riklam

به‌دانانی تاجه‌گوڵینه‌ له‌ گه‌رمیان یادی ئه‌نفال كرایه‌وه‌

جینۆساید‌‌ 12:36 PM - 2021-04-14
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14-4-2021 به‌دانانی تاجه‌گوڵینه‌ی جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسانی حزبی و حكومی و رێكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئاماده‌بوونی به‌شێك له‌ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان، له‌مه‌زاری پیرۆزی ئه‌نفالكراوان له‌ گوندی دێبنه‌ یادی 33 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفالدا كرایه‌وه‌.

له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی دانانی تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌نفالكراوان، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌ له‌كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان، به‌هۆی په‌تای نه‌گریسی كۆرۆنا و گرتنبه‌ری رێكاره‌كانی خۆپارێزی، نه‌مانتوانی مه‌راسیمی گه‌وره‌ و شایسته‌ ئه‌نجام بده‌ین، ته‌نها به‌ دانانی تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری پیرۆزی ئه‌نفالكران به‌شدار بووین له‌یاده‌كه‌ رێزی خۆمان بۆ قوربانیانی تاوانی ئه‌نفال نواند.

وتیشی، ئێمه‌ وه‌كو ئیداره‌ی گه‌رمیان لێره‌وه‌ دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ داكۆكیكارین له‌ ته‌واوی داخوازییه‌كانی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ ریسوا و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و ده‌بێت هه‌ر رۆژێك بێت به‌ سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان بگه‌ن.

PUKmedia  وێنه‌/ كاوه‌ جاسم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket