riklam

دوکان.. دوو کچە شەهید خولێکی بێبەرامبەر دەکەنەوە

ژنان‌ 02:58 PM - 2021-03-18
.

.

دوو کچە شەهید بێ بەرامبەر خولێکی یەک هەفتەی بۆ ژنانی قەزای دوکان دەکەنەوە، کەخولەکە بۆئەوەیە ژنان ببنە خاوەن کاری خۆیان و خولی فێربونی دروومان بوو.

دێژین شەهید ڕەسوڵ بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: من ودڵسۆزی خوشکم پێکەوە بڕیارماندا کە خولێکی یەک هەفتەی بۆ ژمارەیەک لەژنانی قەزای دوکان بکەینەوە، پروژەکەمان لەکۆمیتەی پانزەی دوکان پێش کەش کرد بەخۆشحاڵیەوە وەک چۆن هەمیشە یەکێتی پاڵپشتی ژنان بووە پێش  وازیان لێکردین و بەسوپاسەوە زیاتر لەپەنجا خانمی قەزاکە بەشداریان کرد.

هەڵکەوت عەبدولڕەحمان لێپرسراوی کۆمیتەی پانزەی دوکان بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەمیشە پاڵپشتی ژنان بووە ،وەک کۆمیتەی دوکان دەست خۆشی لەو دوو خوشکە دەکەین کە کچی شەهیدن و توانیان خولێکی فێربونی دورمان بکەنەوە.

وتیشێ:  ئێمە ئامانجمانە ژنان خۆیان خاوەن کاری خۆیان بن و شانبەشانی پیاوان خزمەتی کۆمەڵگا بکەن و هەمیشە دەرگامان کراوەیەوە پێش وازی لەوجۆرە پڕۆژانە دەکەین و بەردەوامیش دەبین،

PUKmedia شاڵاو ئەحمەد/ دوکان

 

161817465_448912876437018_5156801150721908536_n.jpg

161817470_272388061040069_8470377124350182900_n.jpg

162084777_3871204646250345_5553643452530113202_n.jpg

162265381_534584404581345_3788201319786418698_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket