riklam

گەرمیان..ژنێك كۆتایی بەژیانی دەهێنێت

ژنان‌ 06:46 PM - 2021-04-18
.

.

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت: تەرمی ژنێك رەوانەی پزیشكی دادوەری كەلار كراوەو كەسوكارەكەشی وتویانە لەماڵەكەی خۆیدا بەهۆی كێشەی خێزانیەوە خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە.  

موقودەم عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia رایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێك بەناوی (م.ف.ح) لەدایكبووی 2001  هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار كە بەهۆی خنكان بەپەت گیانی لەدەستدابوو. 

رونیشیكردوەتەوە: بەوتەی كەسوكاری ناوبراو لەماڵەكەی خۆیدا بەهۆی كێشەی خێزانیەوە خۆی هەڵواسیوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت:لەئێستادا بەمەبەستی توێكاری  تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوەی روداوەكە رەوانەی بەشی توندوتیژی ژنان دەكرێت تا لێكۆڵینەوەی زیاتر لەهۆكاری خۆخنكاندنی ناوبراو بكرێت.

رووداوی خۆهەڵواسینی ئەو ژنە لەگەرمیان لەكاتێكدایە كە هەر دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەقەزای سەیدسادق ژنێك بەچەقۆ پیاوەكەی كوشت و دواتریش پۆلیس دەستگیریان كردو دانی بەتاوانەكەیدا نا، هەروەها لەچەند رۆژی رابردوشدا دوو لەشاری هەولێرو كۆیە لەدوو رووداوی جیاوازدا دوو ژن لەلایەن كەسوكاریانەوە كوژران.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket