riklam

ژنیکی تریش خۆی خنکاند

ژنان‌ 06:11 PM - 2021-04-19
.

.

ئەمڕۆش ژنێکی تری ١٩ ساڵان لەرێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو بەپێی زانیارییەکانیش تەنها ٢ مانگە چوەتە ژیانی هاوسەرگیرییەوە، تەنها لەماوەی هەفتەیەکیشدا ٧ ژن کوژراون و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان لە دهۆک ئەمڕۆ ١٩-٤-٢٠٢١ ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵان بە ناوی (ن. ا) لە کۆمەڵگەی دێرەبونی سەربە قەزای زاخۆ لەرێی خۆ خنکاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەربەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە کە ماوەی دوو مانگە چوەتە ژیانی هاوسەرگیرییەوە و لەبنەڕەتیشدا خەڵکی کۆمەڵگەی زوراڤایە لە باکوری قەزای شەنگال و ماوەی چەند ساڵێكە لە کۆمەڵگەی دێرەبوونی زاخۆ نیشتەجێ بوون.

لەبارەی هۆکاری خۆکوشتنەکەشی تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە رانەگەیەندراوەو لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردوە.

ئەو رووداوی خۆکوشتنە لەکاتێکدایە تەنها دوێنی لەگەرمیان و سلێمانی ٢ ژنی تر کەتەمەنیان ١٩ و ٢٠ ساڵان بوو بە خۆهەڵواسین کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

لە ١٣ی ئەم مانگەوە هەتا ئێستا لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، کەرکوک، پێنج ژن لەرێی خۆ هەڵواسین و بەکارهێنانی چەکەوە خۆیان کوشتوەو دوو ژنیش لەلایەن هاوسەرو و باوکیانەوە کوژراون.


PUKmedia بەیار ئامێدی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket