riklam

دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا

تاراوگە‌‌ 09:39 AM - 2021-03-23
.

.

 دكتۆر سیروان مەلا ئەمین لە تەمەنی 51 ساڵیدا لە شاری لێسبریج-ی كەنەدا بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە گیانی لەدەستدا.

عەبدولكەریم ئەمین زەنگەنە برای دكتۆری كۆچكردوو بە PUKmedia  ی راگەیاند: دكتۆر سیروان لە دایكبووی ساڵی 1970 ی گەڕەكی ئیسكانی كۆنی شاری  كەركوكە، لە ساڵی 1987 خوێندنی  قۆناغەكانی سەرەتایی تا ئامادەیی لە كەركووك تەواو كردووە، پاشان لە ساڵی 1995 بڕوانامەی بەكالۆریوس لە كۆلیژی پزیشكی زانكۆی سەلاحەدین بەدەست هێناوە و دواتر لە شاری هەولێر وەكو پزیشك دامەزراوە، بەڵام دوای ماوەیەكی كەم روی كردۆتە وڵاتی توركیا و لەڕێگەی ( UN ) وە مافی پەنابەرێتی لە وڵاتی كەنەدا پێدەدراوە و لەشاری لێسبریج لە هەرێمی ئەلبێرتا نیشتەجێ بووە و دوای چەند ساڵێك لە نەخۆشخانەیەكی ئەو شارە وەكو پزیشك دامەزراوە.

وتیشی: بەپێی وتەی براكەی دكتۆر سیروان كەسێكی هێمن و بەئەمەك بووە پێشتر سەردانی كوردستانی كردووە و كاری خۆبەخش و هاوكاری خوێندكاران و كتێبخانە و باخچەی ساوایانی منداڵانی كوردستانی كردووە، چەند ئامێرێكی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی قادر كەرەم دابین كردووە بەڵام، بەداخەوە ڕۆژی 4/3/2021 لە ماڵەكەی خۆی لەشاری لێسبریج بەهۆی جەڵتەی مێشك گیانی لەدەستدا و ماڵئاوایی لە كەسوكار و هاوڕێیانی كرد. رۆژی 20 ی ئازاری 2021 لە گۆڕستانی ئەو شارە تەرمەكەی بەخاك سپێردرا.

PUKmedia  عوسمان عەلی..تورونتۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket