دوای32 ساڵ هۆكاری مردنه‌كه‌ی هایده ئاشكرا ده‌كرێت
ژنان 11:59 AM - 2021-04-14.
دوای 32 ساڵ له مردنه‌كه‌ی دواجار یه‌كێك له هاوڕ‌ێكانی هایده گۆرانبێژی ناوداری ئێرانی ئاشكرایكرد كه به‌هۆكاری نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشی دڵ ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده كۆچی دواییكردووه.
ئیره‌ج یه‌كێكه له هاوڕ‌ێ نزیكه‌كانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی ئێرانی هایده، ئه‌و ده‌ڵێت: چه‌ند ساڵێك پێش ئه‌وه‌ی هایده كۆچی دوایی بكات، سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كرد. من له‌وێ هایده‌م برده لای پزیشكێكی ناوداری ئه‌ڵمانی كه له پیشه‌كه‌ی خۆیدا پرۆفیسۆر بوو. هه‌رچی له‌باره‌ی ته‌ندروستی و دۆخی هایده‌م ده‌زانی هه‌مووم به پزیشكه‌كه وت و دوای پشكنین و وردی بینی پزیشكه‌كه به منی وت: به‌و خاتوونه بڵێ ئاگای له ته‌ندروستی خۆی بێت ئه‌گینا ڕ‌ۆژێك وه‌ك به‌رمیل ده‌ته‌قێت.
ئیره‌ج باس له‌وه‌شده‌كات هه‌رچه‌نده هایده گۆڕ‌انبێژی ناودار بوو، به‌ڵام بێكه‌س بوو و كه‌س نه‌بوو ئاگاداری ئه‌و بێت و چاودێری بكات. هایده له داخی خه‌م و په‌ژاره په‌نای بۆ ماده‌ی كحولی و ماده‌ی هۆشبه‌ر بردبوو، ئه‌و دوو ماده‌یه‌ش بۆ ئه‌و وه‌ك ژه‌هر وابوون چونكه هایده‌ی هه‌م نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌بوو و هه‌م نه‌خۆشی دڵ، ئه‌و دوو ماده‌یه‌ش بۆ ته‌ندروستی ئه‌و زۆر خراپ بوو.
هاوڕ‌ێكه‌ی هایده ده‌ڵێت: هایده زۆر تامه‌زرۆی گه‌ڕ‌انه‌وه بۆ ئێران بوو و پێی وانه‌بوو كه به‌هۆی بارودۆخه‌كه ناتوانێت بگه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ وڵات، ده‌شڵێت له‌و كاته‌دا ئۆتۆمبێلێكی مۆدیڵ تازه هاتبووه بازاڕ‌ه‌وه، هایده وتبووی ئه‌گه‌ر ڕ‌ێگا بكرێته‌وه حه‌ز ده‌كه‌م ڕ‌ۆژێك به‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕ‌ێگه‌ی زه‌مینیه‌وه بگه‌ڕ‌ێمه‌وه بۆ ئێران ، منیش به گاڵته‌وه پێم وت: تۆ نابێت به‌م ئۆتۆمبێله بگه‌ڕ‌ێته‌وه، به‌ڵكوو ده‌بێت به ئۆتۆمبێلی لۆری بگه‌ڕ‌ێته‌وه( مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه كێشه‌ی هایده زۆر بووه و ته‌نها ئۆتۆمبێلی لۆری ده‌توانێت سه‌ری بخات).
ئیره‌ج سه‌باره‌ت به كاته‌كانی هایده ده‌ڵێت: هایده زۆر پیشی ده‌برده‌وه به‌ر خۆی و به‌رده‌وام خه‌فه‌تی ده‌خوارد و ڕ‌ۆژانه نزیكه‌ی 20 حه‌بی ده‌خوارد، ده‌ڵێت به گاڵته‌وه پێم ده‌وت تۆ ده‌بێت له ده‌رمانخانه بژیت هه‌ركات هه‌ر ده‌رمانێكت ویست بیخۆی، پێده‌كه‌نی و ده‌یوت، ئیره‌ج هه‌رجارێك كه ته‌له‌فۆن بۆ تۆ ده‌كه‌م دڵخۆش ده‌بم.
ئه‌و هاوڕ‌ێیه‌ی هایده ده‌ڵێت له ئاخر و ئۆخری ته‌مه‌نیدا زۆرجار كه سه‌فه‌ر و گه‌شتمان ده‌كرد هایده له‌ناكاو ده‌ستی ده‌كرد به گۆرانی وتن و منیش پێم ده‌وت گۆرانی مه‌ڵێ، له‌وه‌ڵامدا ده‌یوت من هیوایه‌تم كه گۆرانی بڵێم و تۆش پێم ده‌ڵێی گۆرانی نه‌ڵێم، ڕ‌اوه‌سته دوای مردنی من ده‌زانن كه چ كه‌سێكتان له‌ده‌ستداوه.
ئیره‌ج باسی دوا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی خۆی له‌گه‌ڵ هایده ده‌كات و ده‌ڵێت: ته‌له‌فۆنم بۆ كرد هایده وتی بۆ كۆنسێرتێك هاتووم بۆ سان فرانسیسكۆ له ئه‌مریكا، به‌ڵام تۆزیك دڵم ئازاری هه‌یه، منیش تۆڕ‌ه بووم و وتم بۆ سه‌ردانی دكتۆرت نه‌كردووه، وتی: دوای ته‌واوبوونی كۆنسێرته‌كه سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌م، به‌داخه‌وه بۆ به‌یانییه‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد.
مه‌عسوومه ده‌ده‌باڵا ناسراو به هایده ڕ‌ۆژی 10 ی نیسانی 1942 له شاری تاران له دایكبووه و ڕ‌ۆژی 20 ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1990 له ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد و به سه‌دان گۆرانی له‌دوای خۆی به‌جێهێشت.
PUKmedia و / باشیلا جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه/ onenewsbox.com
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27