riklam

هەڵەبجە.. یادی 33 هەمین ساڵیادی ئەنفال دەكرێتەوە

جینۆساید‌‌ 11:51 AM - 2021-04-14
.

.

بە ئامادەبوونی كەس و كاری شەهیدان و رێكخراوەكانی جینوساید، بەڕێوبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی هەڵەبجە، 33 هەمین ساڵیادی ئەنفال و ئەنفالی هەڵەبجەیەكانی لە مونومێنتی هەڵەبجە بەرزڕاگرت . 

كامەران مستەفا بەڕێوبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند :33 ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی بەعس بە هەشت قۆناغ پرۆسەی ئەنفالی دەست پێكرد و هەڵەبجە لە هەموو تاوانەكانی جینوساید  بێبەش نەبوو، لە قوناغی هەشتی ئەنفالدا زیاتر لە هەزار و 500 هاووڵاتی ئەنفالكراون و 130 هاووڵاتی لە زیندانەكانەكانی عەرعەر و نوگرە سەلمان و تۆپزاوا گیانیان لەدەستداوە. 

وتیشی: پێویستە حكومەتی عیراق قەرەبووی كەس و كاری شەهیدان بكاتەوە و پرسی قوربانیانیانی جینوساید تێكەڵ بە ململانێ‌ سیاسیەكان نەكرێت و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش  حكومەتی هەرێمی كوردستان كاری زیاتر  بە ئاراستەی خزمەتكردنی  كەس و كاری شەهیدانی جینوساید بكات 

جێگەی ئاماژەپێكردنەوە لە 9-8-1988 دوای ئەوەی ڕژێمی بەعس لە ڕێگەی ناردنی پەیامەوە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە ئاوارەی ئێران بوون، داوای كردبوو بگەرێنەوە و ژیان دەستپێبكەنەوە، ژمارەیەك خێزان ناوی خویان تۆمار دەكەن و دەگەڕینەوە لە مەرزی تەویڵە لەلایەن هێزەكانی قوەخاسە و تەواری دەستبەسەر دەكرێت و بەرەو زیندانەكانی عەرعەر و تۆپزاوا و نوگرە سەلمان راپێچ دەكرێن، تا ئێستا تەرمی 52 لە قوربانیانی ئەو  پڕۆسەی ئەنفالكردنە نەگەڕێنراونەتەوە كە ژمارەیان زیاتر لە هەزار و 500 كەس بووە .

PUKmedia فەرحان حەمەخان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket