riklam

ژنێكی كورد بڕوانامە لە ئەكادیمیای سەربازی شاھانەی بەریتانیا وەردەگرێت

ژنان‌ 12:12 PM - 2021-04-03
.

.

یەكەم ژنە پێشمەرگەی كورد بڕوانامەی دەرچوونی لە ئەكادیمیای سەربازی شاھانەی بەریتانیا وەرگرت.

ئەمڕۆ كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، پیرۆزبایی لە میدیا مەستی ئە ژنە پێشمەرگەیەی كورد دەكات و چەند وێنەیەكیشی بڵاوكردەوە.

كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر نوسیوێتی: پیرۆزبایی لە ئەفسەری پێشمەرگە میدیا مەستی دەكەین كە یەكەم خانمی كوردستانی عیراقە لە ئەكادیمیای سەربازی شاھانەی بەریتانیا بڕوانامەی دەرچوون وەربگرێت.

هاوكات شەوی رابردووش 2-4-2021، سوپای بەریتانیا لە وێبسایتی رەسمی خۆی هەواڵەكەی بڵاوكردۆتەوە و باسی لە كارو چالاكییەكانی پێشتری ئەو ژنە پێشمەرگەیە كردووە.  

PUKmedia تایبەت

1.jpg

2.jpg

3.jpg

4.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket