بورهان سەعید سۆفی: قەڵادزێییەكان هەمیشە خزمەتیان بە شۆرش كردووە
جینۆساید 09:36 AM - 2021-04-24.
لە یادی 47 هەمین ساڵیادی كارەساتی بۆمبارانكردنی شاری قەڵادزێدا بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، خەڵكی تێكۆشەری قەڵادزێ و پشدەر و پشدەرییەكان لە مێژووی پر قوربانیدانی میللەتەكەمان خاوەن سەدان شەهید و قوربانین.
دەقی پەیامەكە:
لە بۆمبارانكردن و راپەڕینی خەڵكی تێكۆشەری شاری قەڵادزێدا
لە 47 هەمین ساڵیادی كارەساتی بۆمبارانكردنی شاری قەڵادزێی هەمیشە زیندوودا، ئەو شار و خەڵكە قارەمانەی بەدرێژایی مێژووی میللەتەكەمان بۆ كۆتایهێنان بە زوڵم و زۆرداری رژێمی بەعس هەمیشە لە ریزی پێشەوەی خەبات و تێكۆشاندا بوون.
كارەساتی 24-4-1974 دا كە تێیدا شاری قەڵادزێ و خەڵكە تێكۆشەرەكەی بە چەكی قەدەغەكراو ناپاڵم بۆمبارانكراو بووە هۆی شەهیدكردنی كۆمەڵێك مامۆستا و خوێندكاری زانكۆی سلێمانی (كە ئەو كات زانكۆی سلێمانی گواسترابۆوە بۆ شاری قەڵادزێ) و هەروەها شەهیدكردنی ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە كارەساتێكی خەمناكە و بۆ هەمیشە لە هزرماندا دەمێنێتەوە، خەڵكی تێكۆشەری قەڵادزێ و پشدەر و پشدەرییەكان لە مێژووی پر قوربانیدانی میللەتەكەمان خاوەن سەدان شەهید و قوربانین، وە هەمیشە بە گیانێكی بەرزی نیشتمانی خزمەتیان بە شۆرش كردووە.
لەیادی بۆمبارانكردن و شەهیدكردنی قەڵادزێ، كە هاوكات یادی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانی جەماوەری گەورەی ئەو شارە قارەمانەیە، كە لە 24-4-1982 خەڵكی قەڵادزێ ڕاپەڕینێكی گەورەی جەماوەرییان ئەنجامدا و ترسێكی گەورەیان خستە دڵی ڕژێم، بەوەش زیندوێتی و قەرەمانی قەڵادزێییەكان لە بەرپەرچدانەوەی زوڵم و ستەمی داگیركەران ڕژێمی بەعسی هێنایە لەرزین.
لەیادی كارەساتی بۆمبارانكردنی قەڵادزێدا
سڵاو بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدانی ئەو كارەساتە و تەواوی شەهیدانی ڕێگای رزگاری كوردستان دەنێرین.
بورهان سەعید سۆفی
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
24-4-2021 سلێمانی
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA بهشێك لهگفتوگۆكانی كۆبوونهوهی سودانی و بلینكن بڵاودهكاتهوه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA بهشێك لهگفتوگۆكانی كۆبوونهوهی سودانی و بلینكن بڵاودهكاتهوه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23