riklam

گه‌رمیان.. مۆنۆمێنتی ئه‌نفال بۆ گوندی قه‌ڵا چه‌رمه‌ڵه‌ دروست ده‌كرێت

جینۆساید‌‌ 09:24 AM - 2021-04-12
.

.

له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی جوانترین كار بۆ ئه‌نفالكراوانی ئاواییه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت پێویسته‌ هه‌موو تاكێكی ئێمه‌ له‌ ئاست ئه‌نفال به‌رپرسیارانه‌ بیر بكاته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ فه‌رحان سلێمان به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: خۆم وارسی چه‌ندین ئه‌نفالكراوم و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستم كردووه‌ به‌ دروستكردنی ئه‌م مۆنۆمێنته‌.

وتیشی: دیواربه‌ندێك هه‌یه‌ بۆ تۆماركردنی ناوی سه‌رجه‌م ئه‌نفالكراوانی گوندی قه‌ڵا چه‌رمه‌له‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ فه‌وتان بیپارێزم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ پێویسته‌ هه‌موو تاكێكی ئێمه‌ له‌ئاست ئه‌نفال، به‌رپرسیارانه‌ بیربكاته‌وه‌.

ئاوایی (قه‌ڵاچه‌رمه‌ڵه‌) له‌سنوری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا له‌گه‌رمیان زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌نفال و جینۆسایدكران.

PUKmedia حه‌یده‌ر زه‌نگه‌نه‌ – گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket