شارێك بووەتە ناسنامە
جینۆساید 10:25 AM - 2021-03-15.
سه‌ره‌تا.. ناوی هه‌ڵه‌بجه‌و لێكدانه‌وه‌كانی....
له‌سه‌ر ناوی هه‌ڵه‌بجه بیروڕای جیا جیاهه‌ن...
* ئه‌ڵێن كابرایه‌ك له‌و شوێنه‌دا له‌كۆنه‌وه بێچوه (هه‌ڵۆ)یه‌كی گرتووه به‌و شێوه‌یه ناوی لێنراوه (هه‌ڵۆ به‌چه) پاشان بووه به هه‌ڵه‌بجه.
* هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن، ئه‌و شوێنه زۆر دڵگیر بووه به‌ھۆی باغ‌و بێستان‌و ئاو شیناییه‌وه پێیان وتووه (عه‌جه‌ب جا) له زمانی فارسیه‌وه وه‌رگیراوه، پاشان گۆڕاوه به (هه‌ڵه‌بجه)، واته جێیه‌كی سه‌ڕسوهێنه‌ر.
* هه‌ندێكی تر ئه‌ڵێن، كابرایه‌ك پێش هه‌موو كه‌س هاتووه‌و ئاوه‌دانی كردۆته‌وه‌و ناوی (هه‌ڵۆ به‌گ) بووه ورده ورده ئه‌و ناوه به‌ھۆی گه‌شه‌كردن له‌زمانی كوردیدا بوو به (هه‌ڵۆجا) یان (هه‌ڵه‌بجه)
* ئه‌ڵێن ئه‌و ناوچه‌یه باغ‌و بێستانی هه‌بووه‌و دره‌ختی (هه‌ڵوژه‌ی) زۆر بووه، به‌ھۆی گۆڕانكاری له‌زمانی كوردیدا بووه به (هه‌ڵه‌بجه
ریوایه‌تێكی تر ئه‌ڵێت، له ساڵه‌كانی 1600 تا 1615 هه‌ڵۆخانی ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاوه‌دان كردۆته‌وه ھه‌ربه‌ناوی خۆیه‌وه ناوی ناوه (هه‌ڵۆچه) پاشان بووه به (هه‌ڵه‌بجه)
* هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن، كاتێك خه‌ڵكی ناوچه‌ی كرماشان له‌رێگه‌ی بازرگانیه‌وه رۆیشتوون به‌ره‌و (حه‌ڵه‌ب) ی سوریا بینیویانه كه‌وا ئاو هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه له‌هی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌چێت، ئه‌وان ناویان لێناوه (حه‌له‌بجه)، واته (حه‌ڵه‌بی پچوك).
به‌ڵام هه‌ندێكی تر پێیان وایه كه (ئه‌ڵه‌بجه) له (ئه‌ڵه‌ب ئه‌رسه‌لان) ه‌وه هاتووه، كه میرێكی ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقیه‌كان بووه، له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ كوردستان، به هه‌ڵه‌بجه‌دا گوزه‌ری كردوه‌و ناوی لێناوه (ئه‌ڵه‌ب جا)، واته شوێنی (ئه‌ڵه‌ب ئه‌رسه‌لان)، مامۆستا جه‌مال بابان ئه‌م ڕایه‌ی په‌سه‌ند كردووه.
هه‌ڵه‌بجه چۆن و كه‌ی دروستبووه كێی تێدا ژیاوه به درێژایی مێژوو ؟
گومان له‌وه‌دا نیه كه ھه‌ڵه‌بجه‌ی ئێستا له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی عوسمانیه‌كاندا دروستكراوه، یه‌كڕابوونێك له‌وه‌دا هه‌یه كه هه‌ڵه‌بجه له‌نێوان ساڵانی 1650-1700ز دروستكراوه، به‌گه‌كانی شیوه‌كه‌ڵی ئاوه‌دانیان كردۆته‌وه كه حه‌مه‌چاوه‌ش و سێكوڕه‌كه‌ی پیرۆد و سڵێمان و عه‌بدوالله بوو سیانزه ماڵ بوون و هه‌رئه‌م ناوه‌ش له‌و عه‌شره‌ته ده‌نرێت، عه‌شیره‌تی جاف دروستكه‌ر و بنیاتنه‌ری ھه‌ڵه‌بجه‌ن. ورده ورده ئه‌م شوێنه‌ی ھه‌ڵه‌بجه به هۆی ناوداری شوێنه‌كه‌یه‌وه كه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر ده‌شتی شاره‌زووردا، زیاتر ئاوه‌دان بۆته‌وه و ته‌نیا (خێله‌كانی جاف) ی تێدابووه كه زیاتر له 12 ھه‌زار خێزان ده‌بن، ناوه‌ندی ئاوه‌دانی شاره‌زوور بووه، پاشان خه‌ڵكی تر ھاتوون و پاڵیان داوه به ھۆزه‌كانی جافه‌وه و زیاتر ئاوه‌دان بۆته‌وه.
عه‌شیره‌تی جاف له ناوچه‌ی جوانڕۆ سه‌ریان بۆ كه‌س دانه‌نه‌واندووه، پاشان میرێكی ئه‌رده‌ڵان ته‌ماع ده‌كاته ئاو و زه‌وی و زاره به‌پیته‌كانی ناوچه‌كه و ده‌یه‌وێ به تۆپزی بۆ ژێر ڕكێفی خۆیان بخات، ئه‌وانیش ملی بۆ كه‌چ ناكه‌ن و له ئه‌نجامدا جه‌نگێك ده‌قه‌ومێت و دوو سه‌رۆك خێلی جاف ده‌كوژرێن و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پاش ماوه‌یه‌ك ڕووه‌و شاره‌زوور ڕوو له میرنشینی بابانه‌كان ده‌نێن و له ناوچه‌ی (بانی خێڵانی) ده‌ربه‌ندیخان نیشته‌جێ ده‌بن، ئه‌و كاته ژماره‌ی جافه ھه‌ڵهاتووه‌كان سه‌د ڕه‌شماڵێكه و داوا له میرنشینی بابان ده‌كه‌ن كه مافی نیشته‌جێ بوون و گه‌رمیان و كوێستانیان بده‌نێ , ئه‌وانیش ڕێیان پێ ده‌ده‌ن. به‌هۆی چه‌ند بارودۆخێكی ناله‌باره‌وه، وه‌ك چه‌سپاندنی هێڵه‌كانی سه‌رسنور به شێوه‌یه‌كی قایمتر وای له ئێلی جاف كرد به شوێن ڕێگا چاره‌یه‌كی تردا بگه‌ڕێن و بڕیاریان دا واز له كۆچه‌رایه‌تی بھێنن و نیشته‌جێ بن. له ھه‌موو ڕویه‌كیشه‌وه گوزه‌ران له ھه‌ڵه‌بجه‌دا گونجاو بوو، بۆیه بڕیاریان دا ده‌ست به دروستكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن. ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رچاوه و مێژوونوس له‌وه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه كه به هه‌زاران ساڵ پێش زایین بوونی ژیان و قه‌ڵه‌مڕه‌وی بچوك و گه‌وره، كوردی و بێگانه، له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌بوون، وه‌ك (ئاشوریه‌كان، بیشداییه‌كان، میدییه‌كان، ھه‌خامه‌ییه‌كان، ئه‌سكه‌نده‌ر له سه‌ده‌ی چواری پێش زایین، ئه‌شكانی، ساسانیه‌كان، ھاتنی ئیسلام 21 ی ك. 643 ز)، روادییه‌كان، سلجوقییه‌كان، ئه‌تابه‌كه‌كان، ئه‌ییوبی، مه‌غۆلی، جه‌لائیری مه‌ڕه‌سپی، ته‌یموری له‌نگ 1400 ز)، ئه‌رده‌ڵان و سه‌فه‌وییه‌كان، بابانه‌كان، عوسمانی، ئینگلیز، شێخ مه‌حمود، حكومه‌تی عێراق، حكومه‌تی كوردی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له ساڵه‌كانی كۆچی جوله‌كه بۆ عیراق و ئێران و كوردستان، ناوچه‌ی شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین خێزانی جوله‌كه ڕووی تێده‌كه‌ن و نیشته‌جێ ده‌بن و له پاڵ خێڵه‌كانی جاف دا په‌نا ئه‌درێن، كاروباری بازرگانی ئه‌كه‌ن له‌و سنوره‌دا، به‌مه‌ش زیاتر ئه‌بێت به مه‌ركه‌زێكی بازرگانی و ئاڵوگۆڕ له‌و سنوره‌دا.
هه‌ڵه‌بجه بازارێكی بازرگانی گه‌رمی هه‌بوو شارۆچكه‌یه‌كی كوردنشینی قه‌ره‌باڵغ بوو، ژماره‌ی دانیشتوانی 60 ھه‌زار كه‌س زیاتر بوو.ناوچه‌كانی هاوسنووری هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی ئێران و توركیاهاوشێوه‌ی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كام له‌و ناوچانه هاوشێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه نین‌و له بواری ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ردا وه‌ك ئه‌و خزمه‌تیان به نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌كردووه.
ڕیش سپیان‌و پیاوه دێرینه‌كانی شار هه‌ندێكیان ده‌ڵێن، یه‌كه‌م خانوو له‌ھه‌ڵه‌بجه‌دا به‌گه‌كانی (شیوه‌كه‌ڵ) دروستیان كردووه‌و پاشان نه‌وه‌كانیان له‌وێدا نیشته‌جێ ده‌بن، كه ئه‌مانیش (حه‌مه چاوه‌ش) و هه‌رسێ كوڕه‌كه‌ی (پیرۆت‌و سڵێمان‌و عه‌بدوڵڵا) ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ خۆیاندا بنه‌ماڵه‌یه‌كی تر دێنن، كه ئه‌مانه بوون، ( پیرۆت) موختاری تورك بووه' كێخا ئه‌حمه‌د كوڕی پیرۆده‌و كوڕه‌كانی به‌ناوی ( حه‌مه برا ،حه‌مه‌بۆر، حه‌مه‌فه‌ره‌جی كوێخا) وه‌نه‌وه‌كانی ئه‌م سێ برایه زۆربه‌یان له‌ژیاندا ماوون و (سڵێمان) یش ئه‌م منداڵانه‌ی هه‌بووه (حاجی محه‌مه‌د)، (قادر)، (حاجی فه‌ره‌ج)، (ئه‌مین) و (عه‌بدوڵڵا) ش كه ئه‌م منداڵانه‌ی هه‌بووه (ئه‌وڕه‌حمان، ئه‌حمه‌د، مه‌حمود، سه‌عید، ئه‌مین، حه‌مه ساڵح) به‌پێی ئه‌م بۆچوونه یه‌كه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ك ھه‌ڵه‌بجه‌ی دروستكردبێ ئه‌م ماڵانه بوون كه ئێستا له‌ناو خه‌ڵكی شار به 13 سیانزه ماڵه ناسراون هه‌ڵه‌بجه جاران دوو قه‌یسه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو (قه‌یسه‌ری پاشا‌و قه‌یسه‌ری حامید به‌گ) كه له ساڵی 1934 دروستكراوه، بینا‌و سه‌را‌و پۆلیسخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ساڵی 1930 دروستكراوه، یه‌كه‌م قوتابخانه ساڵی 1925 و ساڵی 1929 بوو به‌خاوه‌نی نه‌خۆشخانه، ساڵی 1940 ئامێری كاره‌بای ھه‌ڵه‌بجه كه‌وته گه‌ڕ. له‌ساڵی 1929 پرۆژه‌ی ڕه‌سمی ئاوی ھه‌ڵه‌بجه ته‌واو بوو، له‌ساڵی 1924 ته‌له‌گراف خانه دامه‌زاوه، له‌ناو شاری ھه‌ڵه‌بجه ته‌نها یه‌ك ئۆتۆمبێل هه‌بووه پێیان وتووه (لۆریه‌كه‌ی عه‌زه) ئه‌م لۆرییه به دوو ڕۆژ ئه‌مسه‌ر‌و ئه‌وسه‌ری ئه‌كرد له ھه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ سلێمانی له‌ساڵی 1950.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای هه‌ڵه‌بجه و چۆنیه‌تی هاتنی خه‌ڵك بۆی ؟
ھه‌ڵه‌بجه به دووری 75 كم كه‌وتووه‌ته خواروی ڕۆژھه‌ڵاتی شاری سلێمانیه‌وه و تا كاتی كیمیابارانه‌كه ژماره‌ی دانیشتوانی پتر له 7000 كه‌س ئه‌بوو 726 م له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و ڕووبه‌ری خاكه‌كه‌ی 1532 كم ئاو و ھه‌وای مام ناوه‌ندی یه، ته‌نیا چله‌ی زستانی سارده و چله‌ی ھاوینی گه‌رمه ئتر ڕۆژه‌كانی تری ساڵ كه‌ش و ھه‌وای خۆش و له باری ھه‌یه و ناوچه‌یه‌كی بارانای یه له ساڵدا 750ملم بارانی لێ ئه‌بارێت. له چله‌ی زستاندا چه‌ند جارێك به‌فری لێ ئه‌بارێت به‌ڵام ئه‌وه‌نده نامێنێته‌وه كه خه‌ڵك هه‌راسان بكات.
به‌پێی هه‌ندێك شوێنه‌واری كۆن وا ده‌رئه‌كه‌وێت كه هه‌ڵه‌بجه له دێر زه‌مانه‌وه مه‌ڵبه‌ندی ژیان بووه، به‌ڵام چه‌ندین جار وێران كراوه دوا جار له ده‌ور و به‌ری ساڵی 1650 دا ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه و وورده ووده گه‌شه‌ی كردووه و بووه به شار. به‌هۆی ئه‌و ئاو و هه‌وا خۆش و له باره‌یه‌وه جگه له خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی خه‌ڵكی تریش له ناوچه و مه‌ڵبه‌نده‌كانی تره‌وه بۆی ھاتوون و تێیدا گیرساونه‌ته‌وه، بۆیه چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی تیا‌بوو كه له كۆنه‌وه دانیشتوی (قه‌ره‌اغی، پێنجوێنی، مه‌ریوانی، بانه‌یی، سلێمانه‌یی، سنه‌یی، جوانڕۆیی، پاوه‌یی، كامیارانی، به‌رزنجی) بوون.
یه‌كه‌مین ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه دوای وێرانكردنی له ده‌وروبه‌ری ساڵی 1650 دا له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی حه‌مه چاوه‌ش شیوه‌كه‌ڵیه‌وه بووه كه خۆی و كوڕ و كوڕه‌زاكانی له ناوچه‌ی خۆیان گرفتیان بۆ پێش هاتووه سه‌ری خۆیان ھه‌ڵگرتووه و له هه‌ڵه‌بجه گیرساونه‌ته‌وه. (حه‌مه چاوه‌ش) سێ كوڕی هه‌بووه به ناوی (پیرۆت، سڵێمان، عه‌بدوڵا). سڵێمان چوار كوڕی هه‌بووه به ناوی (ئه‌مین، محه‌مه‌د، قادر، فه‌ره‌ج). عه‌بدوڵا شه‌ش كوڕی ھه‌بووه به ناوی (حه‌مه ساڵه‌ح، عه‌بدوالره‌حمان، ئه‌حمه‌د، مه‌حموود، سه‌عید، ئه‌مین). پیرۆتیش ھه‌ر به لاوی مردوه ئیتر ئه‌م سیانزه ماڵه له ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی (ته‌كیه) دا نیشته‌جێ بوون و بۆ خواردنه‌وه و كشتوكاڵ سودیان له سه‌رچاوه‌ی (كانی نه‌واڵه) وه‌رگرتووه كه ئه‌و ده‌مه سه‌راوێكی گه‌وره بووه و ئێستا ئه‌كه‌وێته ناو (باخی گشتی) شاره‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له جێگه‌ی مزگه‌وتدا كانیه‌ك هه‌بووه حه‌مه‌ی باول كه خۆی له نه‌وه‌ی (حه‌مه چاوش) ه به ده‌ماو ده‌م بیستویه‌تی و ئه‌ڵێ "ئه‌م سیانزه ماڵه ده‌ستێكی باڵایان هه‌بووه له به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ و باخ و بێستاندا، گنم و جۆ و چه‌ڵتوكیان چاندووه و داره‌ی هه‌ڵوژه و قیسی و قۆخ و سێ‌و و تویان ڕواندوه، بم كاره شوێنه‌كه‌یان ته‌واو بوژاندوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌م سیانزه نزیك به بیست ماڵ جووله‌كه‌ی تێ هاتووه كه به ته‌نیشتی ئه‌وانه‌وه ماڵیان دروست كردووه پاشان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی (محمد پاشای جاف) دا ژماره‌یه‌ك ماڵه به‌گزاده‌ی جافی تێ هاتووه و له شوێنی خۆیاندا كه‌ئێسته‌ش پێی ئه‌وترێت گه‌ڕه‌كی پاشا ڕه‌شماڵیان هه‌ڵداوه و چه‌ند ماڵێكیشیان دروست كردووه " دوای ئه‌مانه له سه‌رده‌می ژیانی مه‌لا عه‌بدوڵای خه‌رپانیدا گه‌ڕه‌كی (پیر محمد) یش كه ناوه‌نده‌كه‌ی (مزگه‌وتی جامیعه) بووه، ئاوه‌دان ئه‌كرێته‌وه.
ئیتر وورده وورده خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ر ڕووی تێ ئه‌كه‌ن و گه‌وره ئه‌بێت میسته‌ر ڕیچ له گه‌شت نامه‌كه‌یدا كه ساڵی 1920 نوسیویه‌تی وای دیاری ئه‌كات كه ئه‌و ده‌مه ھه‌ڵه‌بجه شار بووه كه‌چی سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ر نزیك به‌م مێژووه‌ی ڕیچ مێژوویه‌كی ترمان ھه‌یه كه مێژووی كۆچی یه نه‌ك زاینی وای دیاری ئه‌كات كه ھه‌ڵه‌بجه ئه‌و ده‌مه دێ بووه. له سه‌ر نوسراوی (حاشیه السید شریف الجرجانی علی كتاب المگول فی البلاغه) دا نوسراوه: كتبه السید رسول ابن السید محمد سنه 1240 بقریه حلبجه واته: سید رسوڵی كوڕی سید محمد له ساڵی 1240 ه ئه‌مه‌ی نوسی له گوندی هه‌ڵه‌بجه، من پێمان وایه مێژووه‌كه‌ی ڕیچ راسته، چونكه ڕیچ گه‌شته‌وه‌رێكی شاران دیده بووه به‌ڵام كۆلكه مه‌لاكه‌ی لای خۆمان هه‌ر به یادی پێشتر كه هه‌ڵه‌بجه دێ بووه كه بووه به شاریش هه‌ر به دێی داوه‌ته قه‌ڵه‌م. شایانی باسه له ساڵی 1889دا له (كوه‌یت) دا پێكه‌وه ده‌كرێنه قه‌زا.
دوای زیاتر سه‌د ساڵ مێژوو له‌هه‌ڵه‌بجه خۆی دووباره ده‌كاته‌وه، ئه‌و شاره‌ی بۆیه‌كه‌مجار ژن تیایدا بووه‌ته قائیمقام، ئه‌مجاره‌ش رێبه‌رایه‌تی ده‌داته‌وه ده‌ست ژنێكی تر.
گه‌یشتن به‌پۆسته‌كه‌ی عادیله خانم یه‌كێك بووه له‌و خه‌ونانه‌ی زۆرێك له‌ژنانی هه‌ڵه‌بجه بۆی كۆشاون، به‌ڵام پێی نه‌گه‌یشتوون، هه‌تا رۆژی 27ی نیسانی2016 ژنێكی تر به‌ناوی (نوخشه ناسیح) كرایه‌وه به‌قائیمقامی شاره‌كه.
نوخشه كه له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا چه‌ندین پۆستی ئه‌منی‌و ئیداری هه‌بووه‌و بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌ی سه‌ر به‌هه‌ڵه‌بجه بووه.
نوخشه ناسیح جگه له‌وه‌ی شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه پۆستێكی گرنگی ئیداری وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر دڵی پێی خۆشه ئه‌وه‌یه له‌شاره‌كه‌ی خۆیدا دووهه‌م ژنه پۆستی قائیمقام وه‌ربگرێت‌و به"نیقاش"ی وتوه "وه‌رگرتنی پۆستی قائیمقام له‌لایه‌ن ژنه‌وه له‌هه‌ڵه‌بجه شتێكی نامۆ نییه، چونكه خه‌ڵكی رۆشنبیری ئه‌م شاره هه‌میشه پشتیوانی ژن بوون‌و ئه‌وا نموونه‌كانیشی دیارن".
نوخشه رازی نییه له‌و پۆسته ئیدارییانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ژنان ده‌درێن‌و پێی وایه ژنانیش له‌ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌بردندا له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌لماندوویانه كه شانبه‌شانی پیاوان سه‌ركه‌وتوو بوون له‌كاره‌كاندا، بۆیه چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هاوپیشه‌و هاوپۆستی ئه‌و له‌كوردستاندا زۆربن.
نوخشه ده‌ڵێت "ژن له‌دێرزه‌مانه‌وه له‌هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان شانبه‌شانی پیاوه‌كانیان ئیشیان كردوه له‌كێڵگه‌و ده‌شته‌كاندا، هه‌ر بۆیه ئه‌و كات به‌و شێوه‌یه‌و ئێستاش به‌به‌رێوه‌بردن‌و وه‌رگرتنی پۆستی كارگیری وه‌ك پیاوه‌كانیان كارده‌كه‌ن، به‌رده‌وام ئافره‌ت له‌م سنوره‌دا قسه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگیراوه، به‌شداری كۆر‌و كۆبونه‌وه‌كان بووه".
كوێستان ئه‌كره‌م، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه به‌وه‌كاله‌ت ،ئه‌ویش یه‌كێكه له ژنه هه‌ڵكه‌وتوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كه‌ماوه‌ی چه‌ندساڵێكه له شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه كاری كردوه‌و توانیویه‌تی خزمه‌تی زۆرباش پێشكه‌شی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی بكات ،كوێستان جگه له كاره حكومیه‌كه‌ی رۆَڵی گرنگ و گه‌وره ده‌گێڕێت له بواره‌كانی تر هه‌میشه له‌گۆروكۆبوونه‌وه جیاوازه‌كان هاوشان له گه‌ڵ نوخشه ناێیحی ده‌بینرێن و شوێنیان دیاره كه‌وا بێت
لێره‌وه ڕاستیه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و پێویسته بوترێت: ئه‌مه‌یه وێنای ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان، مێژووش ده‌ری ده‌خات هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕاسته‌قینه، شارێكی زیندوو و پڕ له شارستانی و پره له رێزی ژن كه‌وابێت پاش سه‌د ساڵ مێژوو خۆی دوباره‌ده‌كاته‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ی جاران، له‌هه‌ڵه‌بجه دووژن پۆستی ئیداری وه‌رده‌گرنه‌وه كه‌ئه‌وانیش نوخشه ناسیح و كوێستان ئه‌كره‌مه.
مێژووی یه‌كه‌م قوتابخانه له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ی ؟
شاری هه‌ڵه‌بجه به درێژایی مێژوو شوێنی زانست وزانیاری سه‌رچاوه‌ی ڕووناكی ناوچه‌كه بووه.پێش هاتنی قوتابخانه ، هه‌ڵه‌بجه چه‌نده حه‌وزه‌ی علمی تێدا بووه كه‌له‌هه‌موو شوێنێكی كوردستانه‌وه ڕوویاتێ ده‌كرد .
قوتابخانه بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1920 دا كرایه‌وه ،ئه‌م قوتابخانه‌یه له‌یه‌كیك له‌ماڵه‌كانی شاردا بوو ، زۆربه‌ی قوتابییه‌كان.. جووله‌كه، هه‌ورامی، لادێی. هه‌ندێكیشییان شاری بوون و ته‌مه‌نییان له‌نێوان 5- 15 ساڵیدابوو، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ش ناوی ( عبدالعزیز ) ئه‌فه‌ندی بووه ، هه‌روه‌ها دوومامۆستاشی هه‌بوو به‌ناوه‌كانی، مه‌لاتایه‌ره فه‌ندی ،مه‌لاعومه‌ره فه‌ندی
له‌ساڵی 1926 به‌یارمه‌تی كۆمه‌ڵێ له‌خه‌ڵكی شار هه‌ڵده‌ستن به‌دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌ك ، بۆئه‌م مه‌به‌سته كۆمه‌ڵێ دروست ده‌كه‌ن به‌ناوی. ( كۆمه‌ڵی ئیعانه‌ی مه‌كته‌بی هه‌ڵه‌بجه )، كه ئه‌حمه‌د مختار جاف. یه‌كێك ده‌بێت له ئه‌ندامه‌كانی و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ، له‌كه‌ناری شار پارچه‌یه‌ك له‌زه‌وی خۆی ده‌به‌خشێت به‌قوتابخانه‌كه.
پاشان قوتابخانه ناوده‌نرێت سیروان
ئه‌م قوتابخانه‌یه تاوه‌كوسه‌ره‌تای شه‌سته‌كانیش مابوو، پاشان له‌به‌ر په‌ڕپووتی وخراپی خه‌ڵكی ناوی لێده‌نێن .
قوتابخانه‌ی په‌ڕۆ
له‌ساڵی 1951 بۆیه‌كه‌م جار قوتابخانه‌یه‌كی تێكه‌ڵاو كرایه‌وه .
له‌ساڵی 1952 بۆیه‌كه‌م جار قوتابخانه‌ی كچان كرایه‌وه و ( شوكرییه‌خان ) به‌ڕێوه‌به‌ری بوو.
هه‌ڵه‌بجه و شۆڕشی ئه‌یلول
وه‌ڵامی ئه‌و به‌ڵێنه درۆیانه‌بوو كه‌حكومه‌تی عبدالكریم قاسم دابوونی بۆچاره‌سه‌ركردنی عادیلانه‌ی كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مان ،پاش ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆكانی پارتییه‌وه‌له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌وكاته‌دا،هیچ نه‌كراومافه‌كانی گه‌لی كورد نه‌هاته دی ناچار ڕێگای هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی چه‌كدارانه‌ی گرته به‌ر ئا ئا له‌م كاته‌دا مام جه‌لال ده‌ستیكرد به‌گه‌ڕان و كۆبوونه‌وه كردن به‌خه‌ڵك له‌پێشه‌وه له‌ناوچه‌ی پشده‌رو له‌پاشان له‌به‌هاری 1961 دا هاتووه‌ته ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه و له‌گوندی ته‌پی مسته‌فای خوارو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی ساز كردووه كه هه‌موو سه‌رۆك هۆزو پیاو ماقوڵانی ناوچه‌كه به‌شداریانم تیادا كردوه له‌وكۆبوونه‌وه‌یدا مام جه‌لال ڕێبازی شۆڕشی ڕوونكردووه‌ته‌وه‌و داوای له‌خه‌ڵكی كردووه كه پشتگیری له‌ڕێبازی پارتی و شۆڕش بكه‌ن هه‌روه‌ها سه‌رۆك هۆزه‌كانی سوێند داوه به‌قورئان كه به‌دڵسۆزیه‌وه له‌گه‌ڵ شۆڕشدا بن و ڕێگه‌ی خیانه‌ت نه‌گرنه به‌ر ئه‌وانه‌ی به‌شدار بوون له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریتی بوون له مانه :
1- گه‌ڵاڵی ئه‌حمه‌د ئاغا ، محمه‌د ئاغا له‌گه‌ڵ حسینی كوڕی محمه‌د ئاغا
2- هارونی حاجی مه‌حمود هارونی
3- نه‌ورۆڵی ئه‌حمه‌دی حه‌مه ئه‌مین، میرزا حه‌سه‌ن
4- عه‌مه‌ڵه : حمه ئه‌مینی حامید
5- سه‌یانی :حمه ڕه‌شیدی عه‌بدول محمه‌د ، له‌گه‌ڵ حمه عه‌لی عه‌بدولقادر
6- یاروه‌یسی : حاجی مسته‌فا عه‌لی ، حاجی حه‌یده‌ر هۆمه‌ر، حاجی عوسمان هۆمه‌ر ، حاجی مشیر ، حاجی خالید
7- شاتڕی : حاجی قادر مارف ، حاجی ئیبراهیمی قه‌ڵا ته‌وزان ، عه‌بدولقادر وه‌لی
8- بڵباس حاجی حمه سه‌عیدی فه‌قێ حه‌سه‌ن ، حاجی ساڵحی دوانزه ئیمام
9- كه‌لهور: عه‌لی خه‌لیفه حسێن
10- عه‌بابه‌یلێی شێخ كه‌مالی شێخ ڕه‌شید ، شێخ حمه ئه‌مینی شێخ عبدالله
11- كۆكۆیی حاجی فه‌ره‌جی زه‌ره باوكی شه‌هیدان خالید‌و محمودی حاجی فه‌ره‌ج .
12- میروه‌یسی حمه فه‌ره‌جی ئاخه ، فه‌تاحی حمه فه‌ره‌ج ، حمه فه‌تاحی وارد وه‌یس
13- شێخانی نه‌قشبه‌ندی شێخ ناجی شێخ عه‌لادین شێخ ڕه‌وفی شێخ عوسمان، شێخ مه‌حمودی كاكه شێخ
14- قه‌ویله‌یی : فارس كاكه وه‌یس
15- جاف : دیاری به‌گی حامید به‌گ ، مسته‌فا به‌گی كه‌ریم به‌گ
16- خه‌ڵكی هه‌ورامانیش یار ئه‌حمه‌د به‌گ و ئه‌سكه‌نده‌ر به‌گ
17- زه‌ردۆیی : مه‌حمود ماینجان ، ڕه‌شید مۆردینی
18- ئیمامی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی زمانكۆ ، ئه‌و ڕه‌حیمی محه‌لاورانی
19- وه‌ڵات به‌گی : سه‌باح به‌گ ، حمه سه‌عید به‌گ ، حمه ڕه‌شید به‌گی ئه‌و ڕه‌حمان به‌گ ، حمدی به‌گی حمه سه‌عید به‌گ ، حمه ئه‌مین به‌گی عه‌باس به‌گ
20- خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه : كاكه حمه‌ی فه‌ره‌ج ، ئه‌حمه‌ی حمه ساڵح ناسراو به ئه‌حمه‌ی باوكه حمه ساڵح ، نوری محه‌مه‌دی نانه‌وا ، جه‌مال بابان ، كه‌مال خه‌فاف .
پاش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌ره‌و ته‌وێڵه ڕۆشتون و له‌وێش به هه‌مان شێوه كۆبوونه‌وه به‌خه‌ڵك كراوه ،ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ی مام جه‌لال زیاتر تین. وتاوی خستۆته هه‌ناوی خه‌ڵی شۆڕش گێڕه‌وه‌و زیاتر هانی داون. بۆ تێكۆشان له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی گه‌لدا، خه‌ڵی ناوچه‌كه‌ش له‌پێشوازی مام جه‌لال دا ئه‌م دوو به‌یته شیعره‌یان دانابوو كردبوویانه دروشم
بژی وه‌فدی بارزانی -مام جه‌لال تاڵه‌بانی
هه‌موو هه‌ڵسن. به‌پێوه -مام جه‌لال وا به‌ڕێوه ئیتر شۆڕشی ئه‌یلول تاوده‌سێنێ له‌هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری بۆیه، به فه‌رمانده‌ی شێخ حه‌مه ئه‌مینی شێخ عبدوڵا پۆلێ پێشمه‌رگه ڕێك ده‌خرێ و له‌ڕێكه‌وتی 15-9-1961 ڕووده‌كه‌نه چیای شنروێ وباره‌گا له‌هاوینه‌هه‌واری وه‌زگێڵ داده‌مه‌زرێنن ئه‌وپۆله پێشمه‌رگه یه بریتی ده‌بن له: مامۆستا شێخ حه‌مه ئه‌مینی شێخ عبدوڵا فه‌رمانده‌ی گشتی مه‌فره‌زه‌كه، كاكه حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج ،عمر دوولوله مسته‌فا كه‌ریم عه‌بابه‌یلێی ناسراو به مچه كه‌چه‌ڵ نوری محمدی نانه‌وا جه‌مال بابان. ،محمودی مایجان حه‌مه‌ی حه‌مه تایه‌ر به‌گ شێخ سه‌عیدی موفتی ،علی شیعه ، علی ئه‌حمه‌د ئه‌م یانزه قاره‌مانه یه‌كه‌مین مه‌فره‌زه‌ی شۆڕشی ئه‌یلولن. له‌ناوچه‌كه بروسكه ئاسا دڕیان به‌تاریكه شه‌وی ئه‌وسه‌رده‌مه دا‌و تۆی دڕكی ترسیان. له‌هه‌ناوی دوژمن‌دا چاند .
ئه‌م مه‌فره‌زه‌یه هێدی هێدی كه‌وتنه چالاكی نواندن گونده‌كان گه‌ڕاون ڕێبازی كوردایه‌تیان ڕوون كردۆته‌وه ،هه‌رله‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ندێ كه‌سی قاره‌مانی تر په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كات و وه‌ك حیلمی علی شه‌ریف ،شه‌هیدی فه‌رمانده قادر كۆكۆی حیكمه‌تی مه‌لاعلی شێخ عوسمانی سه‌مینۆف ، مه‌جیدی مه‌لا حامی ، ساڵح عه‌بدوڵا بامۆكی ، حسێنی خوڵام ، عه‌له كورد ، حاجی موشیر كۆكۆیی ، حمه لاسكی یه‌كه‌م چالاكیشیان ته‌قه‌كردن. بوه له موسه‌له‌حه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕێگای خورماڵ –بیاره
ئه‌م مه‌فره‌زه‌یه به‌به‌رده‌وام له‌لایه‌ن كادیری سیاسی له‌ناو شار هاوكاری ده‌كران و ئیشه‌كانیان بۆ ڕێكده‌خرا كه‌بریتی بوون له شێخ ئه‌حمه‌دی شێخ ڕه‌وفی نه‌قیب ، عه‌لی مام ڕه‌زا ، شێخ سه‌عیدی موفتی ، نوری حمه‌ی نانه‌وا ، ئه‌حمه‌دی حمه ساڵح ، خالیدی حاجی فه‌ره‌جی زه‌ڕه مه‌لا ڕه‌ووف، مه‌لا له‌تیف، حمه نوری حاجی حمه ئه‌مین ، شێخ حمه ئه‌مینی شێخ مسته‌فا، جه‌مال خه‌فاف ، عومه‌ری حاجی سه‌عید ، میرزا ئیبراهیم
پاشان. گرتنی بنكه‌ی پۆلیسی سۆسه‌كان كه مامۆستا شێخ حه‌مه ئه‌مین به‌رنامه‌ی گرتنه‌كه‌ی زۆر به ڕێكوپێكی دارشتوه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێت و داوایان لێ ده‌كرێت خۆیان بده‌ن به ده‌سته‌وه وبه‌ڵێنیان ده‌درێتێ ژیانیان پارێزراوده‌بێت ، یه‌كه‌م كه‌س كه خۆی ڕاده‌ست ده‌كات شه‌هید كاك محمد گوڵپی ده‌بێت بۆیه دوای ئه‌م وره‌ی پۆلیسه‌كان ده‌ڕوخێت و بنكه كه چۆڵ ده‌كه‌ن هه‌ندێكیان. به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه و ته‌وێڵه راده‌كه‌ن قوتار ده‌بن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ت به‌ره‌و دۆڵی تاوێره راده‌كه‌ن له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كه‌ی كاكه‌حه‌مه‌ی فه‌ره‌جه‌وه شوێنیان ده‌كه‌ون و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن ئه‌م حه‌وت پۆلیسه شه‌ش تفه‌نگ وڕه‌شاشێكی بڕنه‌وخۆریان پێ ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك فیشه‌ك ئه‌مانه له‌وكاته‌دا ده‌بنه گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی شۆڕش وكه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت .
پاشان مامۆستا شێخ حه‌مه ئه‌مین ڕێبازی شۆڕش بۆ دیله‌كان ڕون ده‌كاته‌وه‌و پیان ده‌ڵێت ئێوه میوانی ئێمه‌ن هه‌ركامتان ده‌بنه پێشمه‌رگه قبوڵمانه‌و هه‌ركامیشتان ناتانه‌وێت بێته پێشمه‌رگه ئازاده‌و ده‌توانێت بڕواته‌وه ماڵی خۆی به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا پۆلیسه دیله‌كان نابنه پێشمه‌رگه به‌ڵام به‌ڵێن ده‌ده‌ن دژی شۆڕش نه‌بن وقسه‌ی باش له‌سه‌ر شۆڕش بكه‌ن.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر دروست ده‌كات له‌م نێوه‌نده‌شدا ڕۆشنبیران وڕێخستنه‌كانی پارتی وشۆڕشی ئه‌یلول به‌تایبه‌ت ئه‌حمدحمه ساڵح و شه‌هید خالیدی حاجی فه‌ره‌جی زه‌ڕه و هاوڕێكانیان ده‌كه‌ونه باسی ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌و چالاكییه‌كان ئیتر نه‌یاره‌كانی شۆڕش ترسیان لێ ده‌نیشێت و زیاتر‌و زیاتر شۆڕش له‌ناوچه ده‌نگده‌داته‌وه هه‌ر ئه‌م. مه‌فره‌زه‌یه به‌هاوكاری ڕێخستنه‌كانی پارتی وشۆڕشی ئه‌یلول چه‌ندین. چالاكی تری گرنگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
شه‌ڕی زه‌ڵم و به خه‌نجه‌ر هه‌ڵكوتانه سه‌ر دوژمن
له رۆژی 12/8/1963 دا له داستانێكی قاره‌مانانه‌دا به‌ریان به شالاوی دوژمنی داگیركه‌ر كرد .كاتێ شۆڕشی (ئه‌یلول) له‌سه‌رتای هه‌ڵگیرسانیدا بوو ناوجه‌ی هه‌ورامان و شاره‌زو ر هه‌له‌بجه ئازاد بو ،بوبو به لانكی شۆڕش.له‌م كاته‌دا دوژمنی داگیركه‌ر چاوی به‌رایی نه‌ئه‌دا كه گه‌لی كورد به مافه‌كانی خۆی شاد بێ،كاتی هاتنه سه‌ر حوكمی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان بون كه زۆر فاشیستانه بیریان له شۆڕش‌و مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كرده‌وه،له‌به‌رئه‌وه شاڵاوێكی سه‌رتاسه‌ریان بۆ سه‌ركوردستان ده‌ست پێ كرد بۆ داگیركردنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشمه‌رگه‌و شۆڕش ئازادی كردبون.فه‌رمانده‌یی كردنی ئه‌م شاڵاوه به سه‌ركردایه‌تی زه‌عیم سدیق مسته‌فا بووكه فه‌رمانده‌ی لیوی 20 ی سوپای عراق بوو بۆ ناوجه‌ی سلێمانی.له‌م كاته‌دا ئه‌م لیوایه باشترین و پڕجه‌ك ترین لیوای سوپای عراق بوو كه ئامده‌یان كرد بوو بۆ هێرش بۆ سه‌ركوردستان.له‌سه‌رتای مانگی شه‌شی 1963 وه ده‌ستیان به‌شالاو كرد شه‌لم كوێرم هیچ نابوێرم كه‌وتنه تۆپبارانی هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ی كه له‌نزیك جاده‌ی قیر بون له ده‌وروبه‌ری سلێمانی،تاهاتنه سلێمانی قه‌سابخانه‌یه‌كیان له ناوشاری سلێمانی ئه‌نجام دا،پاشان جه‌ندگوندێكیان له نزیك سلێمانی ته‌خت كرد وه‌ك گوندی قه‌رتوغان كه تا دوای ڕوخانی سه‌دامی فاشی ئاوه‌دان نه‌كرابویه‌وه ،ئیستا له‌گه‌ڵ شاری سلێمانی تێكه‌ڵ بوه.ئینجا به‌ره‌و شاری ده‌ربه‌ندی خان به‌رێكه‌وتن له گوندی (سیداره) له‌نزیك ده‌ربه‌ندی خان 32 كه‌سی مه‌دنیان به‌بێ تاوان گولله باران كرد بۆ جاوترسێنی خه‌ڵك و شۆڕش،له‌دوای گرتنی شاری ده‌ربه‌ندیخان له مانگی ته‌موزی ئه‌وساڵه‌دا،ئینجا ڕوی هێڕشه‌كانی به‌ره‌و هه‌له‌بجه‌و شاره‌زو نا بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوجانه له‌ژیر ده‌ست پێشمه‌رگه بوون،دوای ئه‌وه‌ی هاته سه‌یدساده‌ق،شۆڕش پلانی دانا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری بكات و نه‌هێڵێ هه‌له‌بجه داگیربكاته‌وه،بڕیار درا له پردی زه‌ڵم سه‌نگه‌ر لێ بدرێ ئه‌و شوێنه بكرێ به به‌ره‌ی شه‌ڕ،هه‌رچه‌نده شۆرش‌و پێشمه‌رگه له‌وكاته‌دا ته‌نها خاوه‌نی خراپترین چه‌كی ئه‌وسه‌رده‌مه بو،هه‌ندی خه‌ڵكیش به‌جه‌كی خۆی شه‌ڕی ده‌كرد،یانزه‌تیرو پینج تیر،تاپڕ،ڕه‌شاشی برێن ،،،،هتد دوای لێدانی سه‌نگه‌ر له‌و شوێنه‌دا، وه‌بڕینی جاده‌ی سه‌ركی و ئاژین كردنی ئاو به‌و ناوه‌دا به‌حساب تاكو ده‌بابه‌كان بچه‌قن نه‌توانن پێشره‌وی بكه‌ن..هێزی دوژمن كه پێكهاتبوله‌لیوی 20 سوپای عراق به فه‌رمانده‌ی زه‌عیم سدیق،هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له نزار خه‌زره‌جی ئه‌وكات ئه‌فسه‌ری یه‌ك بوه.هه‌روه‌ها تارق هاشمی كه لێپرسراوی كه‌تیبه‌ی تۆپ هاویشتن بوه به‌پله‌ی ئه‌فسه‌ری یه‌ك،ده‌یان ده‌بابه ڕویان كرده هه‌له‌بجه‌و شاره‌زوو به پشتیوانی ده‌یان فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌ئاسمانه‌وه له‌پردی زه‌ڵم به‌ره‌نگاری شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی پێشمه‌رگه بونه‌وه كه بڕیاریان داب‌و مه‌ردانه شه‌ڕی داگیركه‌ر بكه‌ن بۆ پاراستنی خاكی كوردستان وه دروشمی كوردستان یان نه‌مانیان هه‌ڵكردبوو.پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی 12 ئاب شه‌ڕ تا ئیوره به‌رده‌وام ده‌بێ سوپای داگیركه‌ر ناتوانێ له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه تێپه‌ڕ بكات له ڕۆژی دوایی 13/8 هه‌مدیسان دوژمن گوڕ ئه‌داته‌وه خۆیی هیرش ده‌كات،ئیتر به‌رگری پێشمه‌رگه كه‌م ده‌كات چونكه چه‌ندین كه‌سیان لێ شه‌هید ده‌بێ و فیشه‌ك و نان ئاویان پێ نامێنی و كه‌سیش نیه كه كۆمه‌كیان بكات و بێت به‌هانایانه‌وه جونكه له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی پێشمه‌رگه‌دا ،تۆپارانی ده‌بابه و مه‌دفه‌عی و فڕۆكه‌كان بۆ گونده‌كانی ده‌روبه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ ،ئیتر به‌م شیوه سوپای دوژمن له‌پردی زه‌ڵم تێ ئه‌په‌ری تا ناو شاری هه‌له‌بجه ناوه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕۆشتنی دا تۆپبارانی به‌رده‌وام بۆ گونده‌كان هه‌بوه،،
ئه‌م داستانه‌ی پردی زه‌ڵم به‌خوێنی گه‌شی 12 شه‌هید تۆماركرا كه سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیده‌كان نه‌مر(محمه‌د ئه‌حمه‌د حه‌مله) ناسروا به‌حمه‌گوڵپی بوو،حمه گوڵپی له شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌بابه‌و تۆپ‌و فرۆكه‌ی ده‌ژمن تا دوا فیشه‌ك له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه ده‌جه‌نگێ پاش ئه‌وه‌ی فیشه‌كی نامێنێ له‌سه‌نگه‌ره‌كه‌ی هه‌لناسێ و سوێنده‌خوات به خوا‌و به‌كوردستان كه خوی به‌خت بكات له‌پیناو سه‌ربه‌رزی گه‌له‌كه‌ی، تاكو ده‌بابه‌كانی دوژمن نزیك ده‌بنه‌وه له‌سه‌نگه‌ره‌كه‌ی ئینجا به‌خه‌نجه‌ره‌كه‌ی هه‌ل ده‌كوتێته سه‌رده‌بابه‌ی دوژمن و عه‌ده‌د دۆشكه‌ی سه‌رده‌بابه‌كه به‌خه‌نجه‌ر دائه‌پاجی،به‌لام مه‌خابن ده‌بابه‌یه‌كی تر له دواوه به‌دۆشكه ته‌قه ی لێ ده‌كاتو شه‌هیدی ده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ی كه سوپای داگیركه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته قاره‌مانانه‌ی شه‌هید حمه‌گولپی ده‌بینن سه‌ریان سوڕ ده‌مێنێ ،هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌ش بو هێرشه‌كه‌یان ئه‌وڕۆژه ده‌وه‌ستێنن و به‌ره‌و سه‌یدساده‌ق ده‌كشێنه‌وه بۆ سه‌ربازگه‌كه‌یان،له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی خۆیان ته‌رمی پیرۆزی شه‌هید حمه‌گوڵپی له‌دوای ده‌بابه‌یه‌ك ده‌به‌ستن و ڕای ده‌كێشن له‌پردی زه‌ڵمه‌وه تاكو ناو سه‌یدساده‌ق، له‌ناو بازاڕدا ته‌رمه‌كه‌ی فڕێ ئه‌ده‌ن تاكو خه‌ڵكی كوردستان‌و ناوجه‌كه‌ی پێ جاوترسێن ،،پاش مانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی ڕۆژێك له سه‌رجاده‌كه‌ی ناو سه‌یدساده‌ق ،ئیتر خێرخواز‌و موسڵمانان ده‌چن ته‌كلیف له فه‌رمانده‌ی سه‌ربازگه‌كه ده‌كه‌ن كه گوناهه ئه‌و ته‌رمه له و جاده‌دا فڕی بدرێ خوا قبوڵ ناكات ،ئیتر فه‌رمانده‌ی سه‌ربازگه‌كه‌ی سه‌یدسادق فه‌رمانیان پێ ئه‌دا كه بچن له گۆڕستانی سه‌ید سادق بینێژن،ئه‌وانیش هه‌ر به‌جلو به‌رگه‌كه‌ی به‌ریه وه ده‌ی نێژن بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌هیچی بده‌ن(مه‌لا محمه‌د مه‌لا ساڵح شاره‌زوری له‌گه‌ڵ پیاو ماقوڵانی سه‌یدسادق هه‌ستابون به‌م كاره ڕاكێشان و شێواندنی ته‌رمی شۆڕشگێرانی كورد له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه بوه به‌كه‌لتور ی دگیركه‌ران بێ گوێدانه‌هیچ یاسا‌و ڕێسایه‌كی جه‌نگ و مافه‌كانی مرۆڤ،له‌وكاته‌وه تائیستاش به‌رده‌وامه له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان دوباره‌و جه‌ند باره بۆته‌وه‌و ده‌بێته‌وه.. به‌م شێوه شاڵاوی سوپای عیراق به‌رده‌وام ده‌بێ پاش گرتنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه روو له‌هه‌ورامان ده‌كات تا كو به‌رده‌م بیاره ده‌روات، به‌ڵام به‌ره‌نگاری شه‌رو به‌رگری پێشمه‌رگه ده‌بێته‌وه ناجار به پاشه‌كشه ده‌كری چه‌ندین ده‌بابه‌ی تیك ده‌شكێ و ده‌گه‌رێته‌وه،، له‌كاتیكدا به‌رده‌وام تۆپباران هه‌بوه له‌گه‌ڵ بۆردومانی فرۆكه‌ی جه‌نگی بۆ گونده‌كانی ناوجه‌كه كه جه‌ندین خه‌ڵكیان به‌بێ تاوان شه‌هید كردوه، سه‌ره‌رای كوشتنی به عه‌مدی ئاژه‌لی گوندنشینان (مه‌ڕو بزن..هیستر...هتد٠)به بۆردومانی فڕۆكه،،تاكو پشتیوانی شۆرش كه‌م بكه‌نه‌وه.
بۆمبارانی هه‌ڵه‌بجه 26/4/1974
یه‌كه‌مین تراژیدیای جه‌رگ بڕ بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه، بۆردومانی فرۆكه مه‌رگچێنه‌كانی به‌عس بوو له 26/4/1974 كه وێرانكردنی شار‌و ده‌یان قوربانی و شه‌هیدی لێكه‌وته‌وه كه به 100 كه‌س مه‌زه‌نده ئه‌كرا، بێگومان ئه‌و بۆردومانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش له پاش بۆردومانی قه‌ڵادزه دێت كه زیاتر له 160 شه‌هیدو 200 برینداری لێكه‌وته‌وه، كه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی 11 ی ئازاری 1970 بوو له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس كه پاش چوارساڵ ئه‌و رێككه‌وتنه به نسكۆی شۆرشی كوردی و ئاواره‌بوونی هه‌زاران خێزان كۆتایی هات و رێكه‌وتننامه‌ی شومی جه‌زائیر مۆركرا له‌لایه‌ن شای ئێران و سه‌دام حسین و هه‌واری بۆمیدیه‌نه‌وه.
ئه‌وه یه‌كه‌مین به‌ركه‌وتنی تراژیدیانه بوو بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و خوێندكاران و خزمانی قه‌ڵادزێ و حه‌ره‌می زانكۆی كوردی كه به‌داخه‌وه كه‌مترین تیشكی ئه‌خرێته سه‌ر له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كانه‌وه، ئیدی چیرۆكی خوێن و كوله‌مه‌رگی ده‌ستی پێكردو به‌درێژایی چه‌ندین ده‌یه هه‌ڵه‌بجه‌و قه‌ڵادزێ وه‌كو شارانێكی په‌راوێزو دژه حكومه‌ت ناسێنران، به‌مانایه‌كی دیكه كاره‌سات و بۆردومانی 24 و 26/4/1974 ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵه‌بجه و قه‌ڵادزێ وه‌ك دو شاری یاخی و سه‌ركه‌ش ته‌ماشاكراوه‌و به سه‌ری شۆرش و رۆحی كوردایه‌تی وێناكراوه بۆیه هه‌میشه نه‌یاران ویستویانه ئه‌و سه‌ره بشكێنن یان هه‌ر له‌ناوی به‌رن، ئه‌گینا له رووی جوگرافیه‌وه هه‌ڵه‌بجه‌و قه‌ڵادزه دوورن له یه‌كه‌وه‌و نزیكایه‌تی ئه‌و دو شاره‌ش ته‌نها له رووی رۆحی و هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ریه‌وه بووه‌و ئامانجه‌كانی به‌عسیش زۆر روون و ئاشكرا بوون.
ناوی شه‌هیدانی تاوانی بۆمبارانی هه‌ڵه‌بجه 26/4/1974
1. حه‌میده مه‌حمود ئه‌حمه‌د ناوخاس (خێزانی خالید ڕه‌شید ساڵح)
2. به‌ناز خالید ره‌شید ساڵح
3. شیرین خالید ڕه‌شید ساڵح
4. شێرزاد حسن قادر محمود قه‌ساب
5. نوزاد حسن قادر محمود قه‌ساب
6. به‌ختیار قادر مه‌حمود قه‌ساب
7. حكیم قادر مه‌حمود قه‌ساب
8. كالێ قادر مه‌حمود قه‌ساب
9. قادر مام ڕه‌شید ( له‌گه‌ڵ دوو منداڵی ،خه‌ڵكی سلێمانی بون )
10. حاجی ئه‌مین جه‌وهه‌ر
11. ئیبراهیم ئه‌مین جه‌وهه‌ر
12. حاجی عبدولقادر هانه سوره‌یی
13. غریب حاجی ئه‌مین
14. محمود عبدالڕحمن ئه‌فه‌ندی( قادر كه‌ریم)
15. عه‌زیز محه‌مه‌د ( عه‌زه‌ی په‌زه (په‌روێز)
16. حمه‌ڕه‌شید سه‌یدعبدولقادر محمود چایچی
17. ئاری عه‌لی ئیسماعیل
18. ئه‌حمد شریف مه‌حمود
19. ئیبراهیم ئه‌مین جوهر
20. به‌هار ئه‌حمه‌د عبدوڵڵا محه‌مه‌د
21. بێستون هاشم كازم ( وه‌ستا هاشمی هه‌ورامی)
22. ئه‌حمه‌دغفور سالح نه‌ڕۆ
23. حه‌سه‌ن حمه‌ڕه‌شید مه‌حمود
24. كریم محمد نادر
25. به‌ختیار قدر مه‌حمود
26. محمه‌دئه‌مین مۆردینی
27. عبدالله مه‌لا ئه‌مین
28. ئازاد عه‌لی جوله‌كه
29. حسن عبدالكریم سه‌راوی
30. عبدالله حمه فه‌رج
31. عبداللتیف حاجی حمه ساڵح حمه‌ره‌زا
32. عبدالرحمن حاجی حمه‌ساڵح
33. عبدالله ئه‌حمه‌د حمه‌خان
34. ده‌روێش شه‌ریف ئه‌سپ و عه‌ربانه چی ( ماڵی له‌كانی قوڵكه بوو)
35. شێركۆ عمر كریم مه‌غدور
36. حكمت ئه‌حمه‌د بارام
37. فتاح ئه‌حمه‌د ئیسماعیل به‌گ
38. ئازاد ئه‌حمه‌د كریم (ئازاد كوردستانی) مامۆستای گوندی تریفه
39. ئایار علی ئیسماعیل
40. مسته‌فا سه‌ید قادر
41. عبدالله عبدالكریم
42. قادر نادر محه‌مه‌د (چرۆستانه‌یی)
43. ناسكه قادر مه‌حمود
44. محمد قادر محمد فه‌تاح
45. محه‌مه‌د حمه‌ره‌شید مه‌حمود
46. كافیه مه‌حمود محه‌مه‌د (خێزاانی حاجی فتح الله)
47. مه‌حمود عه‌زیز سه‌عید خه‌یات
48. محه‌مه‌د قادر محه‌مه‌د فتاح تاوگۆزی
49. فواد محه‌مه‌د قادر
50. مریم محه‌مه‌د قادر
51. ئه‌نوه‌ر قادر ساڵح
52. سنۆبه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا
53. فاتمه سه‌ید فه‌تاح محمد بارام
54. بورهان حسێن ئه‌حمه‌د
55. حه‌بسه ئه‌حمه‌د فتاح
56. ئه‌حمه‌د حسێن قادر
57. به‌ختیار نوری عبدول محمه‌د
ئه‌مانه‌ش بریندار بوون :
1-فه‌یسه‌ڵ محمه‌د فتاح حسێن... دوای ساڵیك مردوه
2-حاجی فه‌تاح ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ....دوای دوو مانگ له‌ئیران مردوه
3- حمه‌نوری عمر كاكی....بریندار
4- عبدولقادر ئه‌حمه‌د فتاح....بریندار
فه‌ره‌نجی”كوڵه باڵ”له هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان
فه‌ره‌نجی یان كوڵه‌باڵ ،پۆشاكی دێرن‌و له‌مێژینه‌ی پیاوان بوه له‌هه‌ورامان، به‌هۆی پێوستی بۆ خۆپاراستن له‌سه‌رماو سۆڵه‌ی زستان، هه‌ورامیه‌كان توانیویانه گه‌لێك پێداوستی ژیان به‌ده‌ستی خۆیان دروست بكه‌ن، له‌وانه فه‌ره‌نجی.
فه‌ره‌نجی له‌هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵدا له‌به‌ر كراوه و ئیستاش له‌به‌ر ده‌كرێ، بۆزستان گه‌رمه و بۆ هاوینیش له تیشكی خۆر ده‌ت پارێزی، به‌لام به‌شیوه‌ی گشتی جاران بۆ وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه له‌به‌ر كراوه، فه‌ره‌نجی ته‌نیا بۆ خۆپاراستن له‌سه‌رما سودی لێ وه‌ر نه‌گیراوه بگره زۆر سودی تری هه‌بوه، سه‌رشانه‌كانی زۆر به‌رزه و بۆ هه‌ڵگرتنی كۆڵ و باری قورس سودی هه‌بوه ، پشت شان وملی پاراستوه له ڕێش بون و سوربونه‌وه وئازار.
له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی كورده‌وه فه‌رنجی وه‌ك ڕه‌مزێك هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی هه‌له‌بجه‌و هه‌ورامان له‌به‌ریان ده‌كرد، دواتریش له شۆڕشی نوێ‌دا لاله‌یه‌ن زۆرێك له‌پێشمه‌رگه‌وه له‌به‌ر كراوه وه‌ك مامه‌ڕیشه، هه‌رووه‌ها له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان له‌به‌ر كراوه وه‌ك قاسملۆی نه‌مر، هه‌م سوك و سۆڵ بوه هه‌م گه‌رمیش بوه، هه‌م یارمه‌تی ده‌ر بوه بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك له شاندا، هه‌م وه‌ك پۆشاكێكی نه‌ته‌وه‌یی له دژبه‌ری داگیركه‌راندا، سام‌و هه‌یبه‌تێكی هه‌بوه دوژمن حسابی بۆ كردوه، ئیستاش ده‌سته‌ی پێشمه‌رگه‌كانی په‌رله‌مانی فه‌رنجی و كلێته‌و جلی كوردیان له‌به‌ره.
شۆڕشی نوێ و سه‌ره‌تای كۆمه‌ڵه و ی ن ك
ساڵی1971-1972 ئه‌ڵقه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران. له‌شاری هه‌ڵه‌بجه دروست بووه زۆر ئازایانه توانیویانه ژماره‌یه‌ك لاوی شۆڕشگێڕ وكوردپه‌روه‌ر یه‌ك بخات ،ئه‌وئه‌لقه‌یه‌ش مه‌حمود عه‌بدوڕه‌حمان بوو ناسراو به شێخ علی له‌دوای نسكۆی شۆرش 1975 ئه‌لقه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه زۆر به‌باشی كاره‌كانی به‌نهێنی ئه‌نجام ده‌داوگه‌شه‌ی زۆر باشی كردوو ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندام ودۆست وهه‌واداری پێكهێنا ،گه‌رم وگوڕیه‌كی باشی شۆڕشگێڕانه‌ی خسته ناوچه‌كه‌وه
ورده‌ورده كار به‌وه‌گه‌شت خه‌باتی چه‌كداری خۆی سه‌پاند،شۆڕش بوه وه‌ڵامی جدی بۆنه‌خشه گڵاوه‌كه‌ی دوژمن بوو ئه‌یویست بۆیه‌كجاری بیروباوه‌ڕی كوردایه‌تی له‌ناوبه‌رێ و گه‌روی ئازادی خوازان بتاسێنێ .
هه‌ڵه‌بجه‌ی شۆڕشگێڕ یه‌كه‌مین. مه‌فره‌زه‌ی له‌شه‌وی 26له‌سه‌ر27مانگی 6ساڵی 1976ڕه‌وانه‌ی چیاكرد،مه‌فره‌زه‌كه‌ش بریتی له‌مه‌حمود عه‌بدوڕه‌حمان ناسراوشێخ علی ،علی شیعه،ناسراو به‌قاله،تۆفیق ڕه‌حیم ناسراو به كامه‌ران ،شه‌هید شه‌وكه‌تی حاجی مشیرناسراومه‌لانوری،حامیدی حاجی خالیدناسراو به دلێر ،محمدی حاجی مه‌حمود ناسراو به عه‌زیز ،حه‌مه‌سه‌عید خوڕماڵی ناسراو به دكتۆر ڕه‌زا، ئه‌م پێشمه‌رگانه به‌چه‌ند چه‌كێكی سوكه‌وه كه‌كاتی خۆی شێخ علی وشه‌هید وه‌ستا ئه‌نوه‌ری برای شاردبوویانه‌وه ڕویانكرده چیای سورێن و ئه‌وشه‌وه له‌سه‌ر كانی هه‌رمێله یه‌كه‌مین. كۆبوونه‌وه‌یان كردوكه‌شێخ علی باسی شۆڕش و ئامانجه‌كانی بۆكردبوون ،هه‌رئه‌وشه‌وه ده‌ستیان. خستبوه سه‌رده‌ستی یه‌كتروسوێندیان به ماركسیزم و لینینزم خواردبوو كه‌خیانه‌ت له گه‌ل ونیشتیمان نه‌كه‌ن.
له‌كاتی سوێند خواردنه‌كه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ستی گێڕابوه‌وه دوای وتبوی من له‌باتی ئه‌وسوێنده به قه‌بری باوكم سوێند ده‌خۆم، پاشان ئه‌م مه‌فره‌زه‌یه كردبوویان به به‌رنامه شه‌وان ده‌چونه لادێكان و باسی شۆڕشی نوێی ومه‌سه‌له‌ی كوردیان. بۆ ده‌كردن وهه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان له‌پیاوخراپ وخه‌ڵكی خۆفرۆش ولاده‌رده‌كرد،ئه‌گه‌ر تاوانی دیاری كراویشیان. هه‌بوایه به‌سزای گه‌لیان. ده‌گه‌یاندن.
ئه‌م قاره‌مانانه له‌كاروچالاكی به‌رده‌وام ده‌بن. تاشه‌وی 6له‌سه‌ر٧مانگی 10ساڵی 1976ده‌سته‌یه‌كیان هاتبونه گوندی قاینه‌جه‌ی شاره‌زور بۆكڕینی چه‌ك دوژمن له‌ڕێگه‌ی سیخڕه‌وه پێی زانی بوون. وهێزێكی گه‌وره‌ی ناردبوه سه‌ریان. ئابڵوقه‌ی گوندكه‌یان دابوو ،داوایان. له پێشمه‌رگه‌كان. كردبوو خۆیان. بده‌ن. به ده‌سته‌وه ،ئه‌وانیش مه‌ردانه هاتبوونه ده‌ست وخۆیان. قوتار كردبوو،له‌م شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یه‌دا فاتیح شێخ حه‌یده‌ر بریندارئه‌بێ ودواتر خۆی شه‌هید ده‌كات بۆئه‌وه‌ی به‌دیلی نه‌گیرێ ،شه‌هید فاتیح شێخ حه‌یده‌ر ده‌بێته یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی شۆڕشی نوێ و ئه‌م. ناوانه‌ش محمد حه‌مه فه‌ره‌ج ،هاشم ڕه‌شید ،وه‌هاب. حاجی عوسمان. حه‌مه ڕه‌شید خاوه‌ن ماڵه‌كه به دیلی ئه‌گیرێن. ودوای ماوه‌یه‌ك له‌قه‌سابخانه‌ی موێڵ شه‌هید ده‌كرێن.
ئه‌مه یه‌كه‌مین. داوی دوژمن بوو كه‌تێی كه‌وتن. ویه‌كه‌مین. شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووی دوژمن. بوو
ئیتر كۆمه‌ڵه‌و ی ن ك زیاتر وزیاتر له‌ناوچه‌كه زۆر به‌هێزبوو توانی چه‌ندین. فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان. له‌ده‌وری شۆڕشه نوێكه‌ی كۆبكاته‌وه و ڕۆڵی به‌رچاوبگێڕن
چه‌ندین. نه‌به‌ردی بێ وێنه تۆماربكه‌ن.
راپه‌رینه‌كه‌ی 19-5-1987 ی هه‌ڵه‌بجه
له میانه‌ی سیاسه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی ڕژێمی به‌عس بۆ جینۆسایدكردنی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 1987 و به به‌رنامه‌ی زه‌وی سوتاو ناوچه‌ی پاوانكراو، له‌و میانه‌دا پیلانێكی سه‌ربازی ڕژێمی به‌عس گوندنشینه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی ناچاركرد كه گونده‌كان چۆڵ بكه‌ن و له یه‌كێك له كۆمه‌ڵگا زۆره‌ملێكانی (زه‌مه‌قی- عه‌نه‌ب- خورماڵ) نیشته‌جێ ببن. به‌مه‌به‌ستی پیلانه‌كه‌ش گۆشه‌گیركردنی ئه‌م شاره تێكۆشه‌ره بوو، له ناوچه هه‌ستیاره‌كانی به تایبه‌تی له‌و گوندانه‌ی كه ده‌كه‌ونه نێوان هه‌ڵه‌بجه‌و ئێرانه‌وه. له‌و چوار چێوه‌یشدا 52 په‌نجاو دوو گوندی شاره‌زوور ڕاگوێزران. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ك ناڕه‌زای ده‌ربڕینێك دژ به سه‌پاندنی ڕێوڕه‌سمی سه‌ربازی و پۆلیسی به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ریدا كۆمه‌ڵێ له گه‌نجان و قوتابیانی شاره‌كه خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌یان ئه‌نجامدا كه دواتر به ڕاپه‌رینه‌كه‌ی 13-5-1987 ی هه‌ڵه‌بجه ناسرا، شه‌قامه‌كانیان گرته به‌رو هاواریان ده‌كرد: (نا بۆ ڕاگواستن، نا بۆ به‌عسی كردن و نا بۆ به‌عه‌ره‌بكردن). وه‌ڵامی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان به ئاگر بوو، له‌و ڕۆژه‌دا لاوێك به ناوی (مه‌ریوان حه‌مه‌ڕه‌شید) ه وه شه‌هید بوو، به‌ڵام كۆڵنه‌ده‌ران ته‌رمه‌كه‌یان به‌رزكردوه‌و به شاره‌كه‌دا ده‌سوڕانه‌وه. له ئاستی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بارودۆخه‌كه‌دا، ڕژێم كه‌وته خۆی و ئاماده باشی نواند بۆ داپڵۆسینی ڕاپه‌ڕینه‌كه و په‌نای برده به‌ر هێزی ئاسمانی و هێزی وپیاده‌و موغاویر. هه‌شت فرۆكه‌ی هێلیكۆپته‌ر به قومبه‌له‌و ڕه‌شاش شاره‌كه‌یان بۆردومانكرد. ڕه‌شاشی فڕۆكه‌كان ڕویانكرده سڤیله‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كانی: (كانی عاشقان، مۆردانه، شێخ سمایل، پیر محه‌مه‌د). بووه هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی 250 دوو سه‌دو په‌نجا خانوی گه‌ڕه‌كه‌كانی كانی عاشقان و مۆردانه و شه‌هیدكردنی 60 شه‌ست كه‌س و برینداركردنی ده‌یانی تر، پاشتریش برینداره‌كانیان له نه‌خۆشخانه ده‌رهێنا و زینده‌به‌چاڵیان كردن.
هاوكات له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی 13-5 هه‌ڵه‌بجه، ڕه‌واندوز و شه‌قڵاوه‌ش بۆ پشتیوانی هه‌ڵه‌بجه ڕاپه‌ڕین، به‌ڵام ڕاپه‌رینه‌كه‌ی ئه‌وێ زوو خامۆش كرا.
هه‌ڵه‌بجه و سامانی سروشتی
ئێستا هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه و، ده‌وڵه‌مه‌نترین ناوچه‌ی ئابوری هه‌مه‌چه‌شنی هه‌موو گه‌لی كورده، كه‌چی وێرانترین پارێزگایه، ته‌نها له‌م سامانه ئابوریه هه‌مه‌جۆرانه‌ی هه‌ڵه‌بجه وردبینه‌وه،
• سامانی ژێر زه‌وی- نه‌وت و گۆگرد و گاز: پارێزگای هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له ناوه‌نده‌كانی سامانی ژێر زه‌ویی و چه‌ندان بیری نه‌وت و گۆگرد و گازی تێدایه و ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ده‌رهێنان و حه‌په‌لووش كردنی، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی: ده‌ره‌شیش، سازان و ناحیه‌ی به‌مۆ له گووندی بانی بۆڵانی تاوگۆزی، ئێستا كۆمپانیا ڕووسییه‌كان له كاركردندان بۆ ده‌رهێنانی.
• سامانی ئاویی سرووشتیی و ماسی: هه‌ڵه‌بجه خاوه‌ن زۆرترین ڕێڕه‌وی ئاوی سرووشتییه له چاو پارێزگاكانی دیكه‌ی باشوری كوردستان دا، ڕووباری سیروان كه ڕێڕه‌وه ئاوی زمكان له ناوچه‌كانی تاوگۆزیی و ڕێڕه‌وه ئاوی زه‌ڵم له ناوچه‌كانی ئه‌حماوای هه‌ورامان به دوو دیوی جیاواز دا دێن و ده‌ڕژێنه ڕووباره‌كه‌وه، ئه‌وا سامانێكی گرنگی ماسیی و ئاوی سرووشتی تێدایه، ساڵانه یه‌كێكه له گرنگرترین ناوچه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی سامانی ماسی.
• سامانی كشتوكاڵیی و ئاژه‌ڵداری: هه‌ڵه‌بجه خاوه‌ن ده‌شتی شاره‌زووره، كه یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نترین ده‌شته‌كانی جیهانه، چی به‌روبوومی خواكرده ئه‌توانرێ له‌م خاكه‌دا به‌رهه‌م بهێنرێ و ده‌یان كارگه‌ی به‌رووبوومی كێڵگه‌یی و له قوتونانی تێدا درووست بكرێ،
• سامانی گه‌شتووگوزار: پێویست ناكات به وردی باس له ئه‌حماوا-ته‌وێڵه و بیاره- گووڵان و چاوگ-سازان- ڕۆخه‌كانی ڕووباری سیروان تا ئه‌وبه‌ری ڕووباره‌كه ناوچه‌كانی شه‌مێران و تاوگۆزی، هه‌موویان سرووشتێكی ناوازه‌ی خواكردن، به‌س فایده‌ی چی، كه حكوومه‌ت هه‌مووی پشتگوێ خستووه!!
• سامانی دره‌ختی میوه‌یی: هه‌ڵه‌بجه بنكه‌ی جیهانی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ناری ناوازه‌یه، گوێزی هه‌ورامان هیند به‌ناوبانگه له‌م سه‌ر بۆئه‌وسه‌ری كوردستان باسی ده‌كات ،هه‌روه‌هاهه‌نجیر و قۆخ و ترێ ڕه‌شه و سێ‌و
• سامانی شوێنه‌وار: ئه‌توانم بڵێم 25% ی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان ده‌كه‌ونه گرد و لووتكه شاخه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه، له هه‌زاران سال پێش زاینه‌وه تا ده‌گات به بنكه‌كانی مووغانی زه‌رده‌شتی له هه‌ورامان و گردی به‌كراواو تا ئه‌وانی تر كه زۆر به‌ناوبانگن و له‌ناوسه‌رچاوه‌كان زۆرجار ناویان هاتوه
• سامانی خاڵه سنوورییه‌كان: ئه‌م سامانه خۆی له بازرگانیكردنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، هه‌ڵه‌بجه ده‌یان ده‌روازه‌ی گرنگی تێدایه كه ده‌كرێت بكرێته خاڵی سنووری ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، بۆ نموونه: ته‌وێڵه، سازان و له ناحیه‌ی به‌مۆش گوونده‌كانی به‌ڕوێن و پشته و گمه‌ی تاوگۆزی كه هه‌موویان چه‌ندان خاڵی سنووری گرنگن له ڕووی جیۆپۆله‌تیكییه‌وه.
16-3-1988 كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
ئه‌م ڕۆژه له دیرۆكی كوردا دوای ساڵی رووداوه‌كه ڕۆژێكی ماته‌م ئامێز و به ئازار و جه‌رگبره له‌ناخی هه‌موو كوردێك و هه‌موو كه‌سێك كه خاوه‌نی هه‌ست و ویژدان بێ.
دوای ململانێ وشوڕشی كورد له گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسی دڕنده ئه‌م ناوچه یه به‌به‌رده‌وامی شوێنی شكستی و له‌گۆرنانی جه‌ندرمه‌و سه‌ربازه ترسنۆكه‌كانی ڕژێمی سه‌دام بوو و شوێنی ده‌رسپێدانیان بوو له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ری پاڵه‌وانی ناوچه‌كه تاكوو ئه‌وه‌ی ڕژێمی دڕنده‌ی سه‌دام به به‌رچاوی هه‌موو دنیا‌و و یارماتی كۆمپانیانی چه‌كی وڵاته زلهێزه‌كان به بڕیاری سه‌دام حسێن و به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به عه‌لی كیمیایی كاتژمێر 11.05 خوله‌كی رۆژی 16-3-1988 به چه‌كی كیمیاوی هێرشكرایه سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه و زیاتر له 5000 كه‌س له مناڵ و ژن و پیاوی شه‌هید كرد.
له‌ورۆژه‌ده‌دا مه‌رگ جیاوازتر له جاران به‌رۆكی كوردی گرت و رۆژێك بوو ته‌نه‌نه‌ت سێویش بوو به دوژمنی كورد،ئه‌م تراژیدیایه زۆر له‌وه مه‌زنتره كه بتوانی به ووشه گوزارشتی لێ بكه یت چونكه لێوان لێوه له چیرۆك و به سه‌رهاتی جه‌رگ بڕوو پڕه له مه‌رگه‌سات كه وا ته‌نانه‌ت به خوێندنه‌وه‌شیان چاوه‌كان به وشكی نامێننه‌وه و ناخی مرۆڤ ده‌هه‌ژێنن ،
وێنه‌ی لاشه‌ی مناڵ و ئافره‌تی شه‌هید سه‌ر شه‌قامه كانی داپۆشیبوو ژیان له‌و شوێنه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستا بوو هیچ بوونه‌وه‌رێكی زیندوو له‌و ساته‌دا شانسی ژیانی بۆ نه‌مابوییه‌وه له‌ولاشه‌وه وێنه‌ی خاوه‌ر و مناڵه كانی كه بۆ رزگار كردنی كۆرپه ساواكه‌ی هه‌وڵیه‌تی و هه‌ر دوكیان كه‌وتون به قه‌دپاڵی دیوارێك وگیانی پاكیان به‌خشیوه و بوون به سیمبوول بۆ ته‌واوی شه‌هیدانی هه‌له‌بجه له سه‌را سه‌ری دوونیادا وبوون به ناسنامه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و كورد له سه‌راسه‌ری دوونیادا.
له‌دوای كاره‌ساتی كیمیاباران ئه‌وانه‌ی كه به برینداری كه‌وتنه نه‌خۆشخانه‌كانی ووڵاتی ئێران و چه‌ندین منداڵ له خانه‌واده‌كه‌یان ونبوون كه هه‌ندێكیان دوای ته‌مه‌نێك به كه‌س و كاریه‌ن شادبوونه‌وه و هه‌ندێكیشیان تا ئێستا بێ سه‌ر وشوێنن.
له‌وڕۆژه‌وه له‌ناخی هه‌موان و برینێك له سه‌ر جه‌سته‌ی كورد هه‌لكه‌نرا بۆ هه‌تا هه‌تایه هازارێكه و له بیرناكرێو هه‌ر به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه..
جوست هیلته‌رمانساڵی 1992-1994 وه‌ك توێژه‌ره‌وه‌یه‌ك و نوێنه‌ری رێكخراوی (human rights watch) بو دوایی دوو ساڵ توێژینه‌وه‌ی زانستی مایدانی و چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ چه‌ند لایه‌ن و ڕێكخراوێك رایگه‌یاند كه‌وابه‌چه‌كی كیمیاوی هێرشكراوه‌ته سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و له كاتی هێرشه‌كه‌شدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ته‌واوی ئاگاداربووۆ هه‌روه‌ك چۆن مانگی 8-2013 له دووباره جیاكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی CIA كه وا ئاگاداربوه و چه‌كه كیمیاییه‌كانی به‌ئاگاداری ده‌زگاكه له‌م ووڵاتانه‌وه بۆ هاتوه:
سه‌نگافوره 4515 تۆن چه‌كی كیمیاوی
هۆڵه‌ندا 4216 تۆن چه‌كی كیمیاوی
میسر 2400 تۆن چه‌كی كیمیاوی
هیندستان 2343 تۆن چه‌كی كیمیاوی
ئه‌ڵمانیا 1027 تۆن چه‌كی كیمیاوی
له 23-12-2005 دادگای دووتچی هۆڵه‌ندی بریاری 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر(فرانس ڤان ئه‌نرات) بازرگانی چه‌كی كیمیاوی سه پاند كه‌وا چه‌كی به ڕژێمی سه‌ددام فرۆشتبوو هه‌رچه‌نده ئه‌م سزایه له ئاست ئه‌و تاوانه مه‌زنه‌دا هیچ به‌هایه‌كی نیه.
وه‌دوای كه‌وتنی ڕژێمی سه‌ددام هه‌ر یه‌كه له سه‌ددام خۆی و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و تارق ره‌مه‌زانی فرۆكه‌وانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و زۆربه‌ی جه‌للاده‌كانی خرانه قه‌فه‌سی زیندانه‌وه به‌رامه‌ر به‌و درندایه‌تیه‌ی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان ئه‌نجامیان داوه، به‌ڵام دواتر تارق ره‌مه‌زانی فرۆكه‌وان له ڕووداوێكی ته‌م و مژاویدا له به‌ندیخانه دیار نه‌ماو ئه‌مه‌ش بوو به ناره‌زایی لای سه‌رجه‌می كوردستانیان و به ئاودیوكردن و شارنه‌وه‌ی به‌ڵگه نامه‌كان ناوبرا كه بۆ دادگا پێویست بوون.
ئه‌وه‌ی كه وا كوردی دڵخۆش كرد بینینی سه‌ددام و دار‌و ده‌سته كه‌ی بوو له ناو قافه‌سی زیندان و له به‌رده‌م قازییه‌كی كورددا و لێپێچینه‌وه‌ی لێكرا له لایه‌ن كوردێكه‌وه كه‌وا كه‌مێك ده‌روونی خه‌ڵكی كوردستانی ئارامكرده‌وه .
26-12-2006 دادگای عیراقی بریاری له سێداره‌دانی بۆ هه‌ریه‌كه له سه‌ددام حسێن و چه‌ند كه‌سێك له دار‌و ده‌سته‌كه‌ی ده‌ركرد.
له رۆژی شه‌ممه 30-12-2006 كاتژمێر 5.45 خوله‌كی سه‌رله به‌یانی هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان له سێداره درا و جه‌ژنی كورد بو به چه‌ند جه‌ژنێك به بینینی سزای دڕنده‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه.
وه له 24-6-2007 سزای له سێداره‌دان بۆ عه‌لی كیمیاوی ده‌رچوو و له 25-1-2015 له‌سێداره درا له سه‌ر ئه‌و تاوان وڕه‌شه‌كوژیه‌ی دژ به كورد له هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ئه‌نجامیدا كه هه‌وڵیان له ناوبردنی كورد بو به‌ڵام به درێژایی مێژوو كورد هه‌ر به نه‌مری و نه‌به‌ردی ماوه‌ته‌وه و ده‌مێنێته‌وه.
به‌هۆی كیمیارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه، نزیكه‌ی 15000 كه‌س شه‌هیدو برینداربوون، 112خوێندنگا، 32نه‌خۆشخانه، 216 گوندیش به ته‌واوه‌تی وێرانكران جگه له كاولكردنی شاره‌كه و 4 ناحیه‌ی
، ساڵی 1988 قه‌زای هه‌ڵه‌بجه، به‌خۆی و ناحیه‌كانییه‌وه (سیروان، خورماڵ، بیاره، سه‌یدسادق) و سه‌رجه‌م گونده‌كانی به رێژه‌ی 100% وێران كرا، 24804 هه‌زار بینا و خانووی ئه‌و قه‌زایه له‌گه‌ڵ خاكدا یه‌كسان كرا، كه 22 هه‌زار بینایان شوێنی نیشته‌جێ بوون بوو.
112 خوێندنگه و 32 نه‌خۆشخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستی، 216 گوند به ته‌واوه‌تی وێران كران، خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك : كاره‌با، ئاو، فه‌رمانگه حكومییه‌كان، رێگه‌وبان، به ته‌واوتی نه‌مان و له ناوبران.
كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له بیره‌وه‌ریه‌كانی كامه‌ران نه‌ورۆز تاقانه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا
كامه‌ران نه‌ورۆز تاقانه‌ی كیمیابارانی هه‌له‌بجه له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پیوكه‌ی میدیا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه باسی كاره‌ساته‌كه‌و شه‌هیدبوونی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كات
رۆژی 14-3-1988 بوو، كه دوایین رۆزی ئاسایی بوو كه من له گه‌ڵ دایك و باوك و تاكه خوشك و جوار براكه‌م به‌سه‌رم ده‌برد هه‌روه‌ها ئه‌وكات پورزایه‌كم به ناوی (له‌تیف)له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ژیا. ئه‌و كات من ته‌مه‌نم ته‌نها 11 ساڵان و جه‌ند مانگێك بوو. زیان له‌و رۆزه‌دا با ئاسایی ده‌گوزه‌را، باوكم دوایین رۆزی بوو كه جایخانه‌كه‌ی بكاته‌وه هه‌روه‌ك من جۆن دواین رۆزم بوو له‌گه‌ڵ هاورێكانم رووم له قوتابخانه كرد بۆ به‌رده‌وامبون له خوێندنی ده‌رسه‌كانم.
پاش خۆر ئاوابون شه‌و باڵی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا داپۆشی و زیان هه‌ر به ئاسایی ده‌رۆشت هه‌تاكو نزیك نیوه‌ی شه‌و واته ئه‌و كاته‌ی كه مۆته‌كه‌ی ترس و وێرانی و قوربانیدان رووی له هه‌ڵه‌بجه كرد.
سه‌عات نزیكه‌ی 12 ی شه‌وی 14/15 ی ئازاری 1988 بوو، ئێمه وه‌ك خانه‌واده‌ی نه‌ورۆزی جایجی هه‌موو له‌زێر پێخه‌فدابوین جاوه‌رێی خه‌وێكی قوڵ و هاتنی رۆزێكی نوێمان ئه‌كرد. له‌م كاته‌دا گوێبیستی ده‌نگی بۆمب و ته‌قینه‌وه بوین كه له دووره‌وه ده‌هات. هه‌ردو برا گه‌وره‌كه‌م و پورزاكه‌م ( رزگار و رێبوار‌و له‌تیف) جوونه سه‌ربان تاكو بزانن ج ده‌گوزه‌رێت له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه، پاشان گه‌رانه‌وه‌و ووتیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه شه‌رێكی توونده. له‌م كاته‌دا باوكم داوای لێكردین پێخه‌فه‌كانمان هه‌ڵگرین و برۆینه ژێرزه‌مینه‌كه، ئه‌و ژێرزه‌مینه‌ی كه باوكم جه‌ند مانگێك به‌ر له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌ماندا دروستی كردبوو، ئه‌و ژێرزه‌مینه زۆر قاییم دروست كرابوو، باوه‌ر وابو كه ته‌نانه‌ت ناپاڵمیش ناتوانێت ئه‌وژێرزه‌مینه ببرێت ئه‌و كات به‌هۆی شه‌ری نێوان ئێراق و ئێرانه‌وه و به‌رده‌وام بۆمبارانكرنی هه‌ڵه‌بجه ، زۆربه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ژێرزه‌مینی تایبه‌تی له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دروست كردبوو. ئێمه هه‌موو رۆشتینه ناو ژێرزه‌مینه‌كه و پێخه‌فمان دیسان داخسته‌وه به‌مه‌به‌ستی خه‌وتن، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی تۆپ و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان تا ده‌هات نزیكتر ده‌بونه‌وه تا وای لێهات له به‌ره‌به‌یاندا گه‌یشته ناو هه‌ڵه‌بجه و پاشان زانیمان كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردستان (به‌ره‌ی كوردستانی) به‌هاوكاری هێزی پاسدارانی ئێران هێرشیان كردووه بۆ ئازادكردنی هه‌ڵه‌بجه. سه‌رله‌به‌یانی هه‌مان رۆژ هه‌ڵه‌بجه ئازادكرا و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پاسدارانی ئێران كۆنترۆڵی ته‌واوی ناوجه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و ناحیه‌ی سیروان و هه‌تاكو پردی زه‌ڵم كرد. ئه‌و رۆزه خه‌ڵك به گشتی له‌نێوان دڵخٶشی و ترس‌دا ده‌ژیا. دڵخۆشبوون به‌وه‌ی كه هه‌ڵه‌بجه پاش جه‌ندین ساڵ ژێرده‌سته‌یی رژێمی به‌عس ئازاد بونی به‌خۆیه‌وه بینی، له‌هه‌مانكاتیشدا له نائارامی و دڵه‌راوكێدابوون جونكه رژێمی به‌عسیان ده‌ناسی كه جه‌ند درنده‌یه‌و خاوه‌نی جه‌كی كیمیاییه‌وه ته‌نانه‌ت له جه‌ند ناوجه‌یه‌كی كوردستاندا به‌كاری هێناوه. خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌گشتی خۆیان ئاماده كردبوو بۆ رووكردنه ده‌شت و جیاكانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه و له‌وێ نیشته‌جێ ببن تاكو ژیان له هه‌ڵه‌بجه ئاسایی ده‌بێته‌وه. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بویه‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه رێگه‌ناده‌ن هیج كه‌سێك هه‌ڵه‌بجه جێبهێڵێت و ته‌نانه‌ت رێگه‌یان له جه‌ند خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ش گرتبوو و گه‌راندبویانه‌وه له‌كاتێكدا ده‌یانویست روو له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن، ئه‌مه بویه هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌ناجاری له ناو ماڵ و ژێرزه‌مینه‌كانیاندا بمێننه‌وه. (من پێم وایه ئه‌م رێگرتنه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵه‌بجه زۆرترین قوربانی بدات .
كامه‌ران نه‌ورۆز تاقانه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌شڵێت، ئه‌و رۆژه واته 15ی ئازاری 1988 كاتمان له‌نێوان دڵخۆشی و دڵه‌راوكێدا به‌سه‌ر برد، باوكم و دایكم به‌درێژایی ئه‌و رۆژه بۆ جاودێری ئێمه له ماڵه‌وه مانه‌وه، به‌ڵام دوو برا گه‌وره‌كه‌م و پورزاكه‌م ( رزگار و رێبوار‌و له‌تیف) به‌رده‌وام له‌ده‌ره‌وه بوون بۆ گوێبیستی هه‌واڵی تازه.له‌هه‌مانكاتدا خۆمان ئاماده كردبوو بۆ رودانی هه‌ركاره‌ساتێكی كت و پڕ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دایكم هه‌ندێك خواردنی خێرای ئاماده كرد له‌وانه كوڵاندنی ژماره‌یه‌ك هێلكه و پێجانه‌وه‌ی نان و هه‌ندێك شه‌كر و رٶن و هه‌روه‌ها هه‌ندێك جل و به‌رگی ساده، شه‌وداهات و درێژایی ئه‌وشه‌وه‌مان له ژێرزه‌مینه‌كه‌دا به‌سه‌ر برد، هه‌روه‌ها له‌وشه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ك له دراوسێكانمان به‌مه‌به‌ستی خۆحشاردان هاتنه ژێرزه‌مینه‌كه‌مان و به‌هه‌مومانه‌وه نزیكه‌ی 40 كه‌س له‌وژێرزه‌مینه 4 به 5 مه‌تر دوجایه‌دا شه‌ومان به‌رێكرد.
رۆژێكی نوێ هه‌ڵهات و نان و جا‌و ماستێكی وه‌ك خوانێكی ساده‌ی به‌یانیانمان خوارد، پاشان وه‌ك رۆژی رابوردو هه‌ردوو برا گه‌وره‌كه‌م و پورزاكه‌م رۆشتنه ده‌ره‌وه‌و باوك و دایكیشم جونكه دنیا دیده‌بوون و پێشتر جه‌ند كاره‌ساتێكی تر به‌سه‌ریاندا هاتبوو وه‌ك هه‌ره‌سی شۆرش له‌ساڵی 1974 بۆیه هه‌میشه له‌بیری ئه‌وه‌دابوون كه جۆن خۆیان و مناڵه‌كانیان ده‌ربازبكه‌ن له ئه‌گه‌ری رودانی كاره‌سات.
كامه‌ران نه‌ورۆز تاقانه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ده‌شڵێت سه‌رله‌بایانی 16 ی ئازاری 1988 ، نزیك كاتژمێر 11 بوو هه‌ردو برا گه‌وره‌كه‌م و پورزاكه‌م له ده‌ره‌وه‌بوون و من و خوشكه گه‌وره‌كه‌م (دڵخواز) و دوو برا بجوكه‌كه‌م (كاروان و كارزان) و دایك و باوكم له ماڵ بووین ، له‌م كاته‌دا ژماره‌یه‌ك له فرۆكه‌كانی حكومه‌تی عێراق ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه‌یان ته‌نی و ده‌ستیان كرد به بۆمبارانكردن. ئێمه هه‌موو رامانكرد بۆ ناو ژێرزه‌مینه‌كه و ژماره‌یه‌ك له دراوسێكانیشمان هاتن و پاش نزیكه‌ی 5 بۆ 10 ده‌قیقه‌یه‌ك دووبرا گه‌وره‌كه‌م و پورزاكه‌م گه‌رانه‌وه‌و هاتنه ناو ژێرزه‌مینه‌كه. بۆمبارانكردن به‌رده‌وام بوو، ژماره‌یه‌ك فرۆكه ده‌هاتن بۆمبه‌كه‌نیان به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌باران و ده‌گه‌رانه‌وه‌و ژماره‌یه‌كی تر ده‌هاتن. سه‌ره‌تا بۆمبارانكردنه‌كه به بۆمبی ناپاڵم ده‌ستی پێكرد و زیاتریش جوارده‌وری هه‌ڵه‌بجه بۆمبارانده‌كرا كه ئه‌مه‌ش تاكتیكێكی سه‌ربازی بوو به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه له‌ده‌ربازبوون تاكو بتوانن زۆرترین كوشتار ئه‌نجام بده‌ن. باوكم هه‌وڵی دا ژێرزه‌مینه‌كه جێبهێڵین و روو بكه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام كاتێك زانی جوارده‌وری هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وام بۆمباران ده‌كرێت بۆیه به‌ناجاری بریاریدا كه له‌ژێرزه‌مینه‌كه بمێنینه‌وه. بۆمباران به‌رده‌وام بوو، پاش نزیكه‌ی دوو كاتژمێر هه‌ستمان به‌جه‌ند بۆنێك كرد له‌وانه ( سیر، سێ‌و، مۆز) باوكم و دایكم خێرا هه‌ستیانكرد كه رژێم ده‌ستی كردووه به به‌كارهێنانی بۆمبی كیمیایی جونكه پێشتر له جه‌ند ناوجه‌یه‌كی تر به‌كاری هێنابوو. هه‌موو شڵه‌ژاین و ده‌نگی هاوار و گریان له ناو ژێرزه‌مینه‌كه‌دا به‌رز بویه‌وه، جونكه ده‌مانزانی كیمیایی له‌گه‌ڵ هه‌وادا تێكه‌ڵ ده‌بێت و رووده‌كاته هه‌موو كون و قوژبنێك واته رێگای ده‌ربازبوون زۆر كه‌م ئه‌كاته‌وه. له‌م كاته‌دا دایكم خێرا رۆشته ده‌ره‌وه له‌ژێرزه‌مینه‌كه و پاش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌ڕۆ و خاولی و سه‌تڵێك ئاودا گه‌رایه‌وه ناو ژێرزه‌مینه‌كه و داوای لێكردین كه هه‌ریه‌كه‌مان په‌رٶیه‌ك یان خاولیه‌ك هه‌ڵبگرێت و ته‌ری بكات به ئاوی ناو سه‌تڵه‌كه و بیخاته سه‌ر ده‌ستی و ده‌م و جاوی تاكو كیمیایی نه‌سوتێنێت یان كوێری نه‌كات. بۆمبارانكردن به‌رده‌وام بوو ئێمه‌ش تاده‌هات زیاتر هه‌ستمان به‌لاوازی و فرمێسك به‌جاومان ده‌هاته‌خوار. له‌م كاته‌دا بۆمبێكی كیمیایی كه‌وته ناو ماڵێكی دراوسێمان كه پشتیان به پشت ماڵی ئێمه‌وه‌بوو ( ماڵی حاجی حسێن ناسراو به حسێن جكلێت) ناسراوه چووه سه‌ربان تاكوو بزانێت جی رویدا، ماوه‌ی 10 بۆ 15 ده‌قیقه جاوه‌رێمان كرد نه‌گه‌رایه‌وه، دایكم چه‌ند جارێك بانگی كرد جوابی نه‌دایه‌وه بۆیه هه‌ستاو ویستی برواته ده‌ره‌وه تاكو هه‌واڵی رێبواری برام بزانێت، به‌ڵام برا بجوكه‌كه‌م (كارزان) گریا به دوایدا بۆیه به ناجاری كردیه باوه‌شی و جووه ده‌ره‌وه له ژێر زه‌مینه‌كه. پاش كه‌متر له ده‌قیقه‌یه‌ك گوێمان له ده‌نگی دایكم بوو هاواری كرد ( رێبوار مرد) پاشان خۆیی و كارزان كه له باوه‌شی دا بوو له قادرمه‌ی ژێرزه‌مینه‌كه كه‌وتنه خواره‌وه‌و له‌ناوراستی ده‌رگای ژێرزه‌مینه‌كه وه‌ستانه‌وه و هه‌ردوكیان مردن، پاشان بوبه قاوه‌قیژوو گریان و باوكم (نه‌ورۆز) و برا گه‌وره‌كه‌م (رزگار) و تاكه خوشكه‌كه‌م ( دڵخواز) و هه‌ندێك له دراوسێكانمان كه له خۆم گه‌وره‌تر بوون رایان كرده ده‌ره‌وه‌ی ژێرزه‌مینه‌كه. من و برا بجوكه‌كه‌م (كاروان) و هه‌مو ئه‌وانه‌ی نزیكی ته‌مه‌نی ئێمه‌بوون له ژێرزه‌مینه‌كه نه جوینه ده‌ره‌وه جونكه ئێمه ئه‌وكاته مناڵ بووین و پێشتر هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌مان لێكرابوو كه له جێی خۆمان نه‌جوڵێین به بێ پرسكردن به گه‌وره‌كان.
بۆ ماوه‌یه‌ك گوێم له ده‌نگی باوك و خوشك و براكه‌م بوو كه هاواریان ئه‌كردوو ده‌گریان، به‌ڵام پاشماوه‌یه‌ك وورده وورده ده‌نگیان كز بوو هه‌تاكو ته‌واو ده‌نگیان نه‌ما و كه‌سیشیان نه‌گه‌رانه‌وه ناو ژێرزه‌مینه‌كه.
بۆمبارانكردن به‌رده‌وام بوو، من ماوه‌یه‌ك پاش هه‌ستكردن به بۆنی سیر و سێوومۆز هه‌ستم به بێهێزی ئه‌كرد و جاووم به‌رده‌وام فرمێسكی پیائه‌هاته خواره‌وه، زۆربه‌ی هه‌سته‌كانم له ده‌ست دابوو، وامده‌زانی خه‌ون ئه‌بینم به جاوی خۆم ئه‌مبینی كه دایكم و براكه‌م له نزیكمه‌وه مردوون به‌ڵام هیج هه‌ستێكم بۆیان نه‌بوو نه ئه‌گریام و نه دڵته‌نگیش بووم، نه‌مئه‌زانی جی رویداوه. كات له دوای كات زیاتر بێهێز ده‌بووم و جاوه‌كانم زیاتر فرمێسكی پیا ده‌هاته خواره‌وه و ده‌كزایه‌وه و پاشان رشامه‌وه. ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له‌ده‌وروپشتم بوون هه‌مویان پیر و مناڵ بوون ده‌مبینی وورده وورده هیلاك و ناره‌حه‌ت ده‌بوون و هه‌ندێكیشیان هه‌رئه‌كاته ده‌مردن. بۆمباران كۆتایی هات و شه‌وداهات، من زیاتر هه‌ستم به هیلاكی ئه‌كرد و هه‌ستم ئه‌كرد پیستی ده‌م و جاوو ده‌ستم بڵقی كردووه له‌شێوه‌ی سوتاوی. ژێرزه‌مینه‌كه زۆر تاریك و كپ و بێده‌نگ بوو، ده‌نگی كه‌س نه‌ئه‌هات ته‌نها هه‌ندێك جار گوێم له ناڵه ڵی كز بوو. ئه‌وشه‌وه‌م به بورانه‌وه‌و رشانه‌وه به‌سه‌ر ده‌برد. به ئاگا هاتمه‌وه‌و هه‌ستم كرد رۆژه، به‌ڵام نه‌م ئه‌زانی سه‌عات جه‌نده، پێش نیوه‌رۆیه یان پاش نیوه‌رۆیه. جاووم زۆر به كزی ئه‌یبینی، زۆرم تینوو بووم ده‌ستم خشاند به ده‌ورو به‌رم ده‌ستم به‌ر ئه‌و سه‌تڵه ئاوه كه‌وت كه رۆژێك پێشتر دایكم هێنابوی بۆ ته‌ر كردنی په‌رۆو خاولیه‌كان. ویستم ئاوی لێبخۆمه‌وه به‌ڵام هاورێی مناڵی و دراوسێمان (هۆشمه‌ند) قاجێكی دا له سه‌تڵه‌كه و به ده‌نگێكی زۆر كزه‌وه ووتی ( مه‌یخۆره‌وه پیسه) پاشان زانیم ئه‌وێش له ژیاندا ماوه به‌ڵام هه‌ستم كرد ئه‌وانی تر له ده‌ورو پشتم هه‌موو مردوون. به‌ڵام هیج هه‌ستێكم بۆیان نه‌ئه‌جوڵا ، له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه بوبێت خۆم ئازارم زۆر بوبێت و بێ حه‌واس بووبم یان كیمیاییه‌كه ته‌ئسیری له مێشكم كردبێت و هه‌سته‌كان له‌ده‌ست دابێت جونكه ناگونجێت كه به‌جاوی خۆم ببینم دایكم و براكه‌م و هاورێ و دراوسێكانم له ده‌ورو پشتم مردوون و من هیج كاردانه‌وه‌یه‌كم نه‌بێت. ئه‌و رۆژو شه‌وه‌شم به برینداری و بێهێزی له ناو ژێرزه‌مینه‌كه‌دا مامه‌وه، زۆربه‌ی كاته‌كان هێڵنجم ده‌دا بۆ رشانه‌وه یان له هۆشی خۆم ده‌جووم..
كامه‌ران نه‌ورۆز تاقانه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌شڵێت، له رۆژی داهاتودا هۆشم هاته‌وه هه‌ستم كرد رۆژه، پاشان هه‌وڵمدا برۆمه ده‌ره‌وه‌ی ژێرزه‌مینه‌كه تاكوو بزانم باووك و خوشك و براكانم جییان لێهاتووه، هه‌وڵمدا هه‌ستم به‌ڵام توانام نه‌بوو، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ و ئانیشكم به‌سه‌ر مه‌یته‌كاندا رۆشتم هه‌تا گه‌یشتمه به‌رده‌گاكه و له‌وێشه‌وه هه‌ر به ئانیشك و ئه‌ژنۆ به‌سه‌ر قادرمه‌ی ژێرزه‌مینه‌كه سه‌ركه‌وتم تا گه‌یشتمه به‌رده‌م ژێرزه‌مینه‌كه له ناو حه‌وشه‌كه، پاش دوو رۆژ یه‌كه‌مجار بوو روناكی ببینم، جاوم زۆر به كزی ده‌یبینی هه‌ردو برا گه‌وره‌كه‌م و خوشكه‌كه‌مم بینی له‌به‌رده‌م ژێرزه‌مینه‌كه‌دا مردبوون، سه‌ری براكه‌م (رێبوار) له باوه‌شی خوشكه‌كه‌م(دڵخواز) بوو، برا گه‌وره‌كه‌م (رزگار) له ته‌نیشتیان راكشابوو، باوكمم له‌دور ئه‌وان كه‌وتبوو له به‌رده‌م تونی حه‌مامه‌كه‌ماندا.( من زۆر به كزی باوكمم بینی جونكه جاوم به ته‌واوی نه‌ئه‌كرانه‌وه، خۆم هیج خوێنێكم به لاشه‌ی باوكم نه‌دی به‌ڵام ماوه‌یه‌ك پاش كاره‌ساته‌كه جه‌ند كه‌سێك بۆیان گێرامه‌وه كه باوكم به‌هۆی ژه‌هراوی بونی به كیمیاییه‌كه هه‌موو هه‌سته‌كانی له‌ده‌ست داوه و وه‌ك شێتی لێهاتووه و هه‌ندێك جار پێكه‌نیوه و هه‌ندێك جار گریاوه و پاشان به جه‌قۆ خۆی كوشتووه). پاشان ویستم برۆمه لای ده‌رگای حه‌وشه‌كه و ده‌رگاكه بكه‌مه‌وه، كاتێك نزیك ده‌گاكه بومه‌وه گوێم له ده‌نگی كۆمه‌ڵێك كه‌س بوو له كۆڵانه‌كه‌ماندا كه له‌ناو خۆیاندا شه‌ریان بوو پاشان میلی سیلاحیان له‌یه‌كتر هێنایه‌وه منیش ترسام و به زووی گه‌رامه‌وه ناو ژێرزه‌مینه‌كه. كات له دوای كات زیاتر بێهێز ده‌بووم و وام لێهات ته‌نانه‌ت نه‌مده‌توانی له‌جێی خۆم بجوڵێم و ته‌نها هه‌ستم ئه‌كرد له‌ژیاندا ماووم. له هۆش خۆم جووم و به‌ده‌نگی جه‌ند كه‌سێك هۆشم هاته‌وه كه له حه‌وشه‌ی ماله‌وه‌ماندا به كوردی قسه‌یان ئه‌كرد و ووتیان به‌داخه‌وه هه‌مویان مردوون به‌ڵام نه‌هاتنه ناو ژێرزه‌مینه‌كه و منێش توانای ئه‌وه‌م نه‌بوو ده‌نگ به‌رزبكه‌مه‌وه‌و بڵێم من ماووم، بۆیه به‌جێیان هێشتم و رۆشتن. شه‌وی سێهه‌مم زۆر به لاوازی و بێهۆشی له ناو ژێرزه‌مینه‌كه و مه‌یته‌كاندا به‌سه‌ر برد. كاتێك هۆشم هاته‌وه هه‌ستم كرد جه‌ند كه‌سێك له‌به‌رده‌م ژێرزه‌مینه‌كه‌دا وێنه ئه‌گرن و قسه ئه‌كه‌ن به‌ڵام به زمانێك كه من لێیان تێنه‌ئه‌گه‌یشتم ، دڵنیا بووم كه ئه‌مانه نه كوردن‌و نه عه‌ره‌بن و نه فارسن جونكه ئه‌و كاته ئه‌و سێ زمانه‌م له یه‌كتر جیا ئه‌كرده‌وه. ( ئێستا وه‌های بۆ ئه‌جم ئه‌و كه‌سانه رۆژنامه نوسی بیانی بوبن)له‌و كاته‌دا من به‌ته‌واوی كوێر ببوم، هه‌وڵم دا بانگیان بكه‌م به‌ڵام نه‌متوانی، ته‌نها توانیم ده‌ستی راستم ته‌نها جه‌ند سه‌نتیمه‌تریك به‌رز بكه‌مه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی تاریكی ناو ژێرزه‌مینه‌كه نه‌یان بینیم و به‌جێیان هێشتم. كات به‌رده‌وام ده‌رۆشت و منیش زیاتر لاواز و بێهۆش ده‌بووم ته‌نها هه‌ستم ئه‌كرد ماووم نه‌م ده‌توانی بجوڵێم و جاوه‌كانیشم كوێر ببوون، جاوه‌رێی مه‌رگم ئه‌كرد. له هۆش خۆم جوبوم كه به ئاگا هاتمه‌وه و هه‌ستم كرد جه‌ند كه‌سانیك له‌ناو ژێرزه‌مینه‌كه‌ن و به‌زمانی فارسی قسه‌ئه‌كه‌ن منیش ته‌نها ئه‌متوانی په‌نجه‌كانی ده‌ستم بجوڵێنم تاكو بزانن كه من ماووم . پاشان پێانزانیم و هه‌ڵیان گرتم به دوكه‌س و له‌ژێرزه‌مینه‌كه ده‌ریان هێنام و خستمیانه ناو دوای سه‌یاره‌یه‌ك. جاوه‌كانم كوێر ببون هیجم نه‌ئه‌بینی به‌ڵام هه‌ستم كرد كه خستمیانه ناو دوای سه‌یاره‌یه‌كی وه‌ك پیكاب، جگه له من كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تری تیا بوو كه هه‌مویان بریندار ببون و هاواریان ئه‌كرد. سه‌یاره‌كه نزێكه‌ی 20 بۆ 30 ده‌قیقه كوجه‌و كۆڵانی شاری هه‌ڵه‌بجه گه‌را، له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر برینداری تری سه‌ر خست وه‌ك بلۆك له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌ڵیان ئه‌جنی تا وای لێهات من كه‌وتمه ژێره‌وه. پاشان هه‌ستم كرد سه‌یاره‌كه له نزیك هێلیكۆپته‌رێك وه‌ستا به‌ده‌نگه‌كه‌یدا هه‌ستم كرد هێلیكۆپته‌ره، برینداره‌كانیان له سه‌یاره‌كه داگرت بۆ ناو هێلیكۆپته‌ره‌كه. من تا ئه‌وه‌نده هۆشم بوو كه له ناو سه‌یاره‌كه دایانگرتم و نزیكی هێلیكۆپته‌ره‌كه بومه‌وه پاشان له هۆش خۆم جووم و كاتێك هۆشم هاته‌وه هه‌ستم كرد كه دوو كج ئه‌مشۆن. پرسیارم كرد ئێره كوێیه؟ ووتیان ئێره خه‌سته‌خانه‌ی كرمانشانه. نزیكه‌ی زیاتر له مانگێك له‌و خه‌سته‌خانه مامه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌ندروستیم زۆر خراپ بوو، پێستم هه‌مووی سوتابوو، جاوه‌كانم كوێر ببون و سه‌رتاپای مووی جسمم هه‌ڵوه‌ری بوو.زۆر به‌ناره‌حه‌ت هه‌ناسه‌م بۆ ئه‌درا و به‌رده‌وام ئه‌كۆكیم. پاش ئه‌وه‌ی كه‌مێك باشتر بوم ناردیانم بۆ خه‌سته‌خانه‌یه‌ك له ته‌هرانی پایته‌ختی ئێران كه ناوی ( خه‌سته‌خانه‌ی شه‌هید به‌هه‌شتی) بوو.
كامه‌ران نه‌ورۆز تاقانه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌شڵێت نزیكه‌ی شه‌ش مانگ له‌و خه‌سته‌خانه مامه‌وه بۆ عیلاج كردن، به‌راستی له‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌دا خزمه‌تێكی زۆر و جاوردێریه‌كی باشیان كردم، بێجگه له من جوار برینداری تری كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له‌و خه‌سته‌خانه‌یه له گه‌ڵم بوون كه هه‌مویان ته‌مه‌نیان نزیكی ته‌مه‌نی من بوون. پاش شه‌ش مانگ كه ته‌ندروستیم به‌ره‌و باشتر جوو له خه‌سته‌خانه ده‌ریانكردم و ناردیانم بۆ ئۆردوگای (سه‌نغور) كه ئۆردوگایه‌ك بوو دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌موو له ئاواره‌كانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بوون. له‌وێ زۆر جاریان بۆدام به‌ڵام كه‌س و كارم نه‌بوو، كه‌سێك هاتوو ووتی ؛ من ده‌یناسم، ئه‌مه كوری نه‌ورۆزی جایجیه، من نه‌نكیم له ئۆردوگای (هه‌رسین) بینیوه. پاشان ره‌وانه‌ی هه‌رسینیان كردم و له‌وێ به نه‌نكم ( دایكی دایكم) و خاڵم شاد بومه‌وه. له‌وه به‌دوا له ژێر خزمه‌ت و جاودێری ئه‌واندابووم و پاش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیاندا گه‌رامه‌وه بۆ كوردستانی عێراق. هه‌ر له‌گه‌ڵیاندا مامه‌وه تاكو ساڵی 1998 كه جارێكی تر كوردستان‌م جێهێشته‌وه.
هۆشمه‌ند، هاورێی مناڵی و ئه‌وكه‌سه‌ی كه رێگه‌ی نه‌دام ئاوه پیسه‌كه‌ی ناو سه‌تڵه‌كه بخۆمه‌وه هه‌واڵم لێی نه‌ما و دڵنیاش نه‌بووم كه زیندووه جونكه ماوه‌ی سێ رۆژ و سێ شه‌و ته‌نها ئه‌وه‌نده گوێم له‌ده‌نگی بوو كه ووتی؛ ئه‌و ئاوه پیسه مه‌یخۆره‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ستم به جوڵه‌شی نه‌كرد له‌و ماوه‌یه‌دا. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ماوه له ژیاندا و رۆژی 15-8-2012 پاش زیاتر له 24 ساڵ دابران پێی شاد بومه‌وه، ئه‌ویش وه‌ك من سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا شه‌هید بوون.
ژماره‌ی هاووڵاتیان و به‌شه خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئێستای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
رۆژی پێنجشه‌ممه 13.3.2014، وه‌فدێكی هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چۆنێتی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه.له‌و چوارچێوه‌یه‌ش دا له سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ،سه‌رۆكی حكومه‌ت نێچیره‌ڤان بارزانی ئیمزای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد وهه‌ڵه‌بجه بوه پارێزگا‌و پارێزگاری بۆ دانراوله ئێستاشدا بڕیاری دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بۆ دراوه .
ئێستا له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 113 قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی 20 ئاماده‌یی 11 باخچه‌ی ساوایانی حكومی یه‌ك باخچه‌ی ساوایانی ئه‌هلی هه‌یه كه كۆی گشتی ده‌كاته 145 ئه‌مه جگه له‌زانكۆی هه‌ڵه‌بجه په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان په‌یمانگای كۆمپیوته‌ری ئه‌هلی هه‌یه هه‌روه‌ها له‌سنوری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه 50 به‌شی جیاوازی ته‌ندروستی بوونی هه‌یه كه‌خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن هه‌وره‌ها له‌سنوری سه‌یدسادق 25 به‌شی جیاوازی ته‌ندروستی هه‌یه كه‌خزمه‌ت ده‌كه‌ن هه‌وره‌ها له‌سنوری شاره‌زوریش 15 به‌شی ته‌ندروستی جیاجیا هه‌یه خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها به‌پێی دواین ئامار كۆی ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 115 هه‌زار 386 هاووڵاتییه ژماره‌ی گونده‌كانی بریتیه له 156 گوند ژماره‌ی خێزان له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بریتییه له 25 هه‌زارو 625 خێزان .
سه‌رچاوه‌كان ....
حه‌كیم مه‌لا ساڵح:- كتێبی هه‌ڵه‌بجه له‌ئامێزی مێژوودا
حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج :كتێبی له‌شنروێ وه بۆستۆكۆڵم ،به‌رگی یه‌كه‌م
نه‌وشیروان مسته‌فا :كتێبی خولانه‌وه له‌ناو بازنه
فه‌ریدون عبدولقادر :كتێبی هه‌ڵۆسوره‌كانی قه‌ندیل
د.ناجح حمه‌گوڵپی :یادی 49 ساڵه‌ی داستانی قاره‌مانیی پردی زه‌ڵم،سایتی كوردستان نویز
:-ئا: د. ناجح گوڵپی: فه‌ره‌نجی”كوڵه باڵ،سایتی ئاوێنه
ئاسۆ عه‌بدولـله‌تیف --هه‌ڵه‌بجه‌ی حه‌فتاو چوار،29-04-2015 ،سایتی لڤین
هه‌ژار عبدالرحمان جاف هه‌ڵه‌بجه, مێژوو..ناسنامه.. قوربانی
03/15/2016
شه‌ریف هه‌ژاری: هه‌ڵه‌بجه ـ ده‌وله‌مه‌نترین ناوچه‌ی ئابوری هه‌مه‌جۆر و كاولترین پارێزگای له‌ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه ..
ڕزگارحه‌مه‌نوری : ڕاپه‌رینه‌كه‌ی (13-5-1987) ی هه‌ڵه‌بجه
دیدارێك له‌گه‌ڵ:كامه‌ران نه‌ورۆز تاقانه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
دیدارێك له‌گه‌ڵ:كاكه حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج یاریده‌ری مام جلال بۆكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
كۆمه‌ڵێك یاده‌وه‌ری باوكم ئه‌حمه‌د حمه ساڵح له‌سه‌ر شۆرشی ئه‌یلول و چۆنیه‌تی ده‌ركردنی 41 هه‌زاردیناره‌كه‌ی مالییه‌ی هه‌ڵه‌بجه
بۆتان ئه‌حمه‌د حمه ساڵح :وه‌رگرتنی چه‌ندین دیكۆمێنت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و شۆرشی ئه‌یلول و شۆرشی نوێ
دره‌و مهدی رۆژنامه‌نوس به‌سوپاسه‌وه چه‌ندین ئاماری بۆناردم و هاوكاری بێوێنه‌ی كردم له زانیارییه‌كان
محمد نوری :عادیله خان بێ سیسته‌می كۆتا بوو به‌و خانمه
سایتی كوردپیدیا : هه‌ڵه‌بجه‌و زیانه‌كانی كیمیاباران
سایتی ویكپیدیا
PUKmedia ئاماده‌كردنی/ كاوان ئه‌حمه‌د حمه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19