خاتوو شاناز لەبیرەوەری ئەنفالدا تاجە گوڵینە لەمۆنۆمێنتی ئەنفال دادەنێت
جینۆساید 02:27 PM - 2021-04-14.
دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفاداری خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بیرەوەری سی و سێ هەمین ساڵڕۆژی تاوانی ئەنفال، لەهەردوو مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ و گەرمیان، بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوی پیرۆزی شەهید و قوربانیانی شاڵاوە تاوانكارییەكانی ئەنفال.
ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر بیرەوەریی بەئازاری شاڵاوە تاوانكارییەكانی ئەنفال تێپەڕدەبێت، كە رژێمی بەعسی لەناوچوو دژ خەڵكی بێ تاوان بەدڕندەترین شێوە لە ناوچە جیا جیاكانی كوردستان ئەنجامیدا، جگەلەوەی بە هەزاران كەس لە كەسوكارمان، لە ژن و منداڵ و گەنج و پیری زیندەبەچاڵكرد و رزگاربووانی شاڵاوەكەشی لەناو زیندانەكانیدا ئەشكەنجەی جەستەیی و دەروونی دران، گوند و زێدی ژیانیانیشی وێرانكرد، كە برینەكانیان بەهیچ گوزارشتی لێ ناكرێت.
ئەرك و بەرپرسیارێتیی مێژوویی و نەتەوەییە بۆ هەمووان، بەتایبەت هەر دوو حكومەتی عێراقی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم لەرووی یاسایی و دەستوری و كارگێڕییەوە، قەرەبووی مەعنەوی و ماددی كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوەكان بكەنەوە بەتایبەت لە جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان و فەراهەمكردنی ژیانێكی شایستە لەگشت روویەكەوە، هەروەها لەئاستی باڵادا كاری جددی و خەمخۆرانە بكەن بۆ تەواوكردنی رێوشوێنەكانی تری پەیوەست بەكەیسەكە بەتایبەت لە ئاستی جیهاندا.
لەگەڵ جەختكردنەوەمان لە پاڵپشتی و ئامادەییمان بۆ راپەڕاندن و جێبەجێكردنی هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەك بۆ خزمەتی كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوەكان و شەهیدان، سەری ڕێز و وەفاداری دادەنەوێنم بۆ گۆڕ ونانی ئەنفالكراوانمان، بۆ ئەو قوربانیدانە مەزنەی بەخشیویانە لە پێناو ئازادیی و دیموكراسی و ئاشتی و مافە رەواكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی ههولێر گهنجێك دهكوژێت و بنهماڵهكهی داوای روونكردنهوه دهكهن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24