆری ڕژێمی بەعس خۆپیشاندانێكی گەورەی جەماوەرییان ئەنجامدا لە دژی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكانی رژێم ڕاپەڕین، بەڵام له ‌لایەن ئەمن و ئیستخباراتەكانی بەعسەوە بە گوللە وەڵامدرانەوە و لە ئەنجامدا دوو ژنی قارەمان شەهید بوون و دەیانی تریش برینداربوون و سەدان كەس زیندانی كران.

PUKmedia ئاراز رەسوڵ-قەڵادزێ

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket