riklam

تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی كوردانی فه‌یلی داده‌نرێت

جینۆساید‌‌ 05:00 PM - 2021-04-04
.

.

رابیحه‌ حه‌مه‌د، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ی نیسانی 2021 به‌شداری له‌رێوڕه‌سمی یادی 41 ساڵه‌ی رۆژی شه‌هیدی كوردانی فه‌یلی كردو تاجه‌ گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی كوردانی فه‌یلی دانا.

ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌به‌شداری د.مه‌جید حه‌مه‌د، لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و كادێرانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی به‌غداو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌خێزانی شه‌هیدان و میوانان ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌ بوون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket