riklam

لاهور شێخ جەنگی: عیراق قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالكراوان بكاتەوە

جینۆساید‌‌ 09:25 AM - 2021-04-14
.

.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفالدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: پێویستە حكومەتی عیراق قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالكراوان بكاتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم زۆرترین خزمەتگوزاریی بگەیەنێتە ناوچەكانیان.

راشیگەیاندووە: خۆڕاگریی كەسوكاری ئەنفال و تاقانەكان، فرمێسكیان گۆڕی بۆ هیوا، سڕینەوە و جینۆسایدی نەتەوەیەكیان گۆڕی بۆ بەهێزی ناسنامە و ئایندەیەكی گەشتر.

دەقی پەیامەكە:

لە ساڵیادی مەرگەسات و تاوانی ئەنفالی بەدناودا كە ڕژێمی بەعسی لەناوچوو بێڕەحمانە دژی گەلەكەمان ئەنجامیدا، یادی لە دەستچوونی ئەو ئازیزانەمان دەكەینەوە كە لە شاڵاوەكانی ئەو تاوانەدا زیندەبەچاڵ كران كە تا ئێستاش بەشێك لە گۆڕەبەكۆمەڵەكان هەڵنەدراونەتەوە و ڕووفاتی قوربانییەكان نەگەڕێندراوەتەوە بۆ زێدی خۆیان.

خۆڕاگریی كەسوكاری ئەنفال و تاقانەكان، فرمێسكیان گۆڕی بۆ هیوا، سڕینەوە و جینۆسایدی نەتەوەیەكیان گۆڕی بۆ بەهێزی ناسنامە و ئایندەیەكی گەشتر.

 لە پاڵ ئەو خۆڕاگرییەی ئەواندا ئەركی هەمووانە كە كار بۆ نەهێشتنی ئاسەوارەكانی ئەنفال بكرێت، پێویستە كار بۆ بە نێودەوڵەتیكردنی ئەو تاوانە بكرێت، حكومەتی عیراق قەرەبووی كەسوكاریان بكاتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم زۆرترین خزمەتگوزاریی بگەیەنێتە ناوچەكانیان.

PUKmedia تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket