riklam

ئەنفال بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی فاكتەرێكی بەهێزە

جینۆساید‌‌ 01:22 PM - 2021-03-18
.

.

نەسرین كوردە

ئەنفال لەیادەوەری كوردا وەكو كارەساتێكی گەورو خەساردیكی پێوەدیارە جینۆسایدی ئەنفال لە نێوان  خەمی  گەورەی ئێمەی كوردە ئەوەیە تاوەكو ئێستا نەلۆبی خۆمان و نەلۆبییەكی گەورەی دۆستیشمان هاوكارمانیە (٣٠) ساڵ بەسەر بۆ قۆناغی لاوانەوە ولایلایەی دایكی جگەر سوتاو  پێیویستە واقیعیینانە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا حكومەت بیكات.

توێژینەوە لەسەر بكات كۆڕو كۆنفراسی نیودەوڵەتی رێكخستنی و بەگەڕخستن لۆبی كوردكارگەری لەسەر شەقامی سیاس دەبێت، قۆناغێكی نۆی  ئەنفال و بەجیهان ناسادنی  تاوانی پرۆسەی ئەنفال لەكاتێكدا بەڕێوەچوو كە نە تەوەیەكگرتووەكان  قەدەغەی كردنی تاوانی جینۆسایدیان كردبوو دەیانتوانی بەبیانووی پاراستنی مافی مرۆف و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان رێگربن.

ئەنجامدانی ئەم تاوانەبەداخەوا بەرژوەندی  وڵاتانی زلهێزو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەدەی بیستەدا وایكرد  گوێیان لە قیژەوناڵەو هاواری هەزاران خەڵكی بێ گوناح مناڵ وگەنج وژن پیرە مێرد قڕبكەن و هەروەها باروتوو خۆڵ تێكەڵ بەگیانیان بكەن بە بەرچاوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ویژدانیان خەوتووبو كە نوزەی كورد دەگەیشتە كەشكلانی فەلەك، كەچی تائێستاش ئیدانەیەكیش  نەكرێ كە ئەمە ئەخلاقی سیاسی نێودەوڵەتی دەخاتەژێر پرسیارو رەخنەی توندەوە.

 بەداخەوە ئەرمەنەكانش لەسەر دەستی ئیتحادو تەرەفی عوسمانیكان بوو خەڵكی كوردستان بەگشتی و كەسوكاری ئەنفالكراوەكان و قوربانیانن جینۆساید.

ماوەی (۳٠) ساڵە بەدەست كارەساتی ئەنفالەوە دەناڵێن كە مێژوویەكی پڕ كارەسات و پڕە لە سایكۆلۆژیای تێكچوو وكەسایەتی تێشكاوە، بۆیە  ئێستاش  دەبێ ئەنفال و جینۆساید وەك شوناسی نەتەوەی ببێتە كارتێكەرێكی فشار فاكتەرێكی بەهێز بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتێكی بەهێز بۆ ئایندەی كورد و پاراستن  ئاسایش نەتەوەیی و راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردی ئەنجومەنی ئاسایش نەتەوە یەكگرتووەكانیش دوای داننانی بەخەمساردی و پشتكردنیان لەكورد لەسەروەختی  ئەنجاندانی پرۆسەی ئەنفال دادەبێ هەوڵی جدی  بدەن بۆ ئەوەی ئەنفالی كورد وەك جینۆساید لەسەرئاستی نێودەوڵەتی بناسرێ و داوای  لێبوردنیش لە نەتەوەی كوردبكرێ و رۆژێكیش بۆ جینۆسایدی كورد لە نەتەوەیەكگرتووەكان دیاری بكرێ و راستەوخۆش پشتیوانی و پشتگیری  لەخواستی ویستی كورد بكەن بۆ ئەوەی بەریفراندۆم خۆی چارەنوسی خۆی یەكلابكتەوەو بەلایەنی كەم ئەوهەلەی بە باشووری سودان درا لە ساڵی (۲٠۱۱) دا دەبا بەنەتەوەی كورد كە خاوەن دە یان ملێون قوربانیە ئەو حقە بدرێت بەكورد، بەڵام ئەو پرۆسەیە كە پیلانێك بوو بۆ سڕینەوەی رەچەڵەكی  نەتەوەی كورد.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket