riklam

قەرەبوکردنەوەی كەسوكاری ئەنفالكراوەكان ئەرکی حکومەتی عیراقە

جینۆساید‌‌ 05:44 PM - 2021-04-13
.

.

لەگەڵ نزیکبونەوەی یادی ئەنفالکردنی خەڵکی کوردستان ئەندامێكی پەرلەمان رایدەگەیەنێت بەهۆی گەورەیی كارەساتی ئەنفال و زۆری زەرەرو زیانەكانی پێویستە حكومەتی عیراقی قەرەبوی ماددی و مەعنەوی كەسوكاری ئەو كارەساتە بكاتەوە،  ئاماژەبەوەشدەكات بۆ جێبەجێكردنی ئەو خواستە پێویستە حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ تەئكید لەسەر ئەو پرسە بكاتەوە.

عەبدولناسر ئەحمەد ئەندامی  پەرلەمانی  كوردستان لە لیژنەی ناوچەكوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارە هەرێم بە PUKmedia ی  راگەیاند: لە یادی كارەساتی ئەنفال كە ساڵانە لە 14/4 دەكرێتەوە، لەكاتی ئێستا زۆربەی  كەسوكاری ئەنفالكراوەكان لەبارودۆخی خراپدا دەژین و ناوچەكانیان پێویستی بە ئاوڕلێدانەوە و گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر هەیە .

راشیگەیاند: کۆبونەوەی سبەی پەرلەمان١٤/٤/٢٠٢١ تایبەت دەبێت بەو یادە، تێیدا گفتوگۆ لەبارەیکێشەوگرفتەکانی خەڵکی سنوری گەرمیان و چەمچەماڵ دەکرێت.

وتیشی: بەهۆی ئەوەی كارەساتەكە لەسەردەستی حكومەتی عیراقی ئەو كاتە ئەنجامداوە، پێویستە حكومەتی ئێستای  عیراق داوای لێبوردن بكات  و قەرەبوی ماددی و مەعنەوی  كەسوكاری ئەنفالكراوەكان بكەنەوە، بەڵام دوای سی و سێ ساڵ  لەلایەن بەغداوە تاكو  ئیستا هیچ قەرەبویەك نەكراونەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد بۆ جێبەجێكردنی ئەو خواستە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان  لەچوارچێوەی ئەو گفتوگۆیانە لە گەڵ حكومەتی عیراقی ئەنجامی دەدات  تەئكید لەسەر ئەو پرسە گرنگە بكرێتەوە و  هەنگاوەكانی  قەرەبوكردنەوەی ماددی و مەعنەوی  كەسوكاری ئەنفالكراوكان جێبەجێ بكرێت.

PUKmedia  تەها عەبدوڵڵا/هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket