پەرستگای زەردەشتییەكان
شوێنەوار 05:29 PM - 2021-03-26.
ئەم پەرستگایە یاخود ئەم ئاتەشگایە كەوتۆتە نزیكی سەر ڕۆخی ڕووباری سیروانی شاری دەربەندیخان لەبەشی باشوری گردۆكەی (شاخەڕوون) لەبەشی ڕۆژهەڵاتی شار.
ئەم پاشماوە مێژوویە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەكان لە حوكمی فەرمانڕەوایەتیان لە ساڵانی ( ۲۲۷ پ ز بۆ ٦٥۱ ز ).
شوێنەوارەكە بە بەرد و قسڵ و قوڕی ئامادەكراوی كلسین و درووستكراوەو لە كاتی خۆیدا دار و ئاسنیشی تیابەكارهێنراوە و بەڵام بەپێی كات و بە ماوەیەكی دووروودرێژ ئەو دوو پێكهاتە لەناوچوون.
لەوبارەیەوە كۆچەر كەریم شوێنەوارناس بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەم پەرستگایە لە كاتی خۆیدا بۆ ڕێوڕەسمی ئاینی زەردەشتی بنیادنراوە و لەم جێگایەدا لەلایەن موغانی ناو پەرستگاكەوە سەرپەرشتی شوێنەكە كراوەو باس و زانیاری و ڕێنیشاندەری بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە سەردانی ئەم جێگایە كراوە خراوەتە پێش چاو.
هەروەها باسی لەوەیش كرد ئەم پەرستگاكە لە كۆندا یەكێك بووە لە گەورەترین و بەناوبانگترین پەرستگاكانی سەر ڕێگای ( تەیسەفۆن - شیز - شارەزوور) و لەكاتی خۆیدا زۆرترین لە دانێشتوانی ناوچەكە سەردانی ئەم پەرستگایان كردووە و ڕێوڕەسمی ئاینی زەردەشتیان تێداگێڕاوە .
لە ناوەڕاستی پەرستگاكەدا شوێنی هەیكەلی پیرۆزە، كەلە پەرستگای زەردەشتیەكاندا بە پیرۆزترین شوێن دەستنیشانكراوە، ئەم هەیكەلە ڕووە و خۆرهەڵات درووستكراوە، بەشێوەی مەیلەو چوارگۆشە، ئەم جێگایە شوێنی ئاگری پیرۆزە و بە دەوریدا ڕێڕەوێكی درووستكراوەو لەكاتی ڕێوڕەسمی ئاینی بەدەوری ئاگرەكەدا وەستاون یاخود سوڕاونەتەوەو سروودی ئاینیان خوێندووە.
PUKmedia زمناكۆ یەحیایی
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18