riklam

حەكیم: فەیلییەكان لەسەر كوردبوون جینۆساید كران

جینۆساید‌‌ 05:22 PM - 2021-04-04
.

.

عەممار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی عیراقییەكان جارێكی دیكە داواكاری خۆی بۆ مافەكانی كوردانی فەیلی دووپاتدەكاتەوە.

عەممار حەكیم لەتویتێكدا كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە رایگەیاند: لەساڵیادی ئەو كارەساتە گەورەیەی بەسەر كوردانی فەیلیدا هات، داواكاری خۆمان بۆ مافەكانی كوردانی فەیلی نوێ‌ دەكەینەوە كە هەم لەسەر كورد بوون و هەمیش وەك شیعە رووبەڕووی قێزەونترین تاوانی جینۆساید بوونەوە.

جەختیشیكردەوە كە پرسی كوردانی فەیلی و داكۆكیكردن لەمافە رەواكانیان، لەپێشینەی كارەكان و گرنگیدانەكانمان دەبن، هانیشی دان كە لەپێناو هێنانەدی ئامانجەكانی كوردانی فەیلیدا، ریزەكانیان یەكبخەن و یەكگرتوو بن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket