riklam

سەرۆك كۆمار: كەسوكاری ئەنفالكراوان شایستەی ئاوڕلێدانەوەی زیاترن

جینۆساید‌‌ 01:49 PM - 2021-04-14
.

.

ئەمڕۆ 14-4-2021،  د. بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق بەبۆنەی ساڵیادی كارەساتی ئەنفالەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، كارەساتی ئەنفال، یادی تاوانێكی دڕندانەی لە بیرنەكراوە دژ بە خەڵكی كوردستان، تاوانێك كە بە ئامانجی كۆمەڵكوژی میللەتێك دەستی غەدر و كوشتنی لە ژن و منداڵ و پیر و جوانی كوردستان نەپاراست.

دەقی پەیامەكەی سەرۆك كۆمار:

یادەوەری كارەساتی ئەنفال، یادی تاوانێكی دڕندانەی لە بیرنەكراوە دژ بە خەڵكی كوردستان، تاوانێك كە بە ئامانجی كۆمەڵكوژی میللەتێك دەستی غەدر و كوشتنی لە ژن و منداڵ و پیر و جوانی كوردستان نەپاراست.

لەم یادەوەریە تاڵەدا، گەل پێویستی بەیەك ریزی و بونیاتنانەوەی گیانی پێكەوەھەڵكردن و یەك ئیرادەیی و یەكخستنی ھەموو ھەوڵ و تواناكانە بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو زوڵم و زۆرداری و كارەسات و مەرگەساتانەی لە پڕۆسەی بەدناوی ئەنفالدا وەك تراژیدیای سەدە بەسەر خەڵكی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان و تەواوی عیراقدا ھات.

كەسوكاری شەھیدان و قوربانیانی ئەنفال، شایستەی ئاوڕلێدانەوە و بەدەنگەوەھاتنی زیاترن، برینی ئەوان، برینی سەر دڵی نیشتمانە، خواستەكانیان بۆ ژیانێكی شایستە و پێشكەشكردنی ماف و خزمەتگوزاری و گەڕاندنەوەی رووفاتی ئازیزانیان، خواستی راست و رەوانن و پێویستە چیتر ئەو داواكاری و مافە رەوایانە، بۆ رۆژگار بەجێنەھێڵدرێن و زووبەزوو تەكبیرێكی یاسایی و پێكەوەیی بۆ بە پیرەوەچون و بەواقعكردنیان بكرێت.


بەرھەم ساڵح

سەرۆك كۆماری عیراق

PUKmedia نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket