riklam

به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كرێت بچن ڤاكسین به‌كاربهێنن

ژنان‌ 01:18 PM - 2021-04-18
.

.

به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و قائیمقام و به‌ سه‌رپه‌رشتی ڕێـكخـراوی ڕه‌نـگ بـۆ گه‌شه‌پێدان و ڕۆشنبیری و به‌هاوبه‌شی گروپی كیژانی شێوه‌كاری كفری كه‌مپینی (به‌پیره‌وه‌چوونی ڤاكسینی كۆرۆنا ) به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌، چالاكییه‌كی هونه‌ری شێوه‌كاری ئه‌نجامدرا.

چالاكییه‌كه‌ له‌مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی سه‌ره‌كی كفری ئه‌نجامدراو له‌م باره‌یه‌وه‌ گوڵاڵه‌ حه‌مید سه‌رۆكی گروپی كیژانی شێوه‌كاری تایبه‌ت به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: ئامانجی سه‌ره‌كی كاره‌كه‌مان بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری زیاتره‌ بۆ به‌شداری له‌هه‌ڵمه‌تی كوتانی ڤاكسینه‌كه‌ و ئه‌م هه‌نگاوه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق ئه‌نجامده‌درێت.

وتیشی: بڕیاره‌ له‌رۆژانی داهاتوودا هه‌مان پڕۆژه‌ له‌شوێنه‌كانی دیكه‌ ئه‌نجام بده‌ین.

PUKmedia حه‌یده‌ر زه‌نگه‌نه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket