riklam

بۆردی شەهیدانی یەکێتی پشتیوانی قوباد تاڵەبانی دەکەن

جینۆساید‌‌ 12:47 AM - 2021-04-10
.

.

چرا عومەر صابر  ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی شەهیدان و جینۆساید پشتیوانی هەڵوێستەكەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردوە لەبەرامبەر دابەشكردنی زەوی بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی.

چرا عومەر صابر  ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی شەهیدان و جینۆساید رایگەیاندوە:"برای بەڕێزم كاك قوباد ئێمە وەك بۆردی شەهیدان و جینۆساید، سوپاسێكی بێ پایانی بەڕێزتان دەكەین لەهەمبەر ئەو هەڵوێستە مەردانەیەتان بەرامبەر بە كەسوكاری شەهیدان و جینۆسایدكراوان و تێكۆشەران.

وتووشیەتی:" هەر ئەم توێژەش بڕبڕەی پشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن و داینەمۆی نوێكردنەوە و خستنەوەگەڕی یەكێتین بۆ سەر شاڕێی خەبات.

ئاماژەی بەوەشداوە:" هیوادارین هەر وەك چۆن مامی گەورەمان خزمەتكاری شەهیدان و تێكۆشەران بوو، ئێوەش لەسەر هەمان ڕێچكەی ئەو بەردەوام بن و هەوڵی تەواو بدەن بۆ دەستەبەركردنی ماف و ئیمتیازەكانیان.

 

 

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket