كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
ریپۆرتاژ 10:20 AM - 2021-04-11.
كۆڕی ئه‌و داستانه‌ی یه‌كێتی و هه‌ندێك لایه‌نی دیكه به‌رگرییان كرد‌و زۆری دیكه‌ش راكردن و پاشه‌كشه‌یان هه‌ڵبژارد، به‌ڵام هێزی به‌رگریكردن له‌خاكی كوردستان سه‌ركه‌وت و سوپای به‌عسی دیكتاتۆریان تێك‌شكاند.
له‌و داستانه‌دا كه به خوێنی 11 شه‌هید تۆماركرا، 9 شه‌هیدیان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون و شه‌هیده‌كانی دیكه‌ش بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوون كه له به‌ره‌ی كوردستانی دوای راپه‌ریندا بوون و داستانهكهش له‌ڕۆژی 11-4-1991 تۆمار كرا.
فه‌دۆ مه‌خموری فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه به‌شدارێكی سه‌ره‌كی داستانی كۆڕێی كردوه، ئاماژه بهداستانهكهو شه‌ڕێكی قورسیان ده‌كات له‌گه‌ڵ هێزێكی زۆری رژێمی به‌عس، له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia، وتی: له‌كاتی كۆڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1991ی گه‌لی كوردستاندا، دوای گرتنه‌وه‌ی هه‌ولێرو مه‌سیف له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه، كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه له‌شه‌قڵاوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا، كاك كۆسره‌ت وتی: ئه‌گه‌ر ئێوه به‌رگری بكه‌ن زۆر باشه، دواتر شه‌هید رێباز ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه سه‌رپه‌رشتی ناوچه‌كه ده‌كات ئه‌وه‌ی به‌عس به‌نیاز بوو هێرشی بكاته‌سه‌ر".
وتیشی: حكومه‌تی به‌عس له‌پێشڕه‌ویدا بوو، هێزێكی زۆری كۆكرده‌وه كه سێ لیوا بوو، سه‌رجه‌میان له‌هێزی تایبه‌ت بوون، جگه له‌وه‌ش بۆردومانی ناوچه‌كه‌ی ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئێمه گه‌یشتینه عوزران بڕیارماندا یان "له‌وێ شه‌هید ده‌بین یا رێگری له‌هێرشی به‌عس ده‌كه‌ین".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه، ده‌شڵێت: دوای دابه‌شكردنی ناوچه‌كه به‌سه‌ر هێزه‌كاندا كه به‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاو بوو، به‌شی رۆژهه‌ڵات به‌هێزه‌كانی یه‌كێتی و مه‌فره‌زه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سپێردرا، به‌شی رۆژئاواش به‌هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی ئه‌وكاته كه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان، حزبی شیعوعی، حزبی سۆسیالیست بوون سپێردرا.
باسی له‌وه‌شكرد، رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی هه‌ردوو به‌ره‌كه، هێزه‌كانی به‌عسیش به‌ناو ده‌ربه‌ندی كۆڕێدا ده‌هاتن، سه‌عات دوای 4ی به‌ره‌به‌ریانی 11ی نیسانی 1991، هێزه‌كانی رژێم ده‌ستیان بهجوڵهكرد، دوای نزیكبوونه‌وه له‌هێزه‌كانمان شه‌ڕ رویدا‌و زه‌برێكی كوشنده‌مان به‌هێزه‌كانی دوژمن گه‌یاند، ئێمه له‌به‌ری خۆمان نه‌مانهێشت هێزه‌كانی رژێم پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ری ئه‌وبه‌ر كه هێزه‌كانی پارتی و به‌ره‌ی كوردستانی لێ‌بوو، هێزه‌كانی رژێم ناوچه‌كه‌یان داگیر كرد.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ئه‌وه‌شی وت: دواتر په‌یوه‌ندی به‌كاك كۆسره‌ته‌وه كرا‌و هێزێكی دیكه‌ی یه‌كێتی گه‌یشته ناوچه‌كه كه چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌شه‌ڕ به‌ری رۆژئاواشیان كۆنترۆڵكرده‌وه.
به وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌ی یه‌كێتی كه خۆی به‌شداری شه‌ڕه‌كه بوو، دوای شكستی هێزه‌كانی دوژمن، له‌ده‌وروبه‌ری نیوه‌ڕۆی 11ی نیسانی 1991، رژێمی به‌عس وه‌فدی ناردبوو بۆ دانوستان و دواتر له‌شه‌قڵاوه دانوستان ده‌ستیپێكرد.
فه‌دۆ مه‌خموری باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و داستانه به‌خوێنی 9 شه‌هیدی یه‌كێتی و چه‌ندین بریندار‌و دوو شه‌هیدی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی تۆماركراو هیچ لایه‌نێكی دیكه شه‌هیدی نه‌بوو.
وتیشی: دوای ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌نێوان وه‌فدی پێشمه‌رگه‌و رژێم، ئێمه له‌گۆڕستانی سه‌ر مه‌یدانی شه‌قڵاوه شه‌هیده‌كانمان به‌خاكسپارد كه ژماره‌یان 11 شه‌هید بوو، دواتر كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌واڵه‌كه‌یان بیست گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كه‌و به‌چه‌پڵه لێدان به‌ره‌و روومان هاتن.
له‌باره‌ی زیانه‌كانی رژێمیشه‌وه له‌شه‌ڕه‌كه‌دا، مه‌خموری ده‌ڵێت: هێزه‌كانی دوژمن كه به‌چه‌ندین هه‌زار سه‌ربازی تایبه‌ت مه‌زه‌نده دهكراو سه‌رجه‌میان له‌هێزه تایبه‌ته‌كانی رژێم بوون زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت، له‌شه‌ڕه‌كه‌دا زیاتر له 300 كوژراو و ده‌یان برینداریان هه‌بووه، جگه زیانه گیانییهكانیان له‌شه‌قامی ده‌ربه‌ندی كۆڕێدا چه‌ندین تانك و ناقیله‌و چه‌كی قورسی رژێمان تێكشاند.
فه‌دۆ مه‌خموری، ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، ئه‌وانه‌ی به‌شداری سه‌ره‌كی شه‌ڕه‌كه بوون و رۆڵیان هه‌بوو دیاره كێ بوو، وتی: ئێستا زۆر كه‌س باسی شه‌ڕه‌كه ده‌كات، له‌كاتێكدا كه به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌شی نه‌كردوه‌و خۆی به‌پاڵه‌وان نیشاندا ده‌دات، وه‌ك ئه‌و په‌نده كوردییه‌ی لێهاتووه كه ده‌ڵێت" گۆزه له‌ڕێی كانی ده‌شكێت"، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه شه‌ڕمان نه‌كردایه 9 شه‌هیدمان نه‌ده‌دا، برایانی بزوتنه‌وه‌ش دوو شه‌هید، ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو، بۆیه ئه‌وه‌ی بهرگریكردوه بۆ مێژوو شاهیدی ده‌ده‌م و راستییه‌كان وه‌ك خۆی ده‌ڵێم.
حاجی مه‌سیفی فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له‌داستانی كۆڕێدا بهشداریكردووهو برینداریش بووه بۆ PUKmedia، ده‌ڵێت: له‌ڕاستیدا به‌شێك له‌براده‌ران له‌گێڕانه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا، داستانه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، چونكه شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندی كۆڕێ دوو شه‌ڕه، یه‌كێكیان له 7ی نیسانی 1991دا بووه‌و ئه‌وی تریان له 11ی نیسانی 1991دا بووه، شه‌ڕی 7ی نیسان هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌وكاته‌ی به‌ره‌ی كوردستانی پێكه‌وه به‌شدار بوون، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه‌ی 11ی نیسان و تۆماركردنی داستانی كۆڕێ جیاوازییه‌كه‌ی له‌وه‌دا بوو كه به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه دابه‌شكرا كه به‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای پێده‌وترێت.
وتیشی: به‌ری رۆژهه‌ڵات بۆ یه‌كێتی دانرا به‌سه‌ر شه‌قامی دهربهندهكهشهوه كه به شه‌هیدی فه‌رمانده حه‌سه‌ن كوێستانی سپێردرا، به‌ری رۆژئاواش هێزه‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی بوو، وه‌ك (پارتی دیموكراتی كوردستان، حزبی سۆسیالیست، حزبی شیوعی، پارتی گه‌ل)، كاتێك به‌ره‌به‌یانی 11ی نیسانی 1991 شه‌ڕه‌كه رویدا، له‌به‌ری رۆژهه‌ڵات كه به‌هێزه‌كانی یه‌كێتی سپێردرا بوو، لهرهبایهیه پێشه‌وه فاروق گڕاوی شه‌هید بوو، دوژمن ته‌نها توانی ئه‌و شوێنه بگرێت، به‌ڵام له‌به‌ری رۆژئاوا دوژمن توانی هه‌موو چیاكه بگرێت.
هه‌ر له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه، حاجی مه‌سیفی ده‌ڵێت: له‌سه‌ر شه‌قامی ده‌ربه‌نده‌كه، شه‌هید حه‌سه‌ن كوێستانی و ئێمه‌و مه‌فره‌زه‌كه‌ی كاك كۆسره‌ت بهرگیرمان كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانه‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌گێڕنه‌وه، به‌تایبه‌ت براده‌رانی پارتی، شه‌ڕه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، چونكه داستانی كۆڕێ كه شه‌ڕێكی خوێناوی تێدا كرا‌و دوژمن شكستی هێنا رۆژی 11ی نیسان بوو، هه‌روه‌ها له‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌ی شه‌هیدیدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو كه به‌ته‌نها 9 شه‌هیدی هه‌بوو له‌گه‌ڵ دوو شه‌هیدی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، به‌ڵام ئه‌وبه‌ره‌ی دیكه كه به به‌ره‌ی كوردستانی سپێردرابوو گیرا.
ئه‌وه‌شی وت: ئه‌وانه‌ی به‌ری رۆژئاوایان كۆنترۆڵكرده‌وه، پێكهاتبوون له ره‌حمان سه‌یده، شه‌هید ته‌حسین كاوانی، سه‌فین مه‌لا قه‌ره بوون كه فه‌رمانده بوون، ئه‌وان له‌گوندی زێبارۆكهوه به‌سه‌ر چیاكه‌دا رۆیشتون و به‌ری رۆژئاوایان كۆنترۆڵكرده‌وه، ئێمه‌ش له‌ناوه‌ندی شه‌قامه‌كه‌وه رۆیشتن، ته‌نانه‌ت تا ناو گوندی كۆڕێ رۆیشتین.
حاجی مه‌سیفی ئه‌وه‌شی وت: ده‌بێت بۆ مێژوو راستیه‌كان بگێڕێنه‌وه، ئێستا هه‌ندێك كه‌س خۆی كردوه به‌پاڵه‌وان، له‌كاتێكدا له‌شه‌ڕه‌كه‌دا هیچ رۆڵێكی نه‌بووه، قورسایی شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بوو، چونكه ئه‌ولایه‌ی به‌هێزه‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی بوو، چۆڵیان كرد‌و هێزه‌كانی ئێمه گرتمانه.
مه‌سیفی باسی له‌وه‌شكرد، له‌شه‌ڕه‌كه‌دا رژێم زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت و له‌شه‌ڕه‌كه‌دا رژێم كوژراوێكی زۆری هه‌بوو، چه‌ندین تانكی تێكشتێنرا، ئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كیشی هه‌بوو لهتێكشاندنی تانكه‌كانی رژێم، هێزه‌كانی كاك كۆسره‌ت بوو كه خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد له‌گه‌ڵ شه‌هید حه‌سه‌ن كوێستانی كه ئه‌وێی پێ سپێردرابوو.
سه‌فین مه‌لا قه‌ره، فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین كه به‌شداری داستانی كۆڕێی كردوه، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه له‌وكاته‌دا هێزه‌كانی كوردستان، له‌ژێر چه‌تری به‌ره‌ی كوردستانیدا بوون كه پێش راپه‌ڕین دروستكرا بوو، به‌ڵام هه‌ر حزبێك هێزێكی خۆی هه‌بوو، وتی: دوای ئه‌وه‌ی رژێم هه‌ولێری گرت، دواتریش مه‌سیف گیرا، سه‌ری ره‌شمان چۆڵكرد، چونكه وتیان رژێم ده‌چێته شه‌قڵاوه، بۆیه رۆژی 8ی نیسانی 1991 گه‌یشتینه ده‌ربه‌ندی كۆڕێ، كاتێك گه‌یشتینه ده‌ربه‌ندی كۆڕێ شه‌هید حه‌سه‌ن كوێستانی و ئه‌وان شه‌ڕیان دهكردو هێزه‌كانی رژێم ده‌كشانه‌وه.
سه‌فین مه‌لا قه‌ره بۆ PUKmedia وتی: شه‌ڕه‌كه‌ی رۆژی 11ی نیسان به‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا دابه‌شكرا بوو، به‌ری رۆژهه‌ڵات یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌و زه‌حمه‌تێكشانی لێ‌بوو، به‌ری رۆژئاواش پارتی و سۆسیالیست و شیوعی لێ‌بوو، به‌ڵام كاتێك به‌ری رۆژئاوا گیرا، له‌گه‌ڵ شه‌هید ته‌حسین كاوانی و عه‌بدوڵڵا بۆر بڕیارماندا بیگرینهوهو دابه‌ش بووین، بۆیه له‌گه‌ڵ دابه‌زینمان رژێم بۆردومانی كردین، دواتر هێرشمان كرد‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌ری رۆژئاوامان كۆنترۆڵكرده‌وه.
وتیشی: دواتر هێزێكمان نارد‌و له‌ناو كۆڕێوه چه‌ند ئاربیجییهكیان نا بهتانهكانی رژێمه‌وه‌و تێكیانكشاندو هێزه‌كه‌ی رژێم شكێنرا، بۆیه شه‌ڕه‌كه تا نزیكه‌ی 1ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌رده‌وامبوو.
سه‌فین مه‌لا قه‌ره ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه له‌كاتێكدا خه‌ڵك هه‌مووی ئاواره بوو، هێزه‌كانی یه‌كێتی به‌دڵ و گیان به‌رگریان لێ‌كردن و هێزی شه‌ڕكه‌ری داستانه‌كه پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بوون.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22