riklam

دانیمارك..كوردانی تاراوگە جەژنی نەورۆز دەكەنەوە

تاراوگە‌‌ 08:51 PM - 2021-03-22
.

.

بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر لە كوردانی تاراوگەو چەندین پارت و لایەنی سیاسی دوێنێ 21ی 3ی 2021 لەكۆبنهاگنی پایتەختی دانیمارك جەژنی نەورۆز پیرۆز راگیرا.

لە سەرەتادا لەلایەن سەرپەرشتیارانی یادەكەوە  بەخێرهاتنی ئامادەبووان كراو پاشان  بەسرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب ئاهەنگەكە دەستیپێكرد، دواتر هەڤاڵ ئیبراهیم (ئیبۆ) وتاری نەورۆزی پێشەكەشكرد .

بەشی یەكەمی ئـاهەنگەكە بەهەڵپەڕكێ و گۆرانی بەڕێوەچوو كە هەڤاڵ نەجاتی و گروپی مۆزیك ئـامادەیان كردبوو . 

ئیـبراهیم بەنلی ئـەندامی پارتی ئـینهزلیست وتەیەكی پیرۆزبایی بەزمانی دانیماركی پێشكەش بەئامادەبووان كرد .

جێگای ئاماژەیە بەنوێنەرایەتی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دانیمارك هاوڕێ مەحمود بەرپرسی كەرتی رێكخستنی كۆبنهاگن و چەند هەڤاڵێك ئامادەی ئەم یادە پیرۆزە بوون.

هاوڕێ مەحمود وتەیەكی پیرۆزبایی نەورۆزو سەری ساڵی تازەی كوردی  پێشكەش بەئامادەبوان و كوردانی هەرچوارپارچەكە كرد كە تیایدا باسی مێژووی نەورۆزو ئەم رۆژەی بۆیان كردەوەو بەگرنگیزانی كە هەموو ساڵێ ئەم یادە بكرێتەوە بۆ ئەوەی نەوەكانی داهاتوومان بتوانن پارێزگاری لە مێژووی خۆیان بكەن.

لە كۆتاییدا بە بەشداری چەندین گۆرانی بێژو مۆزیكزانی هەرچوارپارچەی كوردستان ئـاهەنگ درێژەی كێشاو ئـامادەبوانیش بەچەندین جۆرو شێوەی جیاوازی شایی و هەڵپەڕكێ تا درەنگانی ئـێوارە بەجۆش و خرۆشەوە نەورۆزو ساڵی نوێی ٢٧٢١ ی كوردیان پیرۆزكرد.

PUKmedia 

 

7677 (1).png

7677 (2).png

7677 (3).png

7677 (4).png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket